ئەندامێکی دەستەى ئاشتیى پەکەکە بەهۆی جەڵتەى دڵەوە رەوانەى نەخۆشخانە کرا

حوسێن ئیپەک ئەندامى دەستەى ئاشتیى پەکەکە، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا و لەسەر داواى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە قەندیلەوە بۆ نیازپاکی و هاتنەدیى ئاشتی چوونەوە بۆ تورکیا، جەڵتەى دڵ لێیدا.

لە دواى ئەوەى حوسێن ئیپەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شاری ئەدەنە لەو نەخۆشخانەیەدا نەشتەرگەریى بۆ کرا.

لە دواى نەشتەرگەری ئیپەک گواستراوەتەوە بۆ بەشی چارەسەریى خێرا و ئێستا لەو بەشەدا لە ژێر چاودێریى پزیشکدایە.

ر.م