ڕێگری له کۆمپانیای نەوتی باکوور كرا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می به‌عس دابنێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک هه‌وڵی دا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی عێراق دابنێته‌وه، به‌ڵام ڕێگری لێكرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک هه‌وڵی دا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی عێراق دابنێته‌وه، به‌ڵام ڕێگری لێكرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، هه‌وڵی دا «پەیکەری ٤ شمشێره‌كه» دابنێته‌وه كه پێشتر له لایه‌ن ئیدارەی شاری کەرکووک لابرابوو، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پەیکەرە رەنگدانەوەی دەسەڵاتی بەعسی عێراق بوو، ڕێگری له دانانه‌وه‌ی كرا.
ڕێبوار تەھا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یه‌نه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند: «دوای ئەوەی فه‌رید جەبار بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی باکوور ھەوڵی دا ئەو سمبولی بەعسه دابنێته‌وه، ئێمەش وەک په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی کورد له كه‌ركووك پەیامی خۆمان دایە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پێمان گوتن كه قبووڵمان نییه ئه‌و په‌یكه‌ره دابنرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێزی دژه‌تێرۆری عێراق له كه‌ركووك ڕێگری له دانانی په‌یكه‌ره‌كه كرد.»
s.m