یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبوڵ چالاکییەکیان ئەنجامدا

'یەکینەکانی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان بۆ تۆڵەسەندنەوە' لە شاری ئەستەنبول چالاکییەکیان ئەنجام داو لەم بارەیەوەی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

'یەکینەکانی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان بۆ تۆڵەسەندنەوە' لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە ١٩ی ئەم مانگەدا کاتژمێر ٠١:٠٠ لە گەڕەکی کارایۆللاری ناوچەی گازی عەسمان پاشای شاری ئەستەنبول ئەندامەکانیان لە چالاکییەکدا ئۆتۆمبیلی کەسێکی فاشیستی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بە ئامانج گرتووەو چالاکییەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە.

'یەکینەکانی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان بۆ تۆڵەسەندنەوە' ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوەتی لە ناو براوەو دوای چالاکییەکەش هێزەکانی پۆلس گەیشتوونەتە شوێنی چالاکییەکەو ناوچەکەیان بە تەواوەتی ئابلوقە داوەو ئەندامەکانییان بێ زیان لە ناوچەکە دوور کەوتووەنەتەوە.

ز.ش