کاڵکان: بۆ ئەوەی پەکەکە و کورد تاوانبار بکەن، پاڵمەیان کوشت

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی لە پلانی ناتۆ کرد کە لەدوای کوشتنی ئۆڵف پاڵمە لەدژی تەڤگەری ئازادی کورد جێبەجێی کرد.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا باسی لە قۆناغی دوای کوشتنی ئۆڵف پاڵمە کرد.

کاڵکان رایگەیاند، کوشتنی پاڵمە بۆ تاوانبارکردنی پەکەکە و کورد بوو، نە تەنها لە سوید بەڵکو لە هەموو ئەوروپا بوو بە بیانووی سەرەکی و باسی ئەوەی کرد کە کوشتنی پاڵمە بە ئەنقەست و بە پلان ئەنجامدراوە.

'بۆئەوەی پەکەکە و کورد تاوانبار بکەن، پاڵمەیان کوشت'

کاڵکان وتی،"ڕووداوەکە هەرێمی نییە و وتی،"لەبارەی رووداوەکە نابێت بە تەنها بگوترێت، پاڵمە کوژرا. ئەو هێزانەی کە بۆ قڕکردنی کورد کار دەکەن، سوودیان لە ڕووداوەکە وەرگرت و پەکەکە و کوردیان تاوانبار کرد و هێرشیان کرد. لێرەدا بۆئەوەی بتوانن پەکەکە و کورد وەک بەرپرسیار پیشان بدەن و هێرش بکەن، پلانیان بۆ کوشتنی پاڵمە داڕشت، بڕیاریاندا و جێبەجێیان کرد. بۆیە نەتەنیا تاوانێکی کوشتنە، قۆناغی دوای ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو و ئەو پلانە پێشتر داڕێژرابوو. پێویستە ئەوە باش بزانرێت. واتە نابێت بگوترێت کە ڕووداوێک بوو و هەندێک هێز سوودیان لێبینی، بەم شێوەیە ڕاست نییە.

هەروەها نابێ بگوترێت، ئەو ڕووداوە بە تەنها لە سوید بوو، لە سوید فشار لەسەر کورد دروستکرا، تاوانبارکران و دەستگیرکران، سەرەتا لەوێ فشار لەسەر کورد دروستکرا و دواتر لە هەموو ئەوروپا بڵابووەوە. ڕووداوی کوشتنی پاڵمە هەم بۆ تاوانبارکردنی تێکۆشانی ئازادی کورد بوو و هەم ڕەواکردنی هەوڵەکانی قڕکردنی دەولەتی تورک بوو و هەمیش دوای سوید هەموو وڵاتانی ئەوروپا بە ئەندازەی سوید پشتیان بە ڕووداوەکە بەست و فشار و هێرشەکانیان لەسەر پەکەکە و کورد زیاد کرد. بۆ نمونە ئەڵمانیاش لە سوید زیاتر هێرشی کردە سەر پەکەکە و کورد. ژمارەیەکی زیاتری کوردیان دەستگیرکرد. ئەم ڕاستیە پێویستە بزانرێت.

'بۆ پشتگیریکردن لە قڕکردنی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا'

هەڵوێستێکی پێچەوانە هەڵەیە. ڕووداوی کوشتنی پاڵمە ڕووداوێکی ئاسایی و ئاسان نییە. ڕووداوێکی هەرێمی نییە. ڕووداوێکی وانییە کە بۆ ئامانجێکی تر ئەنجامدرابێت و بۆ تاوانبارکردنی کورد بوو و هەندێک کەس سوودیان لێبینی. لە سەرەتاوە لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان پلانەکە ئامادەکرا، بڕیاری لەسەردرا. بۆ پشتگیریرکردن لە قڕکردنی دەوڵەتی تورک و تاوانبارکردنی تێکۆشانی ئازادی کورد ئەنجامدرا. ڕووداوێکی بەم شێوەیەیە. ئاستی بڕیار و پلانسازی بەم شێوەیەیە. لەم ئاستەدا کۆنترگەریلای تورک و میت لەناو ڕووداوی کوشتنی پاڵمەدا بوون. هەندێک هێزی تریش هەبوون. هێزە جیاوازەکانی گڵادیۆش لەناودا بوون. ڕاستە، ئامانجی سیاسی – ئابوریان جیاواز بوو، بەڵام هەمووان لەسەر کوشتنی پاڵمە کۆک بوون. واتە یەکلایەن نەبوو، بۆیە لە سەرەتاوە بۆ ئەوەی بتوانن کورد، هەبوونی کورد، تێکۆشانی ئازادی کورد تاوانبار بکەن و تیرۆریزە بکەن، ڕێگری لە پشتگیری دەرەوە بۆ تێکۆشان بگرن، بە تایبەتی بۆ پەیوەندیەکانی ئەوروپا ببڕن ئەو تاوانەی کوشتنیان ئەنجامدا. ڕێکخستنێک کە بەشداری ڕووداوی کوشتی پاڵمە بووە، کێ پشتگیری دەکات؟ کێ پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکات؟ کەس سڵاویشی لێناکات. بەم شێوەیە جووڵانەوە. پشتیان بە ڕووداوی کوشتنی پاڵمە بەست و لەدژی پەکەکە، لەدژی کورد و تەڤگەری ئازادی کورد لە ئەوروپا و لە هەموو جیهان فشارێکی زۆریان دروست کرد. ئەم ڕاستیە دەزانرێت."

'دەوڵەتی تورک خاڵی پێنجەمی ناتۆی لەدژی پەکەکە بەکارهێنا'

کاڵکان بەم شێوەیە باسی قۆناغەکەی کرد:

"کودەتای کەنان ئەڤرەن هەنگاوی ١٥ی تەباغی وەک 'جموجووڵی سێ – چوار ئەشقیا' پێناسە کردبوو. دەزانرێت و لە راگەیاندنەکانیشدا باسی ئەوەکرا. لە پاییزی ساڵی ١٩٨٤دا بە فەرماندەیی کەنان ئەڤرەن دەستیان بە هێرش کرد و گوایە ویستیان ئەو سێ و چوار ئەشقیایە لەناوببەن. بەڵام سەرنەکەوتن. بە پێچەوانەوە، گەریلا لەماوەی سێ مانگدا نزیکەی شەست چالاکیان ئەنجامدا. کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کەنان ئەڤرەن خۆی کە هاتبوو بۆ شەمزینان ڕووبەڕووی چالاکی گەریلا بووەوە، پاسەوانەکانی کەنان ئەڤرەن کوژران. سوپای تورک لەبەرانبەر گەریلا تێکشکا. لەبەرئەوەش لە ساڵی ١٩٨٥دا دەوڵەتی تورک پرسی پەکەکەی ڕادەستی ناتۆ کرد. داوای کرد خاڵی پێنجەمی ناتۆ جێبەجێ بکرێت. خاڵی پێنجەم بەم شێوەیەیە بوو: ئەگەر بەرانبەر ئەندامێکی ناتۆ هێرش ئەنجام بدرێت، وەک ئەوە وایە کە بەرانبەر هەموو ئەندامانی ناتۆ ئەنجامدرابێت. بۆیەش بۆ پاراستنی ئەندامێک کە بووەتە ئامانجی هێرشەکان ئەندامانی تریش بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن، پشتگیری دەکەن و دەیپارێزن. دەوڵەتی تورک داوای کرد خاڵی پێنجەم لەدژی پەکەکە بەکاربهێنرێت. ناتۆ لەسەری کۆبووە و قبوڵی کرد.

'لە ساڵی ١٩٨٥ەوە شەڕی دژی پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە لە لایەن ناتۆوە بەڕێوەبرا'

لە ساڵی ١٩٨٥ەوە شەڕی دژی پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە لە لایەن ناتۆوە بەڕێوەبرا. دەوڵەتی تورک کەوتە دۆخێکەوە کە هەر شتێک لە لایەن ناتۆوە قبوڵ نەکرایە نەیدەتوانی ئەنجامی بدات. شەڕی تایبەت بە پشتگیری ناتۆ بەڕێوەبرا. پێویستە ئەوە بزانین. ناتۆ لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی ئابوری، سیاسی، کەلتوری و ئایدۆلۆژیەوە و تاوانی وەک کوشتنی پاڵمە دوژمنایەتی کرد هەروەها لە ڕووی دەروونیشەوە دەستی بە هێرش کرد. ئەوەش بە ئەندازەی ڕووەکانی تر لەشەڕی دژی تەڤگەری ئازادی کورددا کاریگەر بوو. خۆی دوای ئەوەی تێکۆشانی گەریلای پەکەکە لە لایەن ناتۆوە شیکردنەوەی بۆکرا، لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ دا پاڵمە کوژرا. کاتێک پاڵمە کوژرا، کێشەی کورد تێکۆشانی گەریلای پەکەکە و تێکۆشانی دژی پەکەکە لە ڕۆژەڤی ناتۆدا بوو. ناتۆ شیکردنەوەی بۆ کردبوو و بڕیاری خۆی دابوو. ڕووداوی کوشتنی پاڵمە لە قۆناغێکی بەو شێوەیەدا ئەنجامدرا. دواتر لە حوزەیرانی ١٩٨٦دا دەوڵەتانی ئەوروپا هەواڵگری ئەو دەوڵەتانە پێکەوە کۆبوونەوە، پرسی پەکەکەی تاوتوێ کرد و بڕیاریاندا لەدژی پەکەکە دەست بە لێپرسینەوەیەکی هاوبەش بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە لە ئاستی ئەوروپادا لەدژی پەکەکە لێپرسینەوە ئەنجامدرا. هەموو زانیاریەکانیان کۆکردەوە و رادەستی ئەڵمانیاکران و دواتر ئەڵمانیا بە پێی ئەو زانیاریانە دۆزی دۆسەلدۆڵفی کردەوە.

'لە ئەنجامی بڕیاری هاوبەشی دەوڵەتانی ئەوروپا دۆزی دۆسەڵدۆرف دەستیپێکرد'

دۆزی دۆسەڵدۆرف لە کۆتایی قۆناغێکی بەو شێوەیەدا دەستیپێکرد. زانیاریەکان کۆکرانەوە، بڕیارەکە درا. لە شوباتی ١٩٨٨ەوە قۆناغی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە ئەوروپا دەستیپێکرد. بڕیارەکان بەم شێوەیەدران. بەرلەوەی هەڵبکوتنەسەرمان، زانیاریان کۆکردەوە. هەندێک هێز ئێمەیان ئاگادار کردەوە کە بڕیاردراوە بەڕێوەبەرانی ناوەندی ئێمە لە ئەوروپا دەستگیردەکرێن، بڕیارێکی بەو شێوەیەدرا و سکاڵا تۆمارکران و دۆزەکە دەستپێکرا. ئێمە ئەمەش دەڵێین، پێویست ناکات ڕابگەیەنین کە کێ بڕیاری دەستگیرکردنیدا.

بۆیە دۆزی دۆسەڵدۆرف ڕێکەوت نییە، یان لەو قۆناغە جیاواز نییە. هەمووان پێکەوە بەستراون. لە ڕاستیدا بە هێرشی سەر پاپا دەستیپێکرد، دوای ١٥ی تەباغی ساڵی ١٩٨٥ ناتۆ دەستی بە جموجووڵ کرد، پاڵمە کوژرا. پشتیان بەوە بەست و بەو شێوەیە لەدژی پەکەکە دەست بە لێپرسینەوە کرا. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٨ و بەم لاوە لەگەڵ دۆزی دۆسەڵدۆرف قۆناغی دەستگیرکردن دەستیپێکرد. کۆتایی ساڵی ١٩٩٨  و سەرەتای ساڵی ١٩٩٩ ڕێگەیان نەدا ڕێبەر ئاپۆ لە ئەوروپا بمێنێتەوە ، لە ڕۆما دەرکرا کە لەو پرسەشدا ڕۆڵی ئەو قۆناغە هەبوو. ئەڵمانیا، فەڕەنسا دەرگاکانیان بە ڕووی ڕێبەر ئاپۆدا گرت. وەک کەسێک کە نایانەوێت پێناسە کرا. کوشتنی پاڵمەشیان وەک بیانوو پیشاندا.

'پێویستە بە تەنها بە لێبۆردنێک ڕازی نەبین'

پیلانگێڕی نێونەتەوەی تا ئێستاش لەسەر ئەو بناغەیە بەردەوامە. لە هەموو شتێک زیاتر کوشتنی پاڵمەیان وەک بیانوو بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەکارهێنا و پشتیان پێبەست. تا ئێستاش بەردەوامە. لەبەرئەوەش پێویستە بە تەنها بە لێبۆردنێک ڕازی نەبین. پێویستە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵ بکرێتەوە. کۆتایی بە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بهێنرێت. پێویستە بارودۆخی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. ئەو زیانانەی کە لەو ئەنجامە دروست بوون، بەم شێوەیە دەتوانرێت قەڕەبوو بکرێتەوە."

ف.ق