چیرۆکی شپرزبوونی سوپای تورک لە گردی کووردینە

شەڕڤان ئامەد گەریلای هەپەگە کە لە چالاکی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە سەرگردی کووردینەی چەلێ بەشداری کربوو،باسی شپرزەبوونی سوپای تورک دەکات.

گەریلاکانی هەپەگە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕونیا لە شەوی ١٩ی نیسان لەسەرگردی کووردینەی ناوچەی چەلێ لە دژی سەربازانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا . ئێمە بەڕێکەوت چاومان بەوگەریلایانە کەوت کە بەشدارییان لەوچالاکییەدا کردووە. لەوچالاکییەدا ١٢سەربازی سوپای تورک کوژران  و ١٠سەربازی تریش برینداربوون. شەڕڤان ئامەد گەریلای هەپەگە کە بەشداریی لەوچالاکییەداکردبوو، باسی ئەوچالاکییەی بۆ ئێمە کرد.

 شەڕڤان ئامەد ئەوەی خستەڕوو کە ئەوچالاکییە بەئامانجی تۆڵەکردنەوەی هەڤالانی شەهیدی خۆیان ئەنجامدرا و وتی، " لە بارودۆخێکدا کە ڕێبەرایەتی گۆشەگیرکراوە و فشاری قڕکردن لە سەرگەلی ئێمە بەڕێوەدەچێت، لەهەردەرفەتێکدا ئێمە چالاکی دەکەین. منیش بەشداریم لەوچالاکییەدا کرد کە پێشترپلانی بۆداڕێژرابوو. نزیک بە ٢هەفتە ئێمە چاوەڕێی ئەوچالاکییە بووین و پلانی خۆمان واداڕشتبوو کە هیچ زیانێک بەرهەڤالانی ئێمە نەکەوێت.

بۆئەوەی کە ئەوچالاکییە ئەنجام بدرێت ورەی هەڤاڵانی ئێمە زۆربەرزبووکە گورزێکی سەخت لە دوژمن بدرێت، تۆڵەی گەل وهەڤاڵانی شەهیدمان بکردایەتەوە و دەوڵەتی تورکیامان هەنگاوێکی ترلە تێکشکان نزیک بکردایەتەوە. تەقەمەنی و کەلوپەلی پێویست تەرخان کرابوو. شوێنی بەئامانج گرتنی سوپای دوژمن دیاری کرابوو. هێزی دوژمن گەماردرابوو و هەڤالانی ئێمە بە وردی چاودێری جووڵەی دوژمنیان دەکرد. هەڤالانی ئێمە چاوەرێی نزیک بوونەوەی کاتی چالاکییەکە بوون.

' بۆئەوچالاکییە گروپەکان بەڕێکەوتن'

گەریلا ئامەد باسی لێکدانەوەی و هاوئاهەنگی چالاکییەکەی کرد وتئ، " لەکاتی چالاکییەکەدا گروپ کۆبوونەوە و فەرماندەکانی ئێمە پێش چالاکییەکە بۆ دواجار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. باسی ئەزموونی چەندساڵەی چالاکییەکانیان کرد. بۆئەنجامدانی چالاکییەکە گروپ گروپ بەڕێکەوتین. بەپێی پڵانەکە، سەنگەرەکانی دوژمن لە ناوچەی شەهید باگر لەسەرگردی کووردینە دەبوایە بەتەواوی تێکبشکێندرایەن، بۆ ئەم ئامانجەش لەدوو قۆڵەوە پلانی هێرش کردن داڕێژرابوو. هەروەها لە دوو قۆڵەوە هێزی پشتیوانی بۆ گروپەکان دیاری کرا.

بۆئەوەی کە کامێراکانی تەرماڵ( چاودێری شەو)ی دوژمن بێکاریگەر بکەین، ئێمە بە تاکتیکی گەریلایی تایبەت بەخۆمان جووڵەمان کرد. کاتێک کە خۆمان گەیاندە سەنگەرەکانی دوژمن دەنگی قیڕەقیری ئەوان دەهات کە لەگەل یەکدا قسەیان دەکرد. ئەوە دەرخەری ئەوە بوو کە سەربازانی تورک چەندە دەترسن. بۆئەوەی کە ترسی خۆیان بشارنەوە دەستیان دەکرد بە قیڕەقیڕ.

ئێمە لە گروپی تری هێرشبەرجیا بووینەوە و بە ٤کەس بەرەو سەنگەرەکانی دوژمن بەڕێکەوتین. بە هەستیارییەوە خۆمان گەیاندە بەر تێلی گردەکە و تێلەکانمان پچڕاند. بەئاسپایی و بێدەنگی خۆمان گەیاندە ژیر سەنگەرەکانی دوژمن. گروپەکەی تریش زۆر نزیک ببوونەوە. سەربازێک هەڤالێکی ئێمە دی، چالاکییەکە بەخێرایی دەستیپێکرد و دەنگی سەرباز و چەکەکانیان دەهات. ئێمەش بەخێرایی خۆمان گەیاندە ناوسەنگەرەکانی دوژمن."

' سەربازەکان نەیانتوانی خۆیان بگەێننە چەکەکانیان'

ئامەد باسی لە شەڕێکی سەخت کرد لەسەرگردەکە و وتی، " دوژمن بە ئەنقەست هەنێک سەنگەری چۆڵ کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە یەک بەیەکی سەنگەرەکانمان کۆنتڕۆڵکرد. لەکاتی هێرشەکانی ئێمەدا دوژمن لەڕێگەیەک دەگڕان  کە هەڵ بێن. لەهەر شوێنێکی قەرەقۆڵەکەوە دەنگی قیڕەی سەربازانی تورک دەهات. لەکاتی شەڕەکەدا هەڤالێکی ئێمە کەوتە ناوسەنگەرێکەوە . ئالای تورکیا لە ناو سەنگەرەکان دەبینران. لە بەرەیەکی ترەوە سەرەڕای ئەوەی کە هەڤالانی ئێمەیان بینیبوو بەڵام هەڤالان هێرشیان دەکرد و خۆیان دەگەیاندە ناوسەنگەرەکانیان.

زۆربەی سەنگەرەکانی سەرگردەکە کرایە ئامانج، تەنیا یەک یان دوو سەنگەر لەسەرگردەکە مابوون. سەربازانی ترهەموویان هەڵهاتبوون. ئێمە کوژراوانی دوژمنمان ژمارد و بەکامێرا تۆمارمان کرد. هێرشەکە بەڕادەیەک خێرابوو کە هەندێک لەسەربازانی تورک نەیانتوانیبوو خۆیان بگەێننە چەکەکانیان. شەڕەکە هەرهەموو ١٥ خولەکی خایاند. دوای ٢٠ خولەک فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوچەکەیان بۆردومانکرد.

گەریلا ئامەد ئەوەی خستەڕوو کە لەو بۆردومانەی فڕۆکەجەنگییەکانی تورک هیچ زیانێک بەرگەریلاکان نەکەوت و هەریلاکان بە سەلامەت خۆیان گەیاندە شوێنەکانی خۆیان."

ک-ش