گەریلاکانی حەفتانین: بە بڕیارین و ئێمە شەڕ دەکەین و سەریش دەکەوین

گەریلاکانی حەفتانین رایانگەیاند، لە دژی هێزی ئاسمانی و هەموو کەرەستەکانی تری جەنگیی سوپای تورک لە حەفتانین بە شێوەیەکى مێژوویی بەرەنگاری دەکەن و بە چالاکیی بە هێز وەڵامی ئەو داگیرکەرییە دەدەنەوە و درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن و سەریش دەکەون.

گەریلاکانی حەفتانین لە ناو جەرگەی جەنگ و بەرەنگاریدا لەبارەى هێرشە ئاسمانییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (AN) قسەیان کرد.

گەریلای هەپەگە رۆستەم دڵگەش رایگەیاند، سوپای تورک بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە هێرش دەکات و ئەمانیش بە چالاکییەکانیان وەڵامیان دەدەنەوە. گەریلا دڵگەش داوایکرد، کەس گوێ لە پڕۆپاگەندە درۆزنانەکانی میدیای تورک نەگرێت، گەریلا هەر لە سەرەتاوە سوپای تورکی تەنگاو کردووە، بۆیە سوپای تورک لە شێلادزێ هاووڵاتییانی مەدەنی دەکوژێت.

رۆستەم دڵگەش راشیگەیاند "ئێمە لەوە ئاگادارین، کە ئەم هێرشانە تەنها لە دژی گەریلا نین. هێرشن لە دژی گەلی ناوچەکە. بۆیە دەبێت گەنجان لە ناوچەکانى بادینان و سۆران راپەڕن و هێرشەکان قبوڵ نەکەن و بە توندی هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو. ئێمە لە هەموو ناوچەکان بە بەردەوامی گورزی قورس لە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دەدەین، ئێمە بە رۆحی مەزڵومەکان، گەلهاتەکان، ئاماراکان و بەهارینەکان شەڕ دەکەین".

هێرشەکانی دەوڵەتى تورک لە دژی هەموو گەلی کوردە

رۆژدا جزیر گەریلای یەژاستار رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانى کورۆ ژەهرۆ، چەمچۆ و مەتینا هاووڵاتییانی گوندییان کوشت، ئەو شەڕە تەنها لە ناوچەى حەفتانین لە دژی گەریلا نییە، بەڵکو شەڕە لە دژی هەموو کوردستان و گەل، بۆیە دەبێت گەل بەو تێگەیشتنەوە بجوڵێنەوە. رۆژدا جزیر راشیگەیاند "ئێمەی هێزەکانى گەریلا دوژمن لەسەر ئەم خاکە ناهێڵینەوە. سوپای تورک تەنها بە تەکنەلۆژیا هێرش دەکاتە سەرمان، چونکە لە عەرزەوە دەترسێت و ناچارە بەو شێوازە هێرش بکات. ئێمە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بە رۆحی قاسمەکان، زیلانەکان، عەگیدەکان شەڕ دەکەین و بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین. دەوڵەتی تورک یەک لەسەر یەک زیانی گەورەی بەردەکەوێت. پلانی داگیرکەرییەکەیان لە ئێستاوە پووچ بووەتەوە".

گەریلا عادل ئامەدیش وتی:

ژ.ت