هەپەگە: لە ئاگری ١٠ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکاندا لە شاری ئاگری ١٠ سەربازی تورک کوژراون و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەپەگە لە بارەی چالاکیەکانی شەڕڤانانی هەپەگەدا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

راگەیێنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێریدا لە هەڕێمی سەرحەد لە نزیک سەربازگەی شلێی ناوچەی بازیدی شاری ئاگری، لە ٩ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانمان لە دژی کاروانێکی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ١٠ سەربازی تورک کوژران و ١٠ سەربازی تریش بریندار بوون. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی هەلیکۆپتەری کۆبرا و زرێپۆش و ئامبولانسەوە، سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە شوێنی چالاکیەکە کشاندەوە.

بە هەمان شێوە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریدا لە ناوچەی حەفتەنیی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێزەکانمان لە دژی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکە لە ١٠ی تشرینی دووهەم کاتژمرێر ١٥:٤٥ خولەکدا لە گردی پارتیزان ئەنجام دراو سوپای دوژمن گورزێکی کوشندەی بەرکەوت، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکانیان نەزانرا.

لە ١١ی تشرینی دووهەمیش کاتژمرێ ٠٨:٢٠خولەک هێزەکانمان جارێکی دیکە لە گردی پارتیزان چالاکیەکیان پێک هێنا. لە چوارچێوەی ئەم چالاکیەشدا گورزی کوشتندە بەر سوپاکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەوت و چەندین چادر و کۆنتەینەری دوژمن سووتێنران و بە تەواوەتی لەناو بران. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەم چالاکیەشدا نەزانرا.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا.

لە ٨ی تشرینی دووهەم، کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی کەستای هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.

لە ١٠ی تشرینی دووهەمیش کاتژمێر ١٦:٠٠فڕۆکە جەنگیەکان تەپەی سوور-ی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

١٢ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ ناوچەی وەرخەلی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان جارێکی دیکە بۆردومان کردەوە.

لە ١٠ی تشرینی دووهەم بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەرانەوە، ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون.

دواتر زانیاری و ناسنامەی ئەو دوو شەهید ئاشکرا دەکرێن."

ز.ش