ھێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سه‌ر باشووری كوردستان چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. جگه له پارتیی دیموكراتیی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌توندی هێرشه‌كان ئیدانه ده‌كه‌ن.
یەنەکە: تورکیا تێرۆری ئاسمانی دەسەپێنێت
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان - یەنەکە، بەیاننامەیەکی ده‌رباره‌ی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تورکیا تێرۆری ئاسمانی بەسەر ھاووڵاتیاندا دەسەپێنێت.
لە بەیاننامەکەی یەکێتیدا ھاتووە: سەرباری ئیدانەکردنی ئەم کردەوە تاوانکارییە و به‌زاندنی سەروەریی خاکی ھەرێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها بەئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی مەدەنی لەو گوندانەی کە ھیچ جۆرە جموجۆلێکی چەکداری تێدا نییه. پێویستە دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بەم پەلامارانە بیھێنێت.
یه‌نه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لەرووی یاساییەوە بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری شەھیدان و زیانلێکەوتووەکان دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی تورکیا، کە بەئاشکرا تیرۆری ئاسمانی بەسەر ھاوڵاتیانی مەدەنیدا دەسەپێنێت.
«ئه‌م كرده‌وانه له‌كاتێكدایه، ئاماژه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كۆبانی و منبج و رمێلان و قامیشلۆ، بوردومانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن له‌دوای سه‌ركه‌وتن له‌شه‌ڕی به‌ره‌یی به‌رامبه‌ر به داعشه تیرۆریسته‌كان، به‌رنامه‌ی تری ئیقلیمی له‌ئارادایه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه، به‌ره‌و رووبه‌رووبونه‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ده‌چێت، سه‌ره‌نجام مه‌ترسی گه‌وره له‌م هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌دا ئه‌وه‌یه، كێشه‌كان له‌نێوان زڵهێزه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی، به زیان بۆ سه‌ر ستراتیژی چاره‌سه‌ری دیموكراسی و خه‌باتی چاره‌نوسخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بشكێته‌وه و رێكه‌وتنێكی تری وه‌ك (لۆزان) له‌ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنرێته‌وه.»
یه‌نه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سیاسەتی پەرەپێدانی شەڕ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە، بەو ئامانجەیە کە نەخشەی سیاسی و جوگرافی ناوچەکە، لە بەرژەوەندی ئاک‌پارتی بشکێتەوە. لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا یه‌نه‌كه داوای یەکڕیزی و یەکهه‌ڵوێستیی سەرجەم لایەنە کوردستانییه‌کان دەکات لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
فراکسیۆنی یەنەکە: دەبێت سنوورێک بۆ دەوڵەتی تورکیا دابنرێت
دەربارەی ھێرشە دوژمناکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هه‌رێمی چۆمان، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان - یەنەکە لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كات سنوورێک بۆ پێشێلکردنی خاکی عێراق و ھەرێم لە لایەن سوپای تورکیاوە دابنرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان: به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتیی ئەورووپا دەکات سنوورێک بۆ پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان دابنێن.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: تورکیا جارێکی دیكه بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکوومەتی بەغدا و ھەرێمی کوردستانەوە، لە قەسرێ و دەوروبەری پەلاماری دڕندانەی ھاونیشتمانیانی سڤیلی دا و چوار ھاونیشتمانی شەھید کرد. ئێمه بەتوندی ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکەین و شەرمەزاری دەکەین.
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێویستە حکوومەتی بەغداد دەستبەجێ لەبارەی سنوربەزاندنی ئاسمانی و زەمینی عیراقەوە، بەرپرسیارێتی دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات.
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: نیگه‌رانین له بێده‌نگیی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم
دەربارەی ھەمان بابەت، فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئیدانەی ھێرشەکانی سوپای تورکیای کرد و ڕایگەیاند: ئەو سنووربەزاندن و دەستدرێژییە سەربازییەی حکوومەتە عەسکەرتارییەتەکەی ئه‌نقه‌ره دژی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، پێچەوانەی بنەما، یاسا، دەستوور، مافە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه «ئه‌م هێرشانه به‌هۆی بێدەنگیی کۆمەڵگەی کەڕی نێودەوڵەتی، نەتەوەیەکگرتووەبەرژەوەندیخوازه‌كان، ئەنجومەنی ئاسایش، زلھێزان و تەنانەت حکوومەتی عێراقیشە.»
لە ڕاگەیەندراوەکەی بزووتنەوەدا ھاتووە: ده‌رباره‌ی بێدەنگیی ئەوان ئێمە ھیچ قسەمان نییە و ئەوان ھەر وابوون و باکیشمان نییە بە ھەڵوێست و ڕێگرییان، بەڵام لە بێدەنگیی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێم نیگەرانین و لە شۆکداین و ھەرگیز قابیلی قبووڵ نییە.
یه‌كگرتووی ئیسلامی: به‌هۆی هێرشه‌كان زیانێكی زۆر به هاوڵاتیان گه‌یشتووه
له لایه‌كی دیكه‌وه موسەنا ئەمین سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا كه له نووسینگه‌ی سلێمانیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سازی كردبوو ڕایگەیاند: ئێمە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین.
موسەنا ئەمین وتی: پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ھەڵوێستی جدییان ھەبێت دەربارەی ئەو دەستدرێژییانەی سوپای تورکیا دەیکاتە سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەی قەندیل. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ھێرشە ئاسمانییه‌کانی تورکیا زیانێکی زۆری بە ھاوڵاتیانی ناوچەکە گەیاندووه.
ناوبراو پرسیارێكی له حكوومه‌تی عێراق كرد و وتی: بۆچی حکوومەتی عێراق توانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر دابخات و ئاسمانی هه‌رێم له فڕۆكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه بکات، بەڵام ناتوانێت ئاسمانی عێراق لە فڕۆکەکانی تورکیا بپارێزێت؟
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم، ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا ناکات!
سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند: «نیگه‌رانن له شه‌هید بوونی ٤ گه‌نجی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی.»
دزه‌یی به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشه‌كه‌ی توركیای ئیدانه نه‌كردووه و داوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانیش ناكات. به‌ڵكوو وه‌ك هه‌میشه بیانووی بۆ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: «به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له ده‌وروبه‌ری گونده‌كان، توركیا بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كات.»
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه و زیانلێكه‌وتوانی هێرشه‌كانی توركیا چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كراون و هاوڵاتیانی سیڤیلی تێدا شه‌هید بوون، هیچ بنكه و باره‌گه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی لێ نییه.
ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ٣ هاوڵاتیی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕایانگه‌یاندبوو: «ئه‌و شوێنانه‌ی له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بۆردومان كراون، وارگه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیلن و هیچ بنكه و باره‌گه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی لێ نییه.» له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه له ناحیه‌ی قه‌سرێ-ی قه‌زای چۆمان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
s.m