جیهان
دوایین ھەواڵ
-
پانۆرامای جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣
لەسایەی باڵادەستی سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوەکان، شەڕ و توندوتیژی و کۆچبەری و برسێتی و تێکدانی ژینگە بەردەوامە. -
داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خۆکوژییەکەی ئێرانی گرتە ئەستۆ
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکان، داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکانی نزیک گۆڕی ژەنراڵ قاسم سولەیمانی، کە لە ئەنجامدا ٨٤ کەس کوژران، گرتە ئەستۆ. -
حکومەتی عێراق هاوپەیمانان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشەکەی بەغدا
حکومەتی عێراق لەبەر ئەو هێرشە درۆنیەی لەبەغدا ڕویدا، لە ئەنجامدا ٢ کەس کوژران کە یەک لە کوژاوەکان فەرماندەیەکی پلەبەرزی حەشدی شەعبیە، هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی دژی داعشی بە بەرپرسیار دانا. -
یادی ٣٠ ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستا بەڕێوەچوو
سەدان کەس لە شاری چیاپاس بۆ یادی سی ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستا کۆبوونەوە. -
لەتەقینەوەکەی ئێراندا ژمارەی کوژراوان بەرزبووەوە بۆ ١٠٣ کەس
لە یادکردنەوەی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوەی لە سەریەک ڕویدا و ژمارەی کوژراون گەیشت بە ١٠٣ کەس. -
تەقینەوەیەک لە ئێران لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی ڕویدا
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئێران، ڕۆژی چوارشەمە لە نزیک گۆڕی ژەنڕاڵ قاسم سولەیمانی ڕویداوە و بەلایەنی کەمەوە ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
ژمارەی کوژراوانی شەڕی غەززە ٢٢ هەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حەماس لە رۆژی ٨٩هەمینی شەڕی غەززەدا ئاماری نوێی ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ئامارەکە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، تائێستا ٢٢ هەزار و ٣١٣ کەس کوژراون. -
ساڵی رابردوو ٧٧٩ رۆژنامەنووس لە جیهاندا دەستگیرکراون
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ساڵی رابردوو ٧٧٩ ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان دەستگیرکراون و هەریەک لە ئێران و تورکیاش لە ریزی وڵاتانی مەترسیدار بۆ رۆژنامەنووسان پۆلێن کراون. -
ئێران ٩ کەسی تری لە سێدارەدا
ڕاگەیاندرا لە ئێران ٩ کەس کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر حوکمدرابوون، لە سێدارەدران. -
ئیسرائیل لە سوریا هێرشی نوێی ئەنجامدا
ڕاگەیاندرا کە ئیسرائیل لە نزیک پایتەخی سوریا هێرشی ئاسمانی کردووە. -
ئیسرائل ئۆفیسی حەماسی لە بەیروت کردە ئامانج
ڕاگەیاندرا ئیسرائیل بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئۆفیسێکی سەر بە حەماسی بۆردومانکردوە. -
مایلین ساولۆی: عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگێکی راستەقینەیە
دەرهەێنەری فەرەنسی مایلین ساولۆی کە چەند فیلمێکی لەسەر بزوتنەوەی ئازادیی کورد بەرهەمهێناوە، باس لەوەدەکات کە تێکۆشانی ژنانی کورد گرنگیەکی گەورەی هەیە و وتی، "ئۆجالان هەم لە رووی تیۆریک و هەم لە رووی پراتیکەوە پێشەنگێکی راستەقینەی تێکۆشانی ژنانە". -
کیم جۆنگ ئون هەڕەشە لە کۆریای باشور و ئەمریکا دەکات
بە گوێرەی ئاژانسی کۆریای باکور، کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی لە کۆریایی باکور و ئەمریکا کردوە و وتویەتی گەر کۆریایی باشور و ئەمریکا شەڕدەست پێ بکەن، ئەو دوو دەوڵەتە کۆتاییان دێت. -
لەعەرەبستانی سعودیە ١٧٠ کەس لەساڵی ٢٠٢٣دا لەسێدارە دراون
لە عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٠ کەس لەسێدارەدراون. لە کاتێدا ساڵی پار ١٤٧کەس لەسێدارەدرابوون. -
مانگرتنی گشتی لە ئارژانتین: کاردانەوەکان دژی بەرنامەی سەرووی لیبڕاڵی سەرۆکی نوێ لە زیادبووندایە ناوە
ناوەندی سەرەکی سەندیکای ئەرژەنتین لەدژی بڕیار و پێشنیارەکانی خاڤیێر میلی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە داوای خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمانی کرد. مانگرتنەکان لە سەرانسەری ئەرژەنتین لە دژی بەرنامەی چاکسازیی سەرووی لیبڕاڵی میلی لە گەشەسەندندایە. -
بولگاریا و ڕۆمانیا بەشداری هەرێمی شنگن دەبن
هەر دوو وڵاتی باڵکان، بولگاریا و ڕۆمانیا لە کۆتایی مانگی ئازاردا دەچنە ناو ناوچەی شنگنەوە. بەم شێوەیە سنووری دەریایی و ئاسمانی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا هەڵدەگیردرێت، هاوکات کۆنترۆڵی سنوورە وشکانییەکانیش ڕادەگیرێت. -
ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشت بە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕیگەیاند، لە ٢٧تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس کوژراون. -
لە هامبۆرگ گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان
گەنجانی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. -
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەورووپا شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لە بەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەورووپا لە مارسیلیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
لە شاری گۆتبۆرگ هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا
لە شاری گۆتبۆرگی پایتەختی سوید هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا. -
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێران، هێرشەکەی حەماس لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی بووە، حەماس ئەمەی ڕەتکردووەتەوە
بە وتەی ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران، ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە لایەن حەماسەوە دژ بە ئیسرائیل ئەنجام درا، لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی ئەنجامدرا. بەڵام حەماس ئەمە بانگەشەیەی ڕەتکردەوە. -
لە قوبرس هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانیان لە قوبرس بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا. -
لە شاری بۆن بە چالاکییەک هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
لە شەڕی غەززەدا نزیکەی ٢١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە شەڕی ٨١ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ٢٠ هەزار و ٩١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.