یەپەگە ناسنامەی ٨ شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە یادی ٨ شەڕڤانی کردەوە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی ٨ شەڕڤانی کردەوە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا لە هەنگاوە جیاوازەکاندا شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکرات تێکۆشانێکی بێوێنە و قاڕەمانێتیەکی گەورەی پیشانداوە. ئەم بەرخۆدانی مێژوویی و گەورەیە، گەلەکەمانی لەسەر ئاستی جیهان بەرز کردەوە و بە جیهانی ناساند. لە سەرەتای شۆرشی ڕۆژئاوا تا ئەمرۆمان بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەر جۆرە هێرشێک لەبەرانبەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ئەنجامدراوە و سیاسەتی ڕادەستگرتن، ڕەتکردنەوە و لەناوبردنی گشتی بەڕێوەبران. لەبەرانبەر ئەو داگیرکەریە گەنجانمان ڕوویان کردە ریزەکانی شۆڕش و جێگای خۆیان لەناو بەرخۆدانی مێژووییدا گرت. لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا شەڕ گەیشتبووە لوتکە، لەو ساڵانەدا هەنگاوی رزگارکردنی شاری هۆڵ، بەنداوی تەشرین و هەنگاوی شەهید فەرماندە فەیسەل ئەبو لەیلا بۆ ڕزگارکردنی شاری منبج بەڕێوەبران و ٨ هاوڕێمان کە بە فیداکاریەکی گەورە بەشداریان لەو هەنگاوانەدا کرد ، بە قاڕەمانی تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون. ئێمە ناسنامەی قاڕەمانەکانمان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

لە کەسایەتی ٨ هاوڕێماندا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانی شۆرشی ڕۆژئاوا دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەیان وهەموو گەلەکەمان دەکەین."

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شیوەیەیە:

نازناو: ئاگر جگەرخوین

ناو و پاشناو: سولەیمان ئوچداغ

دایک: گوربەت

باوک: رەمەزان

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

*

نازناو: باران یڵدز

ناو و پاشناو: ئیسماعیل یڵدز

دایک: شەریفە

باوک: جەمال

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج/١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦

*

نازناو: دلێر هەڵۆ

ناو و پاشناو: ئامانج شابانی باتوش

دایک: هابیل

باوک: رەسوڵ

شوێنی لەدایکبوون: سەردەشت

شوێن و مێژووی شەهادەت: گرێ سپی / ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٥

*

نازناو: دڵخواز فارقین

ناو و پاشناو:  حسێن تونچ

دایک: ‌حولیکە

باوک: فەسیح

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ٢٣ی ئابی ٢٠١٦

*

نازناو: هێرش پرسوس

ناو و پاشناو: کەمال پۆڵات

دایک: خالیدە

باوک: عەلی

شوێن و مێژووی شەهادەت: بەنداوی تەشرین / ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٦

*

نازناو: فەرهاد قۆسەر

ناو و پاشناو: هاکان ئەرمیش

دایک: حەلیمە

باوک: سەلیم

شوێن و مێژووی شەهادەت: منبج / ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦

*

نازناو: سەرحات گارزان

ناو و پاشناو: فاتیح کورکماز

دایک: نارنج

باوک: ئیحسان

شوێن و مێژووی شەهادەت: گوندی ئەماشی / ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

*

نازناو: شەڕڤان کۆرجان

ناو و پاشناو: یوسف دەمیر

دایک: پەریخان

باوک: خەیرەدین

شوێن و مێژووی شەهادەت: گوندی حیمر شەرکا / ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥

ف.ق