گەنجانی شۆڕشگێر: لە ئیستانبول ٦ ئۆتۆمبێل سوتێندران

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران ماوا،لەچوارچێوەی هەڵمەتی" سەرهەڵدان" بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لەچالاکییەکدا ٦ ئۆتۆمبێلیان سووتاند.

کوردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (DGH)ڕایگەیاند، یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران ماوا بەئامانجی ئەوەی کە تیشک بخەنەسەرگۆشەگیری ڕەها لەدژی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەچەند ناوچەیەکی ئیستانبول چالاکی سووتاندنی ئۆتۆمبیل-یان ئەنجامداوە.    (DGH)  ئەوەی خستەڕوو، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٦ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی (DGH)   :

"لەناوچەی باگجەلار ٢ ئۆتۆمبیل، لەناوچەی سووڵتان قازی ٣ ئۆتۆمبیل و لەناوچەی ئیسەیوورت ئۆتۆمبیلێلک-یان بەتەواوی سووتاندووە.

ئەو چالاکییە بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە. بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر ڕایانگەیاندووە کە هەتاکوو گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کۆتایی نەێت ئەوان چالاکییەکانیان راناوەستێنن و بگرە چالاکییەکانیان فراوانتر وڕادیکالتربکەن.

ک-ش