یەکینەى تۆڵەی شەهید دڵخواز ئاگری چالاکیى سابوتاژی ئەنجامدا

یەکینەى تۆڵەى شەهید دڵخواز ئاگری چالاکیى سابوتاژی لە دژی ٢ بارهەڵگری مارکێتەکانى ئەی – ١٠١ لە سەر رێگاى مێرسین – تارسوس لە ئەستۆ گرت.

یەکینەى تۆڵەى شەهید دڵخواز ئاگری چالاکیى سابوتاژی لە دژی ٢ بارهەڵگری مارکێتەکانى ئەی – ١٠١ لەسەر ریگای مێرسین – تارسوس لە ئەستۆ گرت، کە ١٨ی ئابی ٢٠١٩ / ٢٧ی گەلاوێژ دا ئەنجامیان داوە.

لە راگەیاندراوی ئەو یەکینەیەدا هاتووە "کانەکان و داهاتەکانیان لە کوردستان بۆ شەڕی چەپەڵ لە کوردستان بەکاردەهێنرێن و ئەوانەش هەموو کات لە ئامانجی ئێمەدان. کانەکانی وەک ئەی - ١٠١ بۆ دەسەڵاتى فاشیستی ئاکەپە و قاسەى پارەکەى کە بۆ شەڕی چەپەڵ دابین دەکرێت، دەبێت باجى پشتیوانیکردن لەو شەڕە چەپەڵە بدەن. ئەوانەى بە شێوەى فیزیکى پشتیوانى لە ئابووریی شەڕ لە کوردستاندا دەکەن، دەبێت ئەوە بزانن شەڕڤانانی تۆڵەسێنى کورد لە هەموو شوێنێکدان. ئێوە لە هەر شوێنێک بن دەبێت باجی پشتیوانیکردن لەو شەڕە چەپەڵە بدەن، ئێوە دەبنە ئامانجی ئێمەى تۆڵەسێن".

ژ.ت