کوردانی دانیشتوی ڕووسیا هێرشەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد

کوردانی دانیشتووی پلانتێنوڤ وئازینکیێ-ی ڕووسیا دەژین لە چالاکییکدا هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد.

ئازینکێ

 لە ناوچەی ئازینکێ-ی سەر بە ساتاتۆڤ-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا، کوردستانیان بە ئەنجامدانی چالاکیێک هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان بۆسەرعەفرین شەرمەزار کرد.

ئەو چالاکییە بەدەسپێشخەری ئەنجومەنی گەل-ی ئازینکێ ڕێکخرابو و بەشداربووان پشتگیری خۆیان لە بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین ڕاگەیاند.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازی ئەوە کرا کە سوپای داگیرکەری تورکیا گەلی عەفرین کۆمەڵکوژدەکات ودەبێت گەلی کورد لە هەر جێگاێک بێت خاوەنداریەتی لە گەلەکەی بکات.

پلاتینۆڤ

 

لە ناوچەی پلاتینۆڤ-ی سەر بە کراسیوودارێ-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا کوردستانیان بە گرد بونەوێک هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان بۆسەر عەفرین شەرمەزار کرد.

یەکێک لە وتە بێژەکانی ئەنجومەنی گەلی پلاتینۆڤ، داوای لە دەوڵەتی ڕووسیا کرد کە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین هەڵوێستێک کارا بنوێنێت.

هاوکات بابگەوازی کرد کە گەلی کورد خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی عەفرین بکات.

دواتر چالاکییەکە بە هەڵکردنی ئالای یەپەگە ویەپەژە و ڕێبەری گەلی کورد  ووتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین"و "بکوژ ئەردۆغان" کۆتایی پێهات.

ک- ش