گەورەترین شانەی نووستوی داعش لە منبج تێکشکێنرا

لە ئۆپەراسیۆنێکى هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج دا یەکێک لە گەورەترین شانە نووستوکانى داعش تێکشکێنرا.

هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی شانە نووستوەکانى داعش یەکێک لە گەورەترین شانە نووستوەکانى داعش-یان تێکشکاند. شانەکە لەلایەن سەرەک چەتەیەک بە ناوی ئەبو موستەفاوە بەڕێوەدەچوو و لە ١٨ کەس پێکهاتبوو، کە ٧ کەسیان ژن بوون.

ئەو شانە نووستوەى داعش بەرپرسیاری چەندین هێرش و کۆمەڵکوژین لە منبج و دەورووبەری دا و لە دواى دەستگیرکردنیان باسیان لە تاوانەکانى شەڕ و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانى خۆیان بۆ بەرپرسان کردووە.

ژ.ت