هەوڵەکانی تورکیا بۆ دانانی ناوی تورکی بۆ بازاری قەیسەری کەرکوک، کوردانی شارەکەی نیگەران کردووە

سرینەوەی زمانی کوردی و دانانی زمانی تورکی لەسەر تابلۆی بازاریمێژوویی قەیسەری کەرکوک لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە کوردانی شاری کەرکوکی نیگەران کردووە.

لادانی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی بازاری قەیسەری کەرکوکی مێژووی  لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکی وهەوڵی بەتورک کردنی بازارەکە و چەندین شوێنی دیکەی مێژووی شارەکە لەلایەن تورکیاوە کوردانی شارەکەی نیگەرانکردووە.

بازاری قەیسەری شساری کەرکوک نزیکەی ساڵیك پێش ئیستا لە رووداوێکی تەموژاویدا سوتا، پاش ئەوەی کۆمپانیایەکی تورکی سەر بەحکومەتی تورکیا ئامادەیی دەربری بۆ نۆژنکردنەوەی دەستی بەنۆژنکردنەوەی کرد، بەلام تابلۆی قەسەری کەرکوک تەنیا زمانی عەرەبی و تورکی لەسەری نووسراوە ئەمەش نیگەرانی دووکاندارانی بازارەکەو هاووڵاتیانی کوردی شاراکەی لێکەوتەوە.

دەربارەی لادانی زمانی کوردی و دانانی زمانی تورکی لەسەر تابلۆی بازاری قەیسەری کەرکوک، هەڤاڵ دارا چالاکوانی مەدەنی لە شاری کەرکوک ، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەم قەیسەریەی شاری کەرکوک بەشێکە لە کەلتوری ئەم شارە وە ئەو شوێنە پەیوەندی هەیە بە وەزارەتی رۆشنبیری عێراقەوە، پێویستە بە هەر سێ زمانی نەتەوەکانی شارەکە ئاماژەی پێ بکرێت."

هەروەها هەڤاڵ دارا ووتی: "ئامانج لە نەنووسینی بەزمانی کورد و دانانی زمانی تورکی ناگەرێتەوە بۆ کێشەی تەکنیکی بەلکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو عەقلیەتەی ئەم قەیسەریەی نۆژنکردۆتەوە دەیەوێت دوو پەیامێک بنێرێت بۆ خەلکی کەرکوک یەکەم کە شارەکە تورکییە دووەمیش سوکایەتی کردنە بەزمانی کوردی، ئەمەش بۆ لاوازی حکومەتی عێراق دەگەریتەوە."

لەکۆتایدا هەڤاڵ دارا ووتی: "زمانی کوردی زمانێکی فەرمیە لە عێراق بەلام زمانی کوردی زمانیکی ئاوارەیە لەم ووڵاتەدا بەداخەوە ئەندام پەرڵەمانەکان و ئەو کەسانەی لەناوەندە رۆشنبیریەکانی ووڵات کار دەکەن گرنگی زمانی کوردی نازانن چونکە ئەوەی گرنگی زمانی نەتەوەکەی نەزانی هەست بەئازادیەکانی ناکات."

ستار جەباری شارەزای مێژووی لە شاری کەرکوک دەربارەی لادانی زمانی کوردی و دانانی زمانی تورکی لەسەر تابلۆی بازاری قەیسەری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "لە ئیستادا تورکەکان بەگشتی و ئەردۆگان بەتایبەتی لەخەونی عوسمانیەکان دەژێن کە دەیانەوێت ئەم ناوچەیە بۆ پێنج سەد ساڵی دیکە ئەم ناوچەیە بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان ئەمەش مەحاڵە، لە ئیستادا هێرشێک دەکرێتە سەر کلتوری شاری کەرکوک و کوردستانیبوونی شاری کەرکوک."

هەروەها ستار جەباری ووتیشی: "ئەم هێرشی کلتورییە بە پلە یەک دەگرێتەوە بۆ لاوازبوونی حکومەتی عێراق کە نابێ رێگەبداتە جۆرە کارانە کە شکاندنی شکۆی عێراقە، بەپلە دوو بەتورک کردنی قەیسەری کەرکوک دەگەرێتەوە بۆ بێ هەڵوێستی لایەنی کوردی و دەسەلاتی کوردی کە هەوڵیان نەدا ئەو قەیسەرییە نۆژن بکەنەوە لەجێگای ئەوە کۆمپانایەکی سەر بەتورکیا هات بە ویستی خۆی دەستکاری قەیسەرێکە دەکات و مێژووەکەی دەگۆرێت."

لە کۆتایدا ستار جەباری دەربارەی مێژووی قەیسەری کەرکوک ووتی: ''ئەم قەیسەریە مولکی تورک نیە بەلکو مولکی کوردە چونکە ئەم قەیسەریە لەلایەن کوردە جوولەکەکانەوە دروست کراوە بۆ ئەوەی بازرگانە جوولەکەکان ئاگاداری بن و قەیسەریکەش نزیک ماڵەکانیان بوو، ئەردۆگان چاوی لەسەر هەموو ئەو شوێنانەی کە عوسمانیەکان داگیرییان کردبوو پێش چەند رۆژێک ئەردۆگان زۆر بێ شەرمانە دەیووت لیبیا شاری باوباپیرانمانە ئەمەش دوورە لەراستیەوە."

هاوکار قادر هاووڵاتییەکی شاری کەرکوکە دەربارەی لادانی زمانی کوردی و دانانی زمانی تورکی لەسەر تابلۆی بازاری قەیسەری کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "بێ گومان لابردنی زمانی کوردی و دانانی زمانی تورکی لەسەر تابلۆی قەیسەری کەرکوکی مێژووی هەوڵی بەتورک کردنی شاری کەرکوک لەلایەن تورکیاوە ئەم کاری ئەمرۆیان نیە بەلکو تورکیا بە بەردەوامی هەوڵی داوا مێژووی شاری کەرکوک بگەرێنێتەوە سەر تورکیا و مۆرکی کوردەواری لە شارەکە بسرێتەوە."

هەروەها هاوکار قادر ووتیشی: "ئەنجامدانی ئەم کارە دەگەرێتەوە بۆ بێ هەلوێست لایەنی کوردی و خاوەنداری نەکردن لەو شوێنە مێژووییە کوردیە، پێشتریش بالوێزی تورکیا لە عێراق هاتە شاری کەرکوک و ووتی ئەم شارە شاری باوباپیرانمانە ئەمەش هێرشێکی کلتورییە فەرهەنگیە بۆ سەر شارەی کەرکوک، تورکەکان هەمیشە هەوڵیان داوە کوردبوونی شاری کەرکوک بسرنەوە."

ک-ش