یەکەکانى تۆڵە لە قۆنیا ٧٠ دۆنم زەویی فاشیستەکانیان سوتاند

یەکەکانی تۆڵەی شەهید محەمەد سەڤگات (بەردان) رایانگەیاند، لە دژی ئاگرتێبەردانی ژینگەى کوردستان و هێرشکردنە سەر حەفتانین، لە قۆنیا ئاگرییان لە زەویی فاشیستەکان بەرداوە.

یەکەکانی تۆڵەی شەهید محەمەد سەڤگات (بەردان) رایگەیاند، لە ٥ی تەممووزدا لە ناوچەى هویوک لە قۆنا چالاکیی "سوتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکانى فاشیستەکان"یان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە رووبەرێکى ١٧٢ هەزار مەتر چوار گۆشە (٧٠ دۆنم زەویی ئەو فاشیستانە) بە تەواوەتی سوتا.

هەر بەپێی ئەو راگەیاندراوە، تراکتۆر و مەکائینەکانیى تری بواری کشتوکاڵ و چەندین کەرەستەى تری کشتوکاڵی لەو زەوییەدا سوتاون.

یەکەکانی تۆڵە رایانگەیاند "داگیرکەران لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلادا گورزی گەورەیان بەردەکەوێت، بۆیە لە کوردستاندا هێڕش دەکەنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و ژینگەکەیان".

ئەوەشیان راگەیاندووە، ئەو چالاکییەیان بۆ یادی شەهیدە قارەمانەکانى بەرخودان و جەنگی حەفتانین ئەنجامداوە.

ژ.ت