هەپەگە یادی ٢ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون و جەختیشی کردەوە کە ئەوان بەڵێن دووپات دەکەنەوە ئەو میراتی تێکۆشانەی شەهیدان رادەستی کردوون، بگەیێننە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە بەرواری ٦ی ئابدا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ٢ لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی کەندال و دەڤریم شەهید بوون.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: کەندال وڵات دەرسیم

ناوی تەواو: خەمگین ئوزتورک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و ناوی باوک: عەرەبە – لوقمان

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠٢٠/حەفتانین

***

نازناو: دەڤریم سەیفەدین

ناوی تەواو: سدیقا نارین

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و ناوی باوک:سالیحا - عوبێد

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠٢٠/حەفتانین

هاوڕێمان کەندال لە مێردین لە دایک بوو، لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. خانەوادەیەک کە لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا قوربانی زۆریداوە. لە تەمەنی منداڵیەوە پەی بە سیاسەتەکانی دوژمن بۆ چۆڵکردنی گوندەکان و هەوڵەکانی بۆ سڕینەوەی مێژوو برد. خانەوادەکەی کۆچی کرد بۆ ئەستەنبول. هیوا و ئاواتەکانی کوردستانیبوونی ئەو هاوڕێیەمان هۆکار بوون کە هەمیشە بە هێزەوە کار بکات. لە ساڵی ٢٠١١ بە هۆی کار و خەباتی گەنجانەوە زیندانی کرا و لە بەندیخانە هاوڕیەتی و پەروەردە و کلتوری پەکەکە کاریگەری لەسەر دروست کرد. لە ساڵی ٢٠١٢ دوای ئەوەی هەڤاڵانی ناو زیندان لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەرمان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد، هەڤاڵ کەندالیش هەڵوێستێکی بەهەمان شێوەی بۆ تێکۆشان دەربڕی. لە ناو ریزی گەریلاکانیشدا لە هەر شوێنیک بوایا، بە مۆڕال و رەنجدەر و راستگۆ بوو. بە هەوڵ و ئەزموونەکانی کە لە ناو زیندان و شاخ فێری ببوو، بوو بە هاوڕێ بۆ هەڤاڵان و بۆ بە رۆڵەی گەلەکەی و بوو بە ملیتانێکی رێبەرایەتی بۆ سەرکەوتن.

هاوڕێمان دەڤریمیش لە ئامەد لە دایک بوو، لە ناو خێزان و کەشوهەوایەکی وتپارێزی وەهادا گەورە بوو کە بۆ تێکۆشان لێوان لێوە لە قوربانی و شەهیدی قارەمان. هاوڕێ دەڤریم درکی بەو راستیە کرد کە لە دژی فشار و کومەڵکوژیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە بێ خۆڕاگریەکی بەهێز، ژیانێکی ئازاد بەدی نایەت. تێگەیشت کە رێگای کۆتایهاتنی داگیرکەری و بونیادنانی دواڕۆژێکی ئازاد تەنها بە تێکۆشانی گەریلا بەدی دێت و بەم بڕوایەوە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێمان دەڤریم لە ماوەیەکی کورتدا رۆڵی گەورەی بینی لە بەدەستخستنی سەرکەوتنی گەورە و بوو بە فەرماندەیەکی قارەمان بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان. لە قۆناغی جەنگی حەفتانیندا بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد و گورزی بەهێزی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا. بە خاکیبوون و تێکۆشەری و بە کەسایەتیەکی ملیتانیی فیدایی ئاپۆیی، بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆی بە باشترین شێوەی جێبەجێ بکات، هەمیشە هەوڵێکی زۆری دەدا.

هاوڕێمان دەڤریم بە خۆڕاگریەکەی و بەو هەڵوێستە تێکۆشەرانەی کە هەیبوو، میراتی شەهیدانی گەیاندە ئاستی خۆڕاگریی فیدایی و لە خۆڕاگریی جەنگی حەفتانیندا بوو بە مەشخەلێک کە رێگامان رۆناک دەکاتەوە.

بە تایبەت سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هەر دوو هاوڕێ شەهیدەکانمان و بە گشتی ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانەی شەهیدەکانمان رادەستی ئێمەیان کردووە، دەگەیێنینە سەرکەوتن."

ز.ش