کاڵکان: گەریلاکانی کوردستان سەرەتا لە لوبنان – فەڵەستینەوە بۆ وڵات گەڕانەوە - ١ -

دوران کاڵکان: گەریلاکان کە بە هزری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بە ئەزموونی سەربازیەوە لە گۆڕەپانی لوبنان – فەڵەستین پەروەردەکران، بۆ کوردستان گەڕانەوە. گەڕانەوە بۆ وڵات دوای ئەیلولی ١٩٨٢ دەستیپێکرد و ئەوەش وەک تێگەیشتنێکە بۆ بۆتان.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، "پارتەکەمان، رێبەرمان، گەریلاکانی کورد بە ڕاستی زۆر سوودیان کە کارەکانی لوبنان – فەڵەستین بەدەستهێنا. پەروەردە ، پێوانە و تایبەتمەندی سەربازییان لەوێ خوڵقاند. تا ئاستێک پێویستە گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک گەریلا فەڵەستین و لوبنان پێناسە بکەین."

کاڵکان وتی،"لە ئامادەکاری هەنگاوی ١٥ی تەباخدا، لە خوڵقاندنی گەریلای کورددا شوێنی لوبنان خۆسەر و گرنگە. پێویستە باسی بکرێت. لە ساڵی ١٩٧٩ بەدواوە ڕێبەر ئاپۆ کارەکانی لە لوبنان دەکرد. ماوەیەکی زۆر لە بەیروت کاری کرد. بە ڕێکخستن و کەسایەتی جیاواز پەیوەندی دروست کرد. گەریلاکانی پەکەکە لە هەموو گۆڕەپانێکی لوبنان مانەوە و پەروەردەیان بینی. پەیوەندیان بە رێکخستنەکانی فەڵەستینەوە بەست. ئەکادیمی سەرەتایی لە لوبنان کرایەوە. کۆنفڕانسی یەکەمین و کۆنفڕانسی دووەمین لە سەر ئەو بناغەیە ئەنجامدران."

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتیکا لەگەڵ دوران کاڵکان بەم شێوەیەیە:

دوای ئەوەی بڕیاردرا تێکۆشانی گەریلا بگەڕێنرێتەوە بۆ وڵات، چۆن بۆ بۆتان گەڕانەوە و لە هەرێمەکە پێشوازیەکی چۆن لە گەریلا کرا؟

بەر لە هەموو شتێک دەمەوێت لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان بۆچوونی خۆم بڵێم کە ئەنجامی زۆر قوڕسیان هەبوو. بە باشی هۆکارەکەی نازانم، بەڵام ئاشکرایە کە بۆ گەلی لوبنان و بەیروت دۆخێکی زۆر سەختە. باسی ئەوە دەکرێت کە بە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون. بەم بۆنە ناخۆشەوە، بە ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە دەمەوێت بڵێم کە ئازاری گەلی لوبنان، ئازاری ئێمەیە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئێمە هیوادارین هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە و چارەسەر بکرێت. گەلی لوبنان ئەم برینانەی خۆیش دەرمان دەکات و سەرلەوێ خۆی کۆدەکاتەوە. لەو خاکە کە وەک بەهەشتە، پێکهاتەی جیاوازی ئایینی و ئەتنیکی پێکەوە دەژین، سیستمێکی برایەتی و دیموکراستی دروست دەکرێت. ئەوەی چاوەڕیی لوبنانیەکان و بەیروتیەکان دەکرێت ئەمەیە.

لەنێوان گەلی لوبنان و گەلی کوردستاندا هەموو کاتێک پەیوەندیەکی دۆستایەتی و برایەتی هەیە. لە لوبنان ژمارەیەکی زۆر کورد هەیە. ژیانێکی هاوبەش و بەهێز هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبی. لەم سەردەمەشدا پێشەنگەکانی پارتەکەمان پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئەم پەیوەندی و ژیانی هاوبەشە نوێکرایەوە.

بە ڕاستی لە سەردەمی کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢ کە کودەتایەکی فاشیست = سەربازی بوو، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلی کورد و پارتەکەمان زیادیان کرد، گەلی لوبنان و بەیروت دەرفەتی زۆریان بە ئێمەدا. تەڤگەرمان، ڕێبەرمانیان کردە میوان. لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٠دا کە بۆ کوردستان، بۆ گەلی فەڵەستین، بۆ گەلانی هەرێمەکە هەمووان قۆناغێکی سەخت بوو، رێبەری ئاپۆ بە چەند مانگ و چەند ساڵ لە بەیروت، لە هەرێمەکانی تری لوبنان کاری کرد. بزوتنەوەکەمان بۆ ئەوەی بتوانێت لەدژی کوودەتای فاشیست و سەربازی ١٢ی ئەیلول بەرخۆدان بکات،  بۆ ئەوەی پەروەی سەربازی و ئایدۆلۆژی پێشکەش بکات و خۆی ئامادە بکات، لە گۆڕەپانی لوبنان کشایەوە. لە لوبنان لەگەڵ گەل و ڕێکخستنە فەڵەستینیەکاندا لەناو هاوکاریدابوو. کورد لە لوبنان فێری گەریلایەتی بوون.

خوێندنگای سەرەتایی گەریلاکانی کورد، ئەکادیمیای ماحسون کورکماز لە لوبنان دروستکرا و کارەکانی لەوێ دەستپێکرد. دۆڵی بیقاع بووە هێلانی گەریلای کورد. خۆیان لەوێ پەروەردە کرد و ئامادە کرد و بۆ کوردستان گەڕانەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵێ ١٩٧٩ بەدواوە نزیکەی ٢٠ ساڵ لە ئاستی جیاوازدا لە لوبنان کاری کرد. لە هەموو دەڤەرێکی لوبان شوێن پێی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لە بەهێزکردنی شەرەفی گەلی لوبناندا، لە بەهێزکردنی برایەتی گەلاندا دەستێکی باڵای هەیە. گەلی کورد، گەریلاکانی ئازادی سوود و دەرفەتیان لە گەلی لوبنان وەرگرت. لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٢دا لەدژی هێرشی داگیرکەری ئیسرائیل، هێزەکانی گەریلای پارتەکەمان بە ئەندازەی فەڵەستینیەکان تێکۆشانیان کرد، هەروەها لەگەڵ گەلی لوبنان شان بە شان بەرخۆدانیان کرد.

گەریلاکانی کوردستان کە لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ دا هەنگاوی مێژووییان هاویشت، ئامادەکاری سەرەکی و کۆتایی خۆیان لە گۆڕەپانی لوبنان و فەڵەستین ئەنجامدا. بۆیە لە دروستبوونی گەریلای کورد دا، لە پێشکەوتنەکانی گەریلای کوردستاندا، لە ئامادەکردنی هەنگاوی ١٥ی تەباخدا، ڕۆڵی جۆگرافیای لوبنان، پشتگیری گەلی لوبنان زۆر گەورە و گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ، پارتەکەمان و گەلەکەمان هەموو کاتێک سپاسی ئەو هاوکاریە دەکەن. ئێستاش خاوەن هەمان هەڵوێستن. لەسەر ئەم بناغەیە، ئێمە وەک پارتی، هێزەکانی گەریلا هەست بە ئازاری ئەم دواییەی گەلی لوبنان دەکەین و هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین.

ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دروستکردنی برایەتی و یەکێتی دیموکراتیکی گەلان، لەسەر هێڵی فیدایی هەوڵی سووککردنی ئەم ئازارە دەدەین. بۆ بەرەوپێشەوەبردنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پارتەکەمان و گەلەکەمان لە داهاتوودا هەموو بەرپرسیاریەک کە دەکەوێتە سەرشانیان ئەنجامی دەدەن.

بە کورتی لە ئامادەکاری هەنگاوی ١٥ی تەباخدا، لە خوڵقاندنی گەریلای کورددا شوێنی لوبنان خۆسەر و گرنگە. پێویستە باسی بکرێت. لە ساڵی ١٩٧٩ بەدواوە ڕێبەر ئاپۆ کارەکانی لە لوبنان دەکرد. ماوەیەکی زۆر لە بەیروت کاری کرد. بە ڕێکخستن و کەسایەتی جیاواز پەیوەندی دروست کرد. گەریلاکانی پەکەکە لە هەموو گۆڕەپانێکی لوبنان مانەوە و پەروەردەیان بینی. پەیوەندیان بە رێکخستنەکانی فەڵەستینەوە بەست. ئەکادیمی سەرەتایی لە لوبنان کرایەوە. کۆنفڕانسی یەکەمین و کۆنفڕانسی دووەمین لە سەر ئەو بناغەیە ئەنجامدران. سەرەتا کەمال پیر، مەحسوم کورکماز و بە سەدان و بە هەزاران هاوڕێمان کە شەهید بوون لە لوبنان لە ئەکادیمی ماحسوم کورکماز و لەو کەمپانەی کە ئامادەکرابوون پەروەردەکران. لوبنان ماوەیەکی زۆر هێلانە بوو. بووە هێلانەی گەریلاکانی کوردستان، ناوەندی بەڕێوەبەری و پەروەردە بوو. ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی ئامادەکردن و بەڕێوەبردنی گەریلای لە لوبنانی جێبەجێ کرد. ئێمە وەک گەل وتەڤگەری ئەم پشتگیریە لەبیرناکەین، هەموو کاتێک زۆر هێژامان بینی و بێگۆمان هەروای دەبینین.

لە هاوپەیمانی نێوان کورد – عەرب تا پەیوەندی و هاوپەیمانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمووان، لەگەڵ مەسیحی، موسڵمان، دورزی و کۆمەڵگاکانی تردا، ئەو بناغەیەی کە بەو کارە دانرا، هەموو کاتێک ڕێنیشاندەر بوو و دیارکەر دەبێت و ئێمە لەسەر ئەو بناغەیە خەبات دەکەین. بە بۆنەی تەقەینەوەکانی بەیروتەوە سەرەتا ویستم ئاماژە بەو مێژووە بکەن.

باسی هاتنی گەریلاکانی کورد بۆ بۆتان دەکرێت. گەریلا لەکوێ دروستکرا کە گەڕایەوە بۆتان؟ دیارە لە بۆتان دروست بوو، لە دەڤەرێکی جیاواز هاتنە بۆتان. گرنگە کە هاتن بۆ بۆتان، پێشوازیکردنیان و ڕەگداکوتینیان لە بۆتان بە باشی تێبگەین. بەڵام پێویستە باش بزانرێت کە چۆن بۆ بۆتان گەڕانەوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ مێژووی پەکەکە وتی،'بەڵێ قۆناغی مێژوویی پەکەکە زۆر گرنگە و واتادارە. پێویستە لە هەر سات، ڕۆژ و کاتژمێرێک وانە وەربگیرێت. بەڵام قۆناغی بەرلە مێژووی فەرمی، یان قۆناغی ئامادەبوونی پەکەکە زیاتر واتادار و گرنگە. دەبێت بە باشی لە بەهاکانی ئەو قۆناغە تێبگەین.' دەتوانرێت هەمان شتیش بۆ هاتنی گەریلاکان بۆ بۆتان بگوترێت. بێگۆمان گرنگە کە چۆن هاتنە بۆتان و بە چ شێوەیەک پێشوازیان لێکرا. بەڵام چۆن هاتنە بۆتان، بەرلە بۆتان گەریلا لە کوێ بوون ، ئەوەش زۆر زۆر گرنگە.

لەبەر ئەوەش ئەو کارانەی لە لوبنان – فەلەستین ئەنجامدران، زۆر گرنگن. ئەوە قۆناغی دەرەوەی وڵات لە لوبنان و فەڵەستینە. لە ڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژیەوە لە چوارچێوەی کۆنفڕانس و کۆنگرە لەسەر بناغەی ڕێکخستنبوونی پارتی، کارەکانی گۆڕەپانی لوبنان و فەڵەستین بۆ پێشکەوتنی ڕێکخستنی ئامادەکاری کۆتایی و کۆتایی بوون، بۆیە خاوەن جێگایەکی گرنگە.

بێگۆمان بەرخۆدانی گەورەی زیندانەکان هەیە. ئەوەی کە گەریلای هێنایە بۆتان، وایکرد دەست بەم رێگایە بکات، وزەی و هێزە بناغەیی پێبەخشی، بەرخۆدانی گەورەی زیندان بوو لە ساڵێ ١٩٨٢. ئەو بەرخۆدانە گەورەیەی بە پێشەنگایەتی مەزلوم، کەمال، خەیری و ساریا بەڕێوەبرا، بەرخۆدانی سەرکەوتنی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەوز بوو. بێگۆمان لە سەرەتای سالی ١٩٨٠ەوە لە زیندانەکان و لە دەرەوەی وڵات بۆ هەڵوێست و بەرخۆدان لەدژی کودەتای فاشیست – سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠، ئامادەکاری کرابوون. قۆناغی بەرلەوەش هەیە کە راستی ڕێبەرتی و پارتی خوڵقێنرا. سەردەمی سەرەتایی هەنگاوی ڕێبەرتی لە ساڵێ ١٩٧٣ و دروستبوونی گروپێکی ئایدۆلۆژی لە ئەنقەرە لە ساڵەکانی ١٩٧٣ - ١٩٧٥، دروستبوونی گروپی ئاپۆیی. سەردەمی دووەمیش ئوەیە کە ئەم گروپە لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ خۆیان گەیاندە باکووری کوردستان و گروپەکە بۆ بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر بە ناوی 'شۆڕشگێرانی کوردستان' گۆڕا. لە سەردەمی سێیەمدا بزوتنەوەی گەنجان بەرخۆدانی هیلوان و سیوەرەگیان تۆمارکرد، لەدژی رێکخستن، دەزگا و کەسانی سیخوڕ لەسەر بناغەی توندوتیکی شۆرش تێکۆشانیان کرد و قۆناغی پارتیبوون بەو شێوەیە دروست بوو و پەکەکە بە پراکتیکی و بە فەرمی دامەزرا. لەبارەی ئەو سەردەمە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت،'قۆناغی بەرلە مێژووی فەرمی پەکەکە کە پێویستە وانەی قووڵ و واتادار لێیان وەبگیرێت.' ئەو کارانەی لە دەرەوەی وڵات بە بەرخۆدانی زیندانەکان لە ساڵی ١٩٨٠ لە گۆڕەپانی لوبنان – فەڵەستین ئەنجامدران وەک هەنگاوی چوارەم ئەنجامدران. ئەو کارە، وەک ئەنجام، گەڕانەوەی گەریلا لە لوبنان – فەڵەستین بەرەو کوردستان، بەرەو دڵی کوردستان واتە بۆتان، قۆناغێکی نوێیە. ئەم پڕۆسەیە بووە هەنگاوی پێنجەن، لە هەمانکاتدا پڕۆسەیەکی نوێێ تێکۆشانی ستراتیژی لە لایەن پەکەکەوە دەستپێکرا.

ئەو کاتە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئەنجامی قۆناغی هەنگاوی ڕێبەری ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣ دا، بە کۆبوونەوەیەک لەسەر دروستکردنی ڕێکخستن لە بەنداوی چووبەل لە ئەنقەرە و قۆناغی گروپی ئایدۆلۆژی، بزوتنەوەی گەنجان، بەرخۆدانی هیلوان – سێوەرەگ و قۆناغی پارتیبوون دروست بوون و ئەو تەڤگەرە لەدژی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە دوو بەرەوە بەشداری لە بەرخۆدان بوون و خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەورەتر ئامادە کرد. یەکێک لەو سەنگەرانە زیندان و ئەوەی تریش کارەکانی دەرەوەی وڵاتن.

دەزانرێت بەرخۆدانی زیندان، بەرخۆدانی سەرەکیە. بەرخۆدانی سەرکەوتنە. ئەم بەرخۆدانەیە کە ڕێباز و هێڵی فیدایی بەرخۆدانی کوردستانی خوڵقاند. گۆڕەپانی دەرەوەی وڵاتیش کە کاری تیداکرا، گۆڕەۆانی لوبنان – فەڵەستینە. لەوێ بە سەدان گەریلا لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی لوبنان و کەمپەکانی فەڵەستین لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە پەروەردەکران. برایەتی لەگەڵ گەلی فەڵەستین، برایەتی لەگەڵ گەلی لوبنان لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو. پێکەوە ژیان، پێکەوە کارکردن، پێکەوە هەسانەوە، پێکەوە بەدوای جارەنووسدا گەڕان. لەدژی زاڵمەکان پێکەوە بەرخۆدان. پێکەوە شەهیدی قارەمانیاندا. لەو کاتەدا ١ی ئایاری ١٩٨٢ لە گۆڕەپانێک لەنزیک تەقینەوەکەی ئێستا. لە بۆردومانی ئیسرائیلدا گەریلای پەکەکە هاوڕێ عەبدولقادر چووبووکچوو شەهید بوو. لە قەڵای ئارنینێ، لە بەرخۆدانی گۆڕەپانی نەباتیەدا ٨ گەریلای پەکەکە شەهید بوون. بە دەیان گەریلا بەدیلگیران. بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی گەلی لوبنان و بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کوردستان لەسەر ئەن بناغەیە لە ڕووی ئایدۆلۆژی و ستراتیژیە لەگەڵ ئەو گەلانە بوونە برا و یەکیان گرت. پشتگیری و هێزێکی گەورەیان بە یەکتریدا. پارتەکەمان، ڕێبەرمان، گەریلاکانی کوردستان بە ڕاستی زۆر سوودیان لە کارەکانی فەڵەستین – لوبنان وەرگرت. پەروەردە، پێوانە و تایبەتمەندی سەربازی لەوێ بە پەروەردە دروست بوون. لە ئاستێکدا مرۆڤ دەتوانێت گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک گەریلای فەڵەستین و لوبنان پێناسە بکات. پێویستە هەنگاوی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ لە لایەکەوە وەک بەرخۆدانی دیمورکاستی و ئازادی مێژووی کوردستان و پارچەیەک لە پێشکەوتن ئەو مێژووە ببینرێت. لە لایەکی ترەوە پێویستە وەک پارچەیەک و بەردەوامی تێکۆشانی دیموکراسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینرێت کە لێرەدا پارچەیەک و بەردەوامی بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی لوبنان – فەڵەستین هەیە. لە لایەکی تری بە واتای بەردەوامی ئەو بەرخۆدانە دێت.

بەو شێوەیە گەریلاکان کە خۆیان لە گۆڕەپانی لوبنان – فەڵەستین بە پەروەردەی سەخت و دژوار ئامادە کرد، لە ئەیلولی ١٩٨٢ بەدواوە گروپ گروپ لە ڕێگەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندە بۆتان. ئەم قۆناغە سەخت و دژوار بوو، بەڵام لە هەمانکاتدا قۆناغێکی هیوابەخش و گەورە بوو.

گەلی بۆتان، پارچەیەکی جۆگرافیان بۆتانە کە کۆمەڵگاکەی نوێنەرایەتی خۆڕاگری گەلی کورد دەکات و جۆگرافیاکەشی هەبوونی کوردە. گەریلاکانی کوردستان کە بە فیکر و رامانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و بەو ئەزموونە سەربازیەی لە گۆڕەپانی لوبنان-فەڵەستین وەریانگرت و خۆیان پەروەردە کرد، گەڕانەوە و چوون بۆ ئەو جۆگرافیایە کە هێلانەی کۆمەڵگایە. گەڕانەوە بۆ وڵات لە ئەیلولی ساڵی ١٩٨٢وە دەستی پێکرد. هاتن بۆ بۆتان دەبێت بەم شێوەیە بنرخێنرێت.

گۆڕەپانی بۆتان ئەو کاتە ناوچەیەکی وەها بوو کە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر ژیان و عەشیرەتەکان دروست کردبوو. بێگومان فشاری کودەتای فاشیست-سەربازیی ١٢ی ئەیلول و ئازاری تێکچوونی شۆرشی باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ بە روونی هەستی پێدەکرا. کۆمەڵگا بێهیوا مابووەوە و هیواکانی لاواز ببوون. بە تایبەت شەڕی ناوخۆیی بزوتنەوەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، کاریگەریەکی گەورەی نەرێنی لەسەر هیوای ئازادیی عەشیرەتەکان دروست کردبوو لە بۆتان و بڕوابەخۆبوونیان لاواز ببوو.

ئەو کۆمەڵگایانەی لە مێژوودا بە شێوەی عەشایەری لەم جۆگرافیایە دەژیان کە وەکو قەلا بوو، هەستیان بەوە دەکرد کە گەمارۆی نەتەوە دەوڵەت و گەمارۆی فاشیست-قڕکەر و هێرشەکانیان، قوتیان دەدەن. لەبەردەم هێرش و گەمارۆکان، ناچار مانەوە و لە بارودۆخێکی وەهاشدا نەبوون کە چارەسەریەک بدۆزنەوە. ئیدی نەدەکرا وەکو پێشووتر بەردەوام بن. لە دەرەوەی ئەوان گەشە و گۆڕانکاری گەورە هەبوو، بۆیە دەبوایا وڵامی ئەو پرسارە بدەنەوە کە چۆن دەتوانن لە بەردەم ئەو گۆڕانکاری و ئەو بارودۆخە نوێیە، خۆیان بەرێکخستن بکەن، چۆن دەتوانن لە بەرامبەر هێرشەکان هەڵسنە سەرپێ و ژیانێکی نوێ دروست بکەنەوە؟ نەیانتوانی وڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. کۆمەڵگای بۆتان لە بارودۆخێکی وەهادا بوو کە نەدەکرا وەکو پێشووتر بەردەوام بێت و بارودۆخی نوێش دەستنیشان نەکرابوو.

لەو قۆناغەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێیدا دەرباسی بۆتان بوون، هەڵوێستی کۆمەڵگا بەم شێوەیە بوو. بۆیە هاتنی گەریلا بوو بە وڵام بۆ کۆمەڵگای بۆتان لەو بارودۆخە نوێیەدا. وەکو ئەوەی خدری زندوو بە هانایانەوە چووبێت. لە قۆناغ و کەشوهەوایەکی وەها دا کە کۆمەڵگای بۆتان رووبەرووی هێرشە سەربازی-فاشیستەکانی ١٢ی ئەیلول ببووەوە، لە ژێر گەمارۆی داگیرکەری-قڕکەری دەوڵەتی تورکیادا، شەڕ و تێکچوونەکانی باشور و رۆژهەڵات، هیواکانیان لەناو دەبرد، تەنگەتاوی نێوان شەڕی ئێران و عێراق فشاری بۆ دەهێنان، گەریلا وەکو 'خدری زیندوو' بە هانایانەوە هات. گەریلا هاوکات بەو شێوەیەش پێشوازی لێکرا. ئەگەر چی بە شێوەیەکی خۆپارێزی نزیکبوونەوەیەک هەبوو، بەڵام لە دژی ناچاری و نەبوونی چارەسەری، بیروڕا و پلان و رێبازی ژیانی گەریلا ببوو بە چارەسەری، ببوو بە وڵامی چارەسەری. بەم شێوەیە وەکو ئەوەی بەدوایدا دەگەڕان، دۆزیانەوە. بۆیە لە لایەکەوە گەڕان و تێکۆشانی ئازادیان وەکو چارەسەری دەبینی، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بەهۆی ئەزموونە تاڵەکانی باشور و رۆژهەڵات، هەروەها بەهۆی تێکچوونی خۆڕاگریەکانی سەردەمی رابردوو لە باکوری کوردستان، ئەزموونێکی بە ئازار و تاڵایان هەبوو. شوێنەواری برینی لەناوبردنی میری بۆتان لە سەدەی ١٩، هێشتا نوێبوو، بۆیە بە شێوەیەکی هۆشیارانە دەجوڵانەوە.

کۆمەڵگایەکی بەم شێوەیە، لە لایەکەوە هیوا و رێکخستنیان لاواز ببوو، لە لایەکی ترەوە دوودڵ بوون. بۆیە پێویست بوو لە رووی پراکتیکەوە هەنگاو بنرێت بۆ ئەوەی بڕوای پێبهێنن. دوای ئەوەی گەریلا ئەم هەنگاوەینا، لەگەڵی بوو بە یەک. لە کاتێکدا کە گەلی بوتان زۆر تەنگەتاو ببو، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، وەکو 'خدری زیندوو' بە هانایەنەوە چوو، بوو بە دەرمانی دەردی کۆمەڵگای بۆتان.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێڵی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلی بۆتان لەسەر ئەم بنەمایە بەیەک گەیشتن. ئەمەش جۆش و خروشێکی گەورەی دروست کرد. گەریلا لە هەر شوێنێک کە پرۆپاگەندەی بۆ ئازادی دەکرد، بە جۆش و خرۆش و خۆشەویستیەکی گەورەوە پێشوازی لێدەکرا. راستیەکەی هەر لە سەرەتاوە هەموو کەسێک پێشوازی لێکرد. بەڵام بە درێژایی تێکۆشان و دوای ئەوەی فشار و زۆرداریەکانی دوژمن زیادی کرد، دوژمن هەوڵیدا خەڵکی لاواز بەرەو خۆی راکێش بکات و دووریان بخاتەوە لە تێکۆشان و لە دژی تێکۆشان بەرەو جاشایەتیان بەرێت.

دەبێت ئەوە بزانین کە جاشایەتی لە بۆتان بە تەواوەتی لە ژێر فشاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و لە ژێر کاریگەری و هەوڵی ئاغاکان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و کارەکتەرە نۆکەرەکان دروست بوو. ئەگەرنا لە ناو کۆمەڵگایەکی وەهادا، هەڵوێستی وڵاتپارێزی زۆر بەهێز بوو. بۆیە بە هۆی ئەزموونەکانیان ئەگەرچی هەندیک بە هۆشیارانە و بە ئاگاداربوون دەجووڵانەوە، بەڵام بە گشتی بە خۆشەویستی و جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە گەریلا کرد. بە پێشەنگایەتی گەریلا پێشەنگەکان، بە هێزەوە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوون، بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە دژی هێرشەکانی شەڕی تایبەتی کودەتای فاشیست-سەربازیی ١٢ی ئەیلول گەورەترین خۆڕاگری لە بۆتان بەڕێوە چوو و خۆڕاگریەکی گەورەی هێنایە کایەوە کە ٣٦ ساڵە بەردەوامە.

گەریلا لە کام هەرێمەکانەوە دەرباسی بۆتان بوون؟ هەروەها لەو سەردەمەدا گەریلا دەستیان بە کار کردبوو؟ جەماوەر بە چی شێوەیەک لێیان نزیک دەبوونەوە؟ سەختیەکان چی بوون؟

هاتن بۆ هەرێمی بۆتان لە دوو بەرەوە بوو. یەکێکیان لە سوریا-رۆژئاوای کوردستانەوە، دووهەمینیش لە ئێران-رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بوو. هاتنی سەرەتا و جموجوڵی یەکەم، گروپی یەکەم لە رۆژئاوای کوردستانەوە بوو. بە تایبەت لە دێرک تا دەگاتە نسێبین و هەتا پرسووس و عەفرین، دەتوانین بڵێین لە سەرتاسەری سنوورەوە گروپی گەریلا هەنگاو بە هەنگاو دەرباسی بۆتان بوون. لە راستیدا ئامادەکاریە پراکتیکیەکان بەشی نەدەکرد. سیستمی رێگا-کوریە بە باشی بەرێکخستن نەکرابوو. چەندین گروپ بە بێ رێنیشاندەر بە ناچاری دەرباس بوون. دەرباسبوون لە ئێران و رۆژهەڵاتیشەوە هەندێک درەنگ دەستی پێکرد، ئەوە لە پلانی دووهەمدا بوو.

ئەو گەریلایانە دوای ١٢ی ئەیلول لە هەرێمی سەرحەدەوە دەرباسی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لە وێشەوە دەرباسی باشور بوون، هەروەها ئەو گەریلایانە لە قۆناغی گەڕانەوە بۆ وڵاتدا لە تارانەوە هاتنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، لە وێ کۆبوونەوەیەکیان ساز کرد. گروپە سەرەتاییەکان دوای ئەیلولی ١٩٨٢ لە سنوورەکانەوە هەنگاویان ناو خۆیان لە بۆتان بینیەوە، گەیشتنە گوندەکان، بەشێکیان دەرباسی باشوری کوردستان بوون و بەشێکیان لە بۆتان لە ناو گوندەکان و لەناو جەماوەر و ناو عەشیرەتەکاندا مانەوە. واتە بە زووترین کات پەیوەندیان دروست کرد. ئەوانەی دەرباسی باشوری کوردستان بوون، لە نیسانی ساڵی ١٩٨٣وە لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و پلانسازیەکانی پارتەوە (پەکەکە) بە شێوازی گروپی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکانی باکوری کوردستان لە شەمزینانەوە دەرباسی قلەبان و شرنەخ بوون. تێپەربوون لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەو بۆتان و سەرحەت دواتر ئەنجامدرا. واتە لە تەمموزی ساڵی ١٩٨٣وە گروپە سەرەتاییەکان دەرباسی هێڵی جۆلەمێگ-وان-سەرحەد بوون. گروپە سەرەتاییەکان ئامادەکاریەکانیان کرد. ئەو سەردەمە پێیان دەوت کاری جێگیربوون.

ئامانج ئەوە بوو کە لە رووی سیاسی و سەربازیەوە جێگیر ببن. واتە چاوەڕێی ئەوە دەکرا کە جۆگرافیای ناوچەکە شارەزا ببن و ئامادەکاری مادی بکرێت و پەیوەندی لەگەڵ گەل دروست بکرێت. کار و خەباتە سەرەتاییەکان بەم شێوەیە بوون. ئەنجامی ئەمانەش شیرۆڤە کران و چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ (ئاب) ئەنجام دران و هەنگاو نرا. بەڵام چونکە بە باشی شیرۆڤە نەکرا، بارودۆخەکە بە تەواوەتی نەنرخێنرا، بە هۆی ئەوەی هاوڕێ محمد قەرەسونگور کە بە پلەی یەکەم ئەم کارەی بەرێکخستن دەکرد، لە ٢ی گوڵانی ساڵی ١٩٨٣ شەهید بوو، ئەم قۆناغە هەندێک درەنگ کەوت. هەندێک لاواز بوو و دوا کەوت کە ئەو هەنگاوانەی نراون، بنرخێنرێت و بە بێ ئەوەی دواکەوێت، هەنگاوی دووهەم و سێهەم بنرێت. بەم هۆکارانە هەنگاوەکە دواکەوت بۆ ساڵی ١٩٨٤. هاتنی ژنە گەریلاکان بۆ باکوری کوردستان و بۆتان، زیاتر لە رۆژهەڵاتەوە بوو. لە ناو گروپەکانی رۆژئاوای کوردستان لە وەرزی زستان و بەهاری ساڵەکانی ١٩٨٢-٨٣ گەریلا ژنی تێدا نەبوو. لە ساڵی ١٩٨٣ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەرباسی باشوری کوردستان بوون، ساڵی ١٩٨٤یش لە باشورەوە دەرباسی بۆتان بوون.   

لەگەڵ چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ (ئاب) لە ناو ئەو گروپانەی لە باشور و رۆژهەڵاتەوە دەرباس بوون، ژن هەبوون. لە رووی ژمارەوە گروپێک بوون. بە دوو کەس لە ناو گروپێکی گەریلای ٤-٥ کەسیدا جێیان دەگرت. لە قۆناغی خۆڕاگری بۆتانەوە کە لە ١٥ی تەباخەوە دەستی پێکرد، ژمارەیان زیادی کرد و لە ناو جەنگی خۆڕاگری باکوری کوردستاندا بڵاو بوونەوە و زیاتر چالاک بوون.

واتە کارەکانی گروپی یەکەم لە رووی کاتەوە هەندێک کێشەی هەبوو. بە هۆی ئەوەی گروپی بچوک لە هەرێمەکە بڵاو بوونەوە، بە هۆی لاوازی بەدەستخستنی ئەنجامەکان، بڵاوکردنەوە زانیاریەکان و لاوازی لە رووی رێکخستنەوە، هەندێک درەنگ کەوت. ئەم بارودۆخە لە لایەن هێڵی پەکەکەوە تا ئاستێک بووە هۆکاری دروستبوونی سەختی. بە تایبەت رێبەر ئاپۆ ئەم واقیعەی بینی و رەخنەی کرد و بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە زۆر رەخنەی کرد و رێنوێنی پێشکەش کرد. هەنگاوە سەرەتایی و زانیاریە سەرەتایەکان شیرۆڤە کران و لەسەر ئەم بنەمایە پلانسازی بۆ چالاکیەکان ئامادە کران. لە بەهاری ساڵی ١٩٨٤وە هەنگاوە سەرەتاییەکانی چالاکیەکان نران. هەنگاوە سەرەتاییەکان هەندێک بچوک و خاو بوون. ئاستی چالاکیەکان کە لە بنەڕەتدا قۆناغەکەی دەستنیشان کرد، بە چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ (ئاب) لە دحێ و شەمزینان خولقێنران."

****

 

 

ز.ش – ف.ق