چالاکوانانی مانگرتوو لە ئامەد گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

پەرلەمانتارانى هەدەپە و چالاکوانانى مانگرتوو لە ئامەد لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان و کۆتایهێنان بە مانگرتنەکەیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

لەسەر بانگی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکانى مانگرتن و رۆژووی مردن لە دژی گۆشەگیریى کۆتاییان پێهات.

پەرلەمانتارانى هەدەپە، تەیب تەمەل، دێرسیم داغ، موراد ساریساچ و چالاکوانان سەڤجان یاشای و سەدات ئاکن کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. پشکینیى تەندروستى و چارەسەر بۆ ئەو چالاکوانە مانگرتووانە لە نەخۆشخانەى مەمۆریاڵی ئامەد ئەنجام دەدرێت.

یەکەم کەس کە پیرۆزبایى لە سەدات ئاکن کرد، دایکى ئاکەن خاتوو گوڵشاە ئاکن بوو. دایە ئاکن کوڕەکەى لە باوەش گرت و وتى "کوڕم سەربەز بە".

....

 

.......

..........

ر.م