هەپەگە ناسنامەى ٧ گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەى ٧ گەریلاى بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ شەهید بوو بوون.

هەپەگە لەبارەى شەهیدبوونى ٧ گەریلا لە جۆلەمێرگ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "رۆژی ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ لە کونەفێی فاراشینى جۆلەمێرگ سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئۆپراسیۆنێکى داگیرکەرانەى دەستپێکرد. لە ئەنجامدا شەڕ روویدا و ٧ هاوڕێمان قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون".

بەپێى راگەیاندراوەکەى هەپەگە ناسنامەى شەهیدەکان بەمجۆرەیە:

نازناو: باران ماوا

ناو و پاشناو: عەلی ئۆنجو

شوێنى لە دایکبوون: مێردین

ناوى دایک و باوک: ئادۆ – فەرهاد

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

 

نازناو: دژوار پڵنگ

ناو و پاشناو: بەدری ئاکدەمیر

شوێنى لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوى دایک و باوک: پیرۆز - شوکرو

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

 

نازناو: ئەرداڵ لیجە

ناو و پاشناو: ئۆزگیون ئەردۆغان

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: ئاینۆ - زوبەیر

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

 

نازناو: رۆنیا ئێریش

ناو و پاشناو: سدیقە ئۆزەک

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوى دایک و باوک: زەینەب - سەبری

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: سارا گوڵان

ناو و پاشناو: شیلان کلیچ

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: بەهییە - سەباحەدین

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: سەردار تاتڤان

ناو و پاشناو: سەرکان تان

شوێنى لە دایکبوون: بەدلیس

ناوى دایک و باوک: نەزیرە - سەیدخان

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: شۆڕش بۆتان

ناو و پاشناو: جەمال ئیشچی

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوى دایک و باوک: نەباهات - عەبدوڵا

کات و شوێنى شەهید بوون: ٧ى تەمووزی ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

هەپەگە دەربارەى تێکۆشانى ئەو گەریلا شەهیدانەوە راشیگەیاندووە:

رۆنیا ئێریش

"هەڤاڵمان رۆنیا ئێریش لە وان لە دایکبووە و لەسەر رچەى وڵاتپارێزیى سەرحەد گەورە بووە. لەبەر ئەوەى زۆر کەس لە بنەماڵەکەى بەشداری ناو ریزەکانى تێکۆشان بوو بوون، هەڤاڵ رۆنیاش حەز و خۆشەویستیی بزووتنەوەى ئازادیى لە دڵەوە بۆ درستبوو و ساڵی ٢٠٠٠ بەشدارى ریزى ئازادى بوو. لە کێلەڕەش، خنێرە، ئامەد و بۆتان کار و ئەرکى گەریلایى ئەنجامداوە.

هەڤاڵمان رۆنیا بە ئایدۆلۆژیاى زرگاریى ژن، کە لەسەر دەستى رێبەر ئاپۆ خوڵقێنراوە، خۆى بە تەواوى تەیار کردبوو. لە دواى بەشداربوونى بەهۆی رەنجدان و خاکى بوونیەوە لە ماوەیەکى کورتدا بووە یەکیک لە کادێر و جەنگاوەرە سەرکەوتووەکان. لە هەموو شوێنەکاندا بەرپرسیارانە لە ئەرک و کارەکانى نزیک دەبوویەوە و لە هەموو خەبات و ئەرکەکانیدا سەرکەوتو بوو.

هەڤاڵمان رۆنیا یەکێک لە گەریلاکانى یەژاستار بوو، یەکێک لە فەرماندە ژنەکانمان بوو، کە لە گەریلایەتیدا خۆى بەرەو پێشبردبوو. زۆرێک لەو هەڤاڵانەى کاریان لەگەڵ کردبوو، پەروەردەى کردبوون و بۆ پێشکەوتنى هەڤاڵە گەنجەکانى رەنجێکى زۆرى دەدا. هەتا ئەو ساتەى شەهید بوو و بۆ ئەوەى شتێک بە تێکۆشان و هاوڕێکانى خۆى زیاد بکات، رەنجێکى زۆرى داوە. بە بەردەوامی لە دژى هەموو هێرشەکانى دوژمن، لەبەرەى پێشەوەى شەڕ بوو، بوو بە یەکێک لە نوێنەرەکانى هەڵوێستى ژنى ئازاد".

سەردار تاتوان

"هەڤاڵمان سەردار تاتوان لە بەدلیس لە دایکبووە. لە تەمەنى گەنجێتیدا ئاشنا بووە بە تێکۆشانى ئازادى و ساڵى ٢٠٠٣ بەشدارى ریزەکانى گەریلا بووە. هەڤاڵمان سەردار کە خاوەنى تایبەتمەندیى خاکییانە بوو، هەموو کات لە گۆڕەپانى کار و خەباتدا ماوەتەوە و بووە بە گەریلایەکى سەرکەوتو. چەندین ساڵ لەو ناوچانەدا تێکۆشاوە، کە قورسترین شەڕیان تیادا بەڕێوەچووە. بەشێوەکى چالاکانە وەڵامى هەموو هێرشەکانى دوژمنى داوەتەوە. لە چەندین چالاکیدا لە دژی دوژمن بەشداربووە و زۆر بەهێز و بە ورەوە بەشدارى چالاکییەکانى کردووە.

هەڤاڵمان سەردار تاتوان بە ئەزموونى چەندین ساڵەى بوو بە یەکێک لە فەرماندە گەنجەکانى گەریلا و لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکاندا لە پێشەوەى تێکۆشان و بەرەى شەڕ و بەڕێوەبەریدا بەشداریى کردووە. بەرپرسیارانە لە هەموو ئەرکەکانى حیزبەکەى نزیکبووەتەوە و هەوڵى داوە هەموو ئەرکەکانى بە بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکات.

هەڤاڵ سەردار ماوەیەک فەرماندەى ئەکادیمیاى شەهید ماهیر و بەرپرسیارى پەروەردەى سەدان هەڤاڵى گەنجى لە ئەستۆ گرتبوو. سەدان گەنجی بۆ خەبات پەروەردەکرد و پێى گەیاندن و ئێستا بەهۆى ئەو پەروەردەییەوە لە گۆڕەپانەکانى شەڕدا لە دژى دوژمنى داگیرکەر چالاکانەترین شەڕ بەڕێوەدەبەن. رەنج و کەدی هەڤاڵ سەردار لە چیاکانى کوردستان و بەشداریکردنى و هەڵوێستەکانى بۆ خاوەنداریکردن لە رێکخستن، ئەوی کردووە بە هەڤاڵێکی نمونەیى بۆ ئێمە و ئێمەش کردومانە بە نمونە بۆ خۆمان. خاوەنداریکردن لە تێکۆشانەکەى هەڤاڵ سەردار، کە تا دوایین هەناسەى لە پێناویدا خۆڕاگرانە و قارەمانانە شەڕی بۆکرد و لە ئەستۆگرتنى ئەو رەنجەى ئەو بۆ ئێمە ئەرک و بەرپرسیارێتییە".

باران ماوا

"هەڤاڵمان باران ماوا لە مێردین لە دایکبووە. بە بڕوابوون بەوەى کە دەبێت لە دژى فاشیزمى کۆمارى تورکیا کارێک بکرێت بەشدارى خەباتى ناو ریزى گەنجان و ریزی تێکۆشانى ئازادى بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەڤاڵمان باران لە ناو خەباتى کۆمەڵەى گەنجاندا کاریکرد. بۆ ماوەیەکى درێژ کار و خەباتى گەنجانى ئەنجامداوە و دوای ماوەیەک بەشداری ریزکانى گەریلا بووە بۆ چالاکانە بەردەوامیى بە ئەرکەکانى داوە.

هەڤاڵ باران لە ناو گەریلادا بە رۆحی گەنجێتیەوە رێگاى نەداوە هیچى لە دەست دەربچێت و بە جۆش و حەماسەتی گەنجانەوە بەشداریى کار و خەباتى کردووە. بڕواى بەوە هەبوو، کە دەبێت بۆ داهاتووى ئازادى گەلەکەمان لە رێگەى چالاکییەوە خەڵک بەشداری ناو تێکۆشان ببێت و بە شێوەیەکى بەهێز گەریلایەتیى کردووە.

هەڤاڵ باران بووە بە یەکێک لەو هەڤاڵانەمان کە بە هەستى پڕ و بەردەوامى گەنجێتییەوە بوونەتە سیمبول لە چیاکانى کوردستاندا".

سارا، دژوار، ئەرداڵ و شۆڕش

"هەڤاڵانمان سارا، دژوار، ئەرداڵ و شۆڕش لە شارە جیاجیاکانى کوردستانەوە لە دایکبوون و لە چیاکانى کوردستاندا لە ناو تێکۆشاندا بوون. لە شۆڕشى کوردستاندا و لە گۆڕەپانى هاوبەشى تێکۆشاندا، لە ناو تێکۆشاندا بە بەهاکانى هاوڕێیەتیی و بەهەڵوێستەوە هەر یەک لەو هەڤاڵانەمان لە دژى هێرشە قورسەکانى فاشیزمانەى کۆمارى تورکیا و بە رەنجدان و تێکۆشانەکەیانەوە وەک هەموو هەڤاڵەکانى خۆیان بە بەردەوامى دەناسرێنەوە و بوونە نمونە.

بەهۆى شەهیدبوونى ئەو هەڤاڵانەوە، سەرەتا سەرەخۆشى بە بنەماڵە هێژاکانیان و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و جارێکیتر بەڵێن دووپات دەکەینەوە، بەو شێوەیە کە شایانى شەهیدەکانمان بێت درێژە بە رێگاکەیان دەدەین".

ر.م