ئاڤێستا: ئێمە ئاڵاکەی هاوڕێ زەکی لەسەرعەرد ناهێڵین

سۆزدارئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی ڕێبەری کەجەکە وتی کە ئەوان تؤڵەی زەکی شەنگالی کە بەدەستی دەوڵەتی تورکیا شەهید بوو، دەستێنینەوە وئاڵاکەی هاوڕێ زەکی کە بەرهەمی ٣٥ساڵ تێکۆشانە وتا ئەمڕۆژە هێناویەتی لەسەرعەرد ناهێڵینەوە.

ئەندامی کۆنسەی ڕێبەری کەجەکە سوۆزدارئاڤێستا دەربارەی ئەندامی کۆنسەی ڕێبەری کەجەکە زەکی شەنگالی کە بەهۆی بۆردمانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە شەهید بووە ولەسەرهێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال بۆئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

ئاڤێستا وتی شەهید بوونی زەکی شەنگالی خەسارێکی گەورەیە بۆمان و وتی،" من بەڕێزوحورمەتەوە یادی شەهید زەکی دەکەمەوە. ئێمە لەسەرکەسایەتی زەکی شەنگالی وئاتاکان ماهێردا، جارێکی دیکە بەڵێنی سەرفەرازی دەدەینە ڕێبەر ئاپۆ."

ئەڤێستا وەبیری هێنایەوەکە شەنگال ٣٥ساڵە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان وئێزدخاندا بووە خاوەن ماندووبوون وشەهیدێکی گەورە وئاوەها درێژەی بە قسەکانیدا، "لەهەموو بوارەکاندا بۆدامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، وڵاتێکی ئازاد ونەتەوەیەکی ئازاد تێکۆشانی کرد. ئاکەپە/مەهەپە-ی فاشیست وئەردۆغانی دیکتاتۆربەوهێرشە نامەردانە جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی فاشیستی خۆیان نیشاندا.

'پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزدی بوو'

ئاڤێستا وتی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە بۆئەوەی کە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت سیاسەتی قڕکردن پەیرەودەکات ، هێرشی لەسەرهەڤاڵ زەکی شەنگالی درێژەی هەمان سیاسەتە ودەیسەلمێنێت کە هێرش بۆسەرهەڤاڵ زەکی شەنگالی هێرشە لەسەرگەلی ئێزدی وئەوکۆمەڵگایەی کە تێکۆشانی ئازادی دەکات."

ئاڤێستا وتی زەکی شەنگالی بەساڵانە وەک پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان دەناسرا، هەڤاڵ زەکی لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا بۆبەردەوامی ژیانێکی دیموکراتیک، بە فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ، ئاڵای بەرخۆدانی کە لە بێریڤان عەبدوڵا، عیرفانەکان وەرگرتبوو، تا ئەمڕۆ هێنای."

'لاوانی کوردستان دەبێت دەبێت تێکۆشانی زەکی شەنگالی بکەنە هەوێنی خەباتیان'

ئاڤێستا ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت کۆمەڵگەی ئێزدی ئەوهێرشە وەک رووداویکی شەخسی سەیرنەکەن و وتی: " دەبێت گەلی ئێزدی باش بزانن ئەوە سیاسەتێکی نوێیە. ئامانجی سەرەکی ئەوهێرشە خۆسەری دیموکراتیک وکۆمەڵگەی ئێزدییە کە دەیانەوێت لەسەرئەوخاکە پیرۆزەدا بژین.دەبێت هەموو ئێزدییەکانی ئەورووپا، ئەرمەنستان، ڕووسیا بزانن کە ئەوهێرشەی لەسەر شەنگال، بەردەوامی کۆمەڵکوژیی عەفرینە. هەر بۆیە بۆئەو شەهادەتە گەورەیە دەبێت گەلی ئێمە یەکگرتووە بێت. بەتایبەتی لاوانی ئێزدی، لاوانی کوردستان، دەبێت تێکۆشانی هەڤاڵ زەکی کە لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی بە خەبات کرد، بکەنە نموونە وهەوێنی خەباتیان."

ئەندامی ڕێبەری کەجەکە وتی کە دەبێت زەکی شەنگالی بە شێوازێکی بێ وێنە بەخاک بسپێردرێت وئاوەها درێژەی بە قسەکانیدا،" گەلی ئێمە کە لە شێخان و ئێزدخان دەژین، دەبێت خاوەنداریەتی لە تێکۆشان و ڕێبازی هەڤاڵ زەکی بکەن. چۆن هەڤال زەکی ٣٥سال بە تێکۆشان و قارەمانیەتی ئالای ئازادی وتێکۆشان هەتا ئەمڕۆهێنا، ئێمەش بەڵێن دەدین کە ئەو ئاڵا لەسەرعەرد نەهێڵینەوە.

ئێمە خەونەکانی هەڤاڵ زەکی کە کوردستانێکی ئازاد وئێزدخانی ئازادە وەدی بێنین. لەم چوراچێوەیەدا، من وەک هاوڕێیەکی هەڤال زەکی جاریکی دیکە سوێند دەخۆم کە درێژەدەری ڕێبازەکەی بم و تؤلەی بستێنمەوە."

' تۆڵەی هەڤال زەکی دەکەینەوە'

ئاڤێستا وتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروئەردۆغان بەوهێرشانە ناگەنە ئامانجەکانیان، دەوڵەتی تورکیا وئەردۆغانی فاشیست دەبێت باش بزانن کە دەسەڵاتەکەیان بەرەوکۆتاییە. ئەوهێرشە نامرۆڤانە بێچارەیی ئەردۆغان دەسەڵمێنێت وبەنیازەکە ڕووی رووداوەکان بگۆڕێت. ئەردۆغان بەوهێرشانە هیچی دەست ناکەوێت.

جارێکی دیکە لەسەر کەسایەتی هەڤال زەکی وئاتکان ماهێردا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی وەبیردێنمەوە. هەڤال زەکی ئێمە سوێند دەخۆین کە تۆڵەی خوێنی تۆ لە دوژمن بستێنینەوە. ئێزدخانی ئازاد کە خەونی تۆ بوو وەک دیاری پێشکەشی گەلی خۆمانی بکەین."

ک-ش