به گوێره‌ی په‌یمانێكی نێوان توركیا و ڕووسیا كه ڕۆژی ٢٧ی ئهیلوول\٥ی ڕه‌زبه‌ر ئیمزایان كرد، ده‌بێ گرووپه چه‌ته‌كانی ئیدلب تا ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٣ی ڕه‌زبه‌ر چه‌كه قورسه‌كانی خۆیان له ناوچه‌یه‌كی ١٥-٥٠ كیلۆمه‌تری دوورخه‌نه‌وه و خۆیان له‌و ناوچه‌یه بكشێننه‌وه.
ڕژێمی ئه‌نقه‌ره پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ته‌كانی چه‌كی قورسی خۆیان كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م زانیارییه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌وه دێن، چه‌ته‌كانی گرووپی ته‌حریری شام كه پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه له ناوچه‌كه ناكشێنه‌وه، هێشتا له ناوچه‌كه‌ن. توركیا به‌رپرسیاره‌تیی فه‌رمیی ئه‌و چه‌تانه‌ی له‌ئه‌ستۆیه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته‌ی دیاریكرابوو ته‌واو بووه، به‌ڵام تا ئێستا په‌یمانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا و ڕووسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن تابلۆیه‌كی گه‌شبینانه پیشان بده‌ن. ئه‌و دوو هێزه كه به‌بێ لێدوانی فه‌رمی، ده‌رباره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كاتێكی دیكه‌یان به خۆیان داوه، ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌م دیسان كۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره كۆبوونه‌وه باڵاكه له ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، ڕاوێژكار(سه‌رۆك وه‌زیر)ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ، سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین و سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شدار بن.
ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه باڵاكه دۆسیه‌ی ئیدلبه. سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پشتڕاستیان كرده‌وه كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. به‌ڵام ماكرۆن ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ئیدلب ئۆپه‌راسیۆن بكرێت، ئه‌وا به‌شداری ناكات له كۆبوونه‌وه‌كه.
سووریا ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی كرد
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا جه‌نه‌ڕاڵێكی پله‌به‌رزی سوپای سووریا چووه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌بوو زوهور له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیدلب. فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان دیجله جه‌نه‌ڕاڵ سوهه‌یل حه‌سه‌ن فه‌رمانی له سوپای سووریا وه‌رگرت كه له‌م به‌ره‌یه جێگیر بێت. ناوبراو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی دیكه له‌م به‌ره‌یه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد. به گوێره‌ی مێدیاكانی سووریا، ئه‌ركی ئه‌و فهرماندهسهربازییانه ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه كه به‌هۆی په‌یمانی توركیا و ڕووسیا وه‌ستێنرابوو.
گرووپی چه‌ته‌ی ته‌حریری شام ڕایگه‌یاند، ئاماده نییه چه‌كه‌كانی ڕاده‌ست بكات. هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریاش فشاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه زیاد كرد و له‌م به‌ره‌یه‌وه ده‌ستیان به تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌ی سیخووڕیش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سووریا ڕایگه‌یاند، «ئه‌گه‌ر جیهادییه‌كان له‌و ناوچه‌یه نه‌كشێنه‌وه، له ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستپێده‌كات.»
s.m