پارتە کوردستانیەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆبوونەوە

پارت و پێکهاتەکانی چوار پارچەی کوردستان لە ژێر ناوی 'یەکێتی نەتەوەیی' کۆنفڕانسێکی گشتیان ساز کرا و لە بارەی گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین بڕیار دران.

بە هۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارت و پێکهاتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بە رێگای سکایپ 'کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەیی'یان ساز کرد.

لە کۆنفڕانسەکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەت کرا، لەوانەش:

"لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە چوار پارچەی کوردستانەوە نوێنەر و پێکهاتە کوردستانیەکان لە ژێر ناوی "یەکێتی نەتەوەیی"بە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی سکایپ کۆنفڕانسێکیان ساز کرد.

لە کۆنفڕانسەکەدا باس لەوە کرا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەند کورد لە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسیش تووش بوون. لە ئەنجامی گۆتوبێژەکاندا لایەنەکان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی هەر چوار پارچەی کوردستانیش رووبەرووی ئەو مەترسیە جیهانیە بووەتەوە.

نوێنەری پارت و پێکهاتە کوردستانیەکان، باسیان لە خەباتەکانیان لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠وە کرد، بە تایبەت لە بارەی ئەو گەمارۆیەی لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور دانراوە. هاوکات باس لەوەش کرا کە ئەم گەمارۆیە جێگای قبوڵکردن نیە و ئەمە کێشەیەکی نەتەوەییە و دەبێت بە زووترین کات ئەو گەمارۆیە هەڵبگیرێت.

لە کاتێکدا کە قەیرانی کۆرۆنا بابەتی سەرەکی گۆتۆبێژە لە جیهاندا، لە کوردستان هێزە داگیرکەرەکان دەیانەوێت سوود لەم بارودۆخە وەر بگرن. لە باکور شارەوانیەکان کە بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون و لە خزمەتی گەلدان، بە کودەتای قەیومەکان، لە پۆستەکانیان دوو دەخرێنەوە و بە سیاسەتی دوژمنایەتیکردنی کورد، هێرش دەکەنە سەر گەل و بە هەزاران سیاسەتمەداریان بە دیل گرتووە و بە گشتی ژیانی گەلیان خستووەتە ناو مەترسیەکی گەورەوە.

دەوڵەتی ئێران هەموو کەسێک ئازاد دەکات، بەڵام تەنها ئەوەی کوردە لە گرتووخانەکاندا دەهێڵێتەوە! هەموو هەڤاڵانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکەدا، جەختیان کردەوە کە لەم بارودۆخە نائاساییەدا دەبێت هەر تاکێکی کورد خۆی بە بەرپرسیار بزانێت و خاوەنداری لە هەر چوارپارچەی کوردستان بکات. بۆ یەکێتی نەتەوەی ئەم بابەتە زۆر گرنگە. بە پێشخستنی هاوکاری و هوشمەندی کۆمەڵایەتی، لە چالاکیە رێکرخاوەکاندا، دەبێت بە یەکەوە هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی بدەین و تەندروستی گەلەکەمان لە هەموو شتێک بە گرنگتر ببینین.

لە کۆبۆنەوەکەدا بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان کرا کە لەم قۆناغەدا وەکو پێویستیەکی وڵاتپارێزی و مرۆڤایەتی، دەبێت تەندروستی هاوڵاتیانیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە تەماشا بکرێت و جیاوازیەکان بەلاوە بنرێن و گرنگی بە هێڵی هاوکاری بدرێت.

لە کۆبونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران:

-کۆبونەوەی یەکێتی نەتەوەیی هەموو مانگی جارێک بە رێگای دیجیتاڵی بەڕێوە دەچێت.

-لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاراستنی تەندروستی گەلی کوردستان، دەبێت لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەییدا خەباتی هاوبەش بەڕێوە بچێت.

-پەیامە هاوبەشەکەی دژی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە ئامادە دەکرێت، بە رێگای ئیمەیل و تەلەفۆن و تۆڕەکانی دیکەی دیجیتاڵیەوە، بۆ دەسەڵاتی باشوری کوردستان، پەدەکە، بەڕێز مەسعود بارزانی، بەڕێز نێچیروان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمان بنێردرێت.

-دەبێت نامەیەکی هاوبەش ئامادە بکرێت و بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بنرێردرێت.

-دەبێت کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا، سەرەتا بۆ مەخمور، شەنگال، شەهبا و دواتریش بە گشتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان رابگەیێندرێت. ئەم کەمپینە دەبێت سەرەتا لە ژێر چاودێری مانگی سوری کوردستان بەڕێوە بچێت.

-بۆ زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان و ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رۆژانی ٥-٦ی نیساندا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەست بە کەمپین بکرێت.

-پارت و رێکخراوە بەشداربووەکانی ناو کۆبوونەوەکە بریتین لە:

-یەکێتی نشتیمانی کوردستان

-بزوتنەوەی گۆڕان

-کۆنگرەی کۆمەڵگا دیمۆکراتیەکانی کوردستان-ئەوروپا

-بزوتنەوەی ژنانی کوردستان-ئەوروپا

پارتی شوعی کوردستان-باشور

پارتی زەحمەتکێشان-باشور

-پارتی ئازادی و دیمۆکراتیکی ئێزیدیەکان

-بزوتنەوەی ئازادی

-پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک

-پارتی دیمۆکراتیکی کورد لە سوریا

-پارتی چەپی کورد لە سوریا

-بزوتنەوەی سەردەم-ی کوردستان-سوریا

پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا (ئەلپارتی)

-پارتی دیمۆکراتی پێشکەوتووخوازی کورد لە سوریا

-پارتی چەپی دیمۆکرات لە سوریا

-پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا

-پارتی رێکەوتنی کورد لە سوریا

-پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

-پارتی سەوزی کوردستانی کورد لە سوریا

-پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە سوریا

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا

-پارتی ئیسلامی کوردستان

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

-بزوتنەوەی کاوە

-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

-یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان

کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان

-کۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان

-پلاتفۆرمی هۆرام

-پلاتفۆرمی زاگرۆس

-پلاتفۆرمی یارسان

-یاری کورد

- Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V

-فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان

-فیدراسیۆنی کۆمەڵانی ئێزیدی

- Kurdische Zentrum Berlin

-کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان

-ئەنستیتوی کورد-ئەلمانیا

-ئەنستیتوی کورد-بروکسەل

-ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات

-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

-یەکێتی ئێزدیانی سوریا

- Kurdisch Gemeinde Brandenburg - بەرلین

- Dachverband der Êzidischen Frauenräte

-( Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden

-کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا

-پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا

- Kurdistan human rights Association

ز.ش