کالکان: کۆمەڵگای کورد لەگەڵ رێبەرایەتی، گۆڕانکارییەکی بنچینەیی پارادیگمایان دروست کرد

دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە رایگەیاند، کۆمەڵگای کوردی بە پشتبەستن بە راستییەکانی رێبەرایەتی، گۆڕانکارییەکی بنچینەیی پارادیگمای دروست کرد کە تا ئێستاش ئەم گۆڕانکارییە بەردەوامە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە باسی لەوە کرد کە جیهان زۆر شت گۆتۆبێژ دەکات، بەهۆی ئەوەی لە ناو قەیران و کابوس دایە و وتی:"جیهان لە بەردەم قیامەتدایە. ئەگەر نەتوانێت خۆی رزگار بکات، پێدەچێت قیامەت دروست ببێت. لە بناغەی رزگارکردنیشدا زیهنییەت و بیروبۆچوون و کارەسات و نزیکایەتی ژیان هەیە. رێبەرایەتی، بیروبۆچۆنی خۆی لە پارێزنامەکانیدا ئاشکرا کردووە و دەڵێت؛ 'ئەو شتە گۆتۆبێژ دەکرێت و چارەسەریشی تێدا دەدۆزرێتەوە.' ئەو، پێوانەیەک، وئاستێک و چارەسەرییەکی ئاشکرا کردووە. لە هەمووشی گرنگر ئەوەیە کە ئەم شتە بە باشی تێبگەن و مرۆڤ خۆی بە پێی ئەوە پەروەردە بکات و بگۆڕێت و خۆی بگەیێنێتە ئەو ئاستە."

کاڵکان وتی: "پێویستە راستی ئێمە، راستی رێبەرایەتی بێت، لەسەر بنچینەی بیروبۆچۆنەکانی ئەو، ژیانێکی ئازادی کۆمەلایەتی هەیە. ئەگەر بمانەوێت زیهنییەتی رێبەرایەتی تێ بگەین و قبولی بکەین، ئەو کات دەزانین کە رێبەرایەتی چۆن ژیان شیرۆڤە دەکات و نزیکایەتی و بەرپرسیاریەتی ئەو بەرامبەر بە ژیان چۆنە. بارودۆخی تەنگەتاوی سەرتاسەریی، بەو شێوەیە چارەسەر دەبێت. ئەو کات لە جیاتی راکردن لە بیروبۆچۆنەکان، قوڵبونەوە لە ناویاندا، دروست دەبێت.

کالکان هەروها رایگەیاند پێویستە پەیوەندی ئایدۆلۆژیا لەگەڵ فەلسەفەو زیهنییەت دا دابنرێت و وتی:" ئایدۆلۆژیا، کۆکردنەوەی پێوانەکانی ژیانە. ژیان فەلسەفەیەکی هەیە کە ئەو پێوانانە، سەرچاوەی خۆیان لەوێوە وەر دەگرن. هەروها زیهنییەتێک هەیە کە ئەو پێوانانە سەرچاوەکەی خۆی لەوێوە وەردەگرێت. پێوانەی ئەخلاقی و سیاسی هەین، کە بە بێ ئەوان نابێت."

'رێبەر ئاپۆ بە وردی باس لە گومان دەکات و هەمیشە بەدوایدا دەچێت'

کاڵکان رایگەیاند، ئوجالان گرنگییەکی زۆری داوە بە بابەتی گومان و وتی:"ئەو، کارەکتەری سەرەکیی نزیکبوونەوەی گومانە و بە گومانەوە نزیکی هەموو شتێک بووە و لێی پرسییەوەو بەدوای داچووە. لە رووی فیکری و پراتیکیدا خۆی قووڵ کردووەتەوە. هەوڵیدا راست بژیت و جێبەجێی بکات و بەو شێوەیە خۆی گەیاندە بناغەی گەڕان.

'مێشکی کۆمەڵگا نەرمە'

کاڵکان تیشکی خستە سەر بیردۆزی ئۆجالان لە بارەی مێشکی کۆمەڵگاوە کە دەڵێت، 'مێشکی کۆمەڵگا نەرمە' و وتی:" دەکرێت کۆمەڵگا بەرەوە هەموو لایەکەوە بڕوات، دیار نییە کە بە کام لاوە دەڕوات. تامەزرووی بەڕێوەبردن و تێکۆشانە. بۆیە کەسایەتیش بەو شێوەیەیە. پەیوەندی بە کەسایەتەوە هەیە. مرۆڤ پێویستی بە تێکۆشانێکی ناوخۆیی و تێکۆشانی زیهنی و ویژدانی هەیە. پێویستی بە تێکۆشان لە ناو هێڵی ئایدۆلۆژی و رێخستنی دا هەیە. ئێمە بەم شێوەیە پێناسەی دەکەین. مرۆڤێک تێکۆشانی نەبێت، هیچ راستییەکی نییە. پێویستە لێپرسینەوە لە هەموو شتێک بکات. لەو خاڵەی کە تیایدا خۆپەرستی کۆتایی پێدێت و کەسایەت دەبێت بە کۆمەلایەتی، لەوێوە دەست پێدەکات."

'بە هزر و بیروبۆچوونەکانی رێبەرایەتی، گۆڕانکارییەکی بنچینەیی پارادیگمایی دروست بوو'

کاڵکان رایگەیاند مرۆڤ بە تەنها بوونەوەرێکی بیۆلۆژی نییە، بە تێکۆشان ژیانی خۆی دیاری دەکات و وتی:"گرنگە ئەمە تێبگەین. لە رووی زانستییەوە پێویستە باش تێ بگەین و لە رووی وێژەییشەوە دەبێت باس بکرێت. رێبەرایەتی داوا دەکات ئەو راستییەی کە بووە بە هۆکاری ئەوە، شرۆڤە بکرێت و باش تێ بگەن."

کاڵکان وتی:"گۆڕانکاری لە کەسایەت و لە ناو کۆمەڵگادا، بەستراوە بە گۆڕانکاری لە کەلتوور و ئەخڵاق و رۆح و هەست و نرخی کۆمەڵگاوە. کۆمەڵگای کوردی بە راستیی رێبەرایەتی، گۆڕانکارییەکی بنچینەیی پارادیگمایی دۆزییەوە. ئەم گۆڕانکارییە هێشتا بەردەوامە. پارادیگمایێک کە داگیرکەری و سیستمی دەسەڵاتپارێز و دەوڵەت پەرەست و نەژادپەرەست دروست دەکات، لەناوی برا."

'ئەخڵاقی ئاپۆیی دەتوانێت رژێمی قڕکەر لەناو بەرێت'

کاڵکان رایگەیاند تێگەیشتن و ئەخڵاقی مرۆڤی ئازاد، لێرەوە دەست پێدەکات و وتی:" ئەخڵاقی کۆمەڵایەتی لە قووڵایی مێژووە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام نابێت ئەو ئەخڵاقە رێک وەک خۆی وەربگیرێتەوە، چونکە زۆر پێوانەی هەیە کە بۆ ئەم سەردەمە نابن بە وڵام. هێرشەکانی رژێمی قڕکەریی کەلتوری، ئەو قەخڵاقەی تێک بردووە. بۆ تێکبردنی رژێمی قڕکەریی کەلتوری و بۆ تێکبردنی ئینکار و کوشتن، پێویستی بە ئەخڵاقێک هەیە کە کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک بنیاد بنێت. ئەخڵاقی ئاپۆییش ئەمە دیاری دەکات. ئەم ئەخڵاقە پێوانەکانی رێبەرایەتین."

'کۆکردنەوەی کەلتووری کۆمەڵگا تا چ ئاستێک بەهێز بێت، کۆمەڵگاش ئەوەندە بەهێز دەبێت'

کاڵکان هەروها رایگەیاند وەک چۆن کۆمەڵگایەک بە بێ ئەخڵاق و بە بێ سیاسەت نابێت، بە هەمان شێوە کۆمەڵگایەک بە بێ کەلتووریش نابێت و وتی:"کۆمەڵگایەک پلانی نەبێت بۆ دواڕۆژ و بڕیاری لێ نەدابێت، ئەو کۆمەڵگایە لەناو دەچێت. مرۆڤ بە کۆکردنەوەی نرخەکان، ئەنجومەنەکانی گواستەوە بۆ کۆمەڵگا. بە کۆکردنەوەی نرخەکان، لە کۆمەڵگای سەرەتایی مرۆڤەوە، کۆمەڵگای گەورە بنیاد نران کە پێی دەوترێت کۆمەڵگای نەتەوەیی. یەکێک لە بنچینەکانی کۆمەڵگابوونیش کەلتوورە. کۆمەڵگایەک هەرچەندە خاوەنی کۆکردنەوەو دەوڵەمەندی و هێزی کەلتووری بێت، ئەوەندەش کۆمەڵگایەکی بەهێز و ئەخڵاقییە و ئەوکاتە دەتوانێت سیاسەتی خۆشی بنیاد بنێت.

کالکان باسی لەوەش کرد کە رژێمی قڕکەریی کەلتووری، هەوڵ دەدات کۆمەڵگابوونی کورد لەنار ببتات و لە شوێنی ئەو، نەتەوایەتیی تورک جێگیر بکات و وتی:"لە دژی رژێمی قڕکەریی کەلتووری، رێبەر ئاپۆ وەک بەدیلێکی نوێ لە پێوانەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و کەسایەتی ئازاد دا، ویستی هەبوونی کورد و ژیانی ئازاد بپارێزێت. بێگومان راستی ئاپۆیی لە بنیادنانی کەلتوور و پێشخستنی هێڵی ئایدۆڵۆژی و رێکخستنی و دروستکردنی پێوانەکانەوە گۆڕی بۆ کۆکردنەوەی کەلکوور و ئەخڵاق. لەم سۆنگەیەشەوە، رێبەر ئاپۆ لە شەخسەوە زیاتر دەبێت بە پارت و پەکەکەش لە پارتیبوونەوە زیاتر دەبێت بە کۆمەڵگا و نەتەوەی دیمۆکراتیک."

کاڵکان هەروها وها جەختی کردەوە کە ئەم ئەخڵاقە بێگومان سەرچاوەکەی لە ئەخڵاقی دێرینی کۆمەڵگای کوردییەوە وەردەگرێت.

'قڕکردنی کۆمەڵگا، قڕکردنی زیهنییە'

کاڵکان تیشکی خستە سەر ئەوەی قڕکردنی کۆمەڵگا، لە بنەڕەتدا قڕکردنی زیهنییەتە و وتی:" کاتێک زیهنییەت تێک برا، ئەو کات کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی باشتر دەتوانرێت تاڵان بکرێن. لەوەش بەولاوە داگیرکەری و دەسەڵاتداری دەگەن بە ئامانجیان.  ئەمە کۆیلایەتیەکی قوڕسە. بۆیە دەوڵەت و هێزە سەردەستەکان هەمیشە هەوڵ دەدەن مێشک تێک ببەن و لاوازی بکەن."

'رێبەرایەتی تا ئاستی عەشق، وابەستەیە بە نرخەکانی کۆمەڵگاوە'

کاڵکان وتی:"پێویستە ئێمە وابەستەبوونی رێبەرایەتی، بە وڵاتپارێزی و وڵات و خاک و مێژوو کەلتوورەوە باش تێ بگەین. وابەستەبوونی رێبەرایەتی بە نرخەکانی کۆمەڵگاوە لە ئاستی عشق دایە. زۆر سوودی لێ دەبینێت، لێوەی فێر دەبێت و لێکۆلینەوەی لەسەر دەکات و بەو شێوەیە بەردەوامی دەدات بە بوونی خۆی. رێبەرایەتی هەم لە مێژووی هەزار ساڵەی مرۆڤایەتیدا دەژیت، هەم لەگەڵ سات بە ساتی دوارۆژی هەزار ساڵی دا دەڕوات و لێکۆلینەوەی تێدا دەکات، و بیری لێ دەکاتەوە. کۆمەڵایەتی بوون و وڵاتپارێزی و خۆشەویستی خاک، تەنها وشە نییە لە لای رێبەرایەتی، بەڵکو هەستێکە لەگەڵ راستییەکاندا. خۆی وەک بەشێک لەو راستییە دەبینێت. پێناسەی ئەو بۆ وڵاتپارێزی ئەمەیە."

کاڵکان هەروها باسی لەوەش کرد کە ئوجالان کاپیتالیزم وەکو مەترسییەکی گەورە بۆ سەر دواڕۆژی مرۆڤایەتی دەبینێت، بۆیە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە کاپیتالیزم ئاشکرا کردووەو وتی:"بۆ ئەوەی ئەم مەترسییە نەمێنێت، بە پێویستی دەبینێت کە شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک ئەنجام بدرێت. تیۆری شۆڕشیشی، لە وێوە وەک رزگارکەر ئافراندووە."

'مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک، بنیادنەری ژیانی ئازادە'

کالکان هەروها باسی لەوە کرد کە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک، بنیادنەری ژیانی ئازادەو وتی:"مرۆڤی ئازاد و ژیانی ئازاد، بۆ تێکۆشانی ئازادیی ئێمە خاوەنی گرنگییەکی مێژووی و کۆمەڵایەتین. ئەوەی دەبێتە هۆکار بۆ ئەو گرنگییەش، کۆمەڵایەتیبوونی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکە. تێکۆشان بۆ ژیانی ئازاد، لەسەر ئەم بنچینەیە، رێبازی بنچینەیی کۆنکرێتی میراتی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکە.

هاوژیانی ئازاد

کاڵکان هەورها وتی:"رێبەر ئاپۆ ئاشکرای کرد کە پیویستە هەموو رێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، لە خزمەتی هاوژیانیی دا بن. ئاشکرای کرد کە ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمەوە بێت، دبێتە هۆی بنیادنانێکی هەڵەی مۆدێرنیتەی سەردەست. هەموو بیردۆزە تەکنیکییە زانستی و ئابووری و رێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشخستنی هاوژیانیی ئازاد. لە بنیادنانی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکدا پێویستە بەم شێوەیە نزیک ببینەوە لە ئەندوستری. پارادیگمای دیمۆکراتیک و ژینگەپارێزی و ئازادی پارێزیی ژنان، کە رێبەرمان بنیادی ناوە، چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ هەموو ئەم کێشانە دەدۆزێتەوە. بۆ رزگاریی دیمۆکراتیک، پێویستی بە هاوژیانیی ئازاد هەیە."

ز.ش