هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (دوێنێ)ی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال كه له ئه‌نجامدا زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی عێراق و پارتیی دیموكراتی كوردستان - په‌ده‌كه له‌و هێرشه‌دا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، «مامی ئێزدییه‌كان؛ مام زه‌كی، هاوڕێی ئێمه، میلیتان و كادری ٣٥ ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان زه‌كی شه‌نگالی (ئیسماعیل ئۆزده‌ن) ڕۆژی ١٥ی ئاب به هاوكاری چه‌ند نۆكه‌رێكی هه‌رێمی، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورك كه بۆردومانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان كرد كه تیایدا بوو، شه‌هید بوو. ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هاوڕێی شه‌هیدمان كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵێن هدهدهین كه كوردستانی ئازاد و ئێزیدخانی ئازاد به‌دیبێنین كه خه‌ون و خه‌یاڵی ئه‌و بوو.»
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه:
«ئه‌و هێرشه‌ی له دژی هاوڕێی هێژای ئێمه، مامی ئێزدییه‌كان؛ مام زه‌كی كرا، هێرشی قڕكردنه له دژی ئێزدییه‌كان. به‌رده‌وامیی ئه‌و هێرشه قڕكارییهیه كه داعش له ٣ی ئاب دژی ئێزدییه‌كان ده‌ستی پێكرد. له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه‌دا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی تاوانی فه‌رمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ خۆی ئاشكرا كردووه. جارێكی دیكه سه‌لمێندرا كه ئه‌و هێزه‌ی له‌پشت هاندان و هێرشی ٣ی ئاب بووه، ده‌وڵه‌تی توركه.
ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا، عێراق و په‌ده‌كه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له شه‌نگاله‌وه دێن، هێزه‌كانی نزیك له په‌ده‌كه و عێراق هاوكاری ئه‌و هێرشه‌یان كردووه. سه‌رنجڕاكێشه كه له دوای دیداری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له ئه‌نقه‌ره، ئه‌م هێرشه ئه‌نجامدراوه. مام زه‌كی شه‌نگالی زۆر جار وه‌ك نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراق چاوپێكه‌وتنی كردووه. ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی عێراق ناچار ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌م كرده‌وه و هێرشه‌ی سه‌ر شه‌نگال لێدوانێك بدات. حكوومه‌تی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان له دژی هێرشن بۆ سه‌ر شه‌نگال. ئایا حكوومه‌تی عێراق مۆری له‌ژێر په‌یمانێك داوه و ڕێگه‌ی به‌م هێرشه داوه؟ ڕای گشتی و ئێزدییه‌كان چاوه‌ڕانی لێدوانێكن له كاربه‌ده‌ستانی عێراق. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق و په‌ده‌كه به‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌وه نییه، پێویسته بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن و هێرشه‌كه ئیدانه بكه‌ن. ئێزدی له هه‌موو شوێنێك هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له دژی ده‌وڵه‌تی تورك پیشان ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕوانن كه كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی عێراق و په‌ده‌كه لێدوان بده‌ن.
پێویسته ئاسمانی شه‌نگال به ڕووی فڕۆكه‌كانی توركیادا دابخرێت
پێشتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورك هێرشیان كردبوویه سه‌ر شه‌نگال. له پێشێلكردن و به‌كارهێنانی ئاسمانی شه‌نگال؛ عێراق، ئه‌مه‌ریكا و په‌ده‌كه به‌رپرسن. ئه‌وان ڕێگه ده‌ده‌ن كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌نگال. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له دژی نه‌وه‌ستانه‌وه و ڕێگه‌یان پێدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرش ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانتوانی ڕێگری له هێرشه قڕكارییهكهی داعش بگرن، بوونه هاوبه‌شی ئه‌م هێرشه‌ی قڕكردن. ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت له ئێستا به‌دواوه ببنه هاوبه‌شی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی قڕكردن، پێویسته ئاسمانی شه‌نگال به ڕووی فڕۆكه‌كانی توركیا دابخه‌ن.
له دوای هێرشه‌كه‌ی ٣ی ئابی داعش، تاكه ڕێگه‌یه‌ك كه ئێزدییه‌كان له قڕكردن بپارێزێت به‌دیهێنانی خۆسه‌ری ئێزیدخان و دان پێدانان به‌م خۆسهرییهیه له لایه‌ن عێراق و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه. به فه‌رمانی ٧٣ له ٣ی ئابی ٢٠١٤ به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون ئاشكرا بوو كه جگه له‌م ڕێیه، ئێزدی ناتوانن له قڕكردن ڕزگاریان بێت.
هێرشی قڕكردن له دژی ئێزدییه‌كان
جیهان هه‌موو ده‌زانێت كه ئه‌وانه‌ی ئێزدییه‌كانیان له هێرشی قڕكردنی داعش پاراست، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه-ن. نكۆڵی‌كردن له‌مه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه بێ ئه‌خلاقییه. دوای ئه‌وه‌ی گه‌ریلا شه‌نگالیان پاراست، ئێزدی هه‌م له قڕكردن ڕزگاریان بوو، هه‌م له‌و ڕۆژه‌وه به‌دواوه ژیانی سه‌ربه‌خۆیان بونیاد نا و ویستیان خۆیان له هێرشه‌كان بپارێزن. له لایه‌كه‌وه خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ڕێكخست، له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی خۆپاراستن (یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه)یان دامه‌زراند. هێزه‌كانی گه‌ریلا له دوای دامه‌زراندنی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه لێدوانی «ئه‌گه‌ر هێرش بكرێت، دیسان شه‌نگال ده‌پارێزین»یان دا و خۆیان له شه‌نگال كشانده‌وه. هێرشه‌كه له دوای كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا ڕوویدا و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ئێزدییه‌كان قڕ بكات. ده‌یه‌وێت قڕكردنی ئێزدییه‌كان كه له باكووری كوردستان ده‌ستی پێكرد، له شه‌نگال ته‌واوی بكات. هێرش له دژی خۆسه‌ری و خۆپاراستنی ئێزدییه‌كان، هێرشی قڕكردنه.
حه‌سره‌تی مام زه‌كی به‌دیدێت
كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال، مام زه‌كی ڕووی له شه‌نگال كرد و له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئێزدی له شه‌نگال به‌رده‌وامی به هه‌بوونی خۆی بدات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆی دامه‌زرێنێت، پێشه‌نگایه‌تی كرد. له‌پێناو ڕێكخستنی ئێزدییه‌كان و بونیادنانی شه‌نگالێكی خۆسه‌ر به شه‌و و ڕۆژ خه‌باتی كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌باته‌دا هه‌موو كۆمه‌ڵی ئێزدی به‌هایه‌كی گه‌وره‌یان پێدا و ئه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵی ئێزدی‌دا بووه به مام زه‌كی. كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كان هه‌رگیز مام زه‌كی له‌بیرناكه‌ن و ئێزیدخانی خۆسه‌ر كه حه‌سره‌تی ئه‌و بوو، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌دیدێنن.
هه‌موو كۆمه‌ڵی ئێزدی له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ، چونكه ئه‌م هێرشه به واتای هێرشكردنه‌سه‌ر پێشه‌نگایه‌تی گه‌لێكه. هه‌ڤاڵ زه‌كی به تێكۆشانی ٣٥ ساڵه‌ی خۆی بووه به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی ئێزدی. ئێمه داوا له هه‌موو كۆمه‌ڵی ئێزدی ده‌كه‌ین كه ئه‌م هێرشه ئیدانه بكه‌ن و خۆسه‌ری ئێزیدخان بپارێزن. حه‌سره‌تی مام زه‌كی بووه‌ته ئامانجی هه‌موو كۆمه‌ڵی ئێزدی. ئێمه داوا له هه‌موو ئێزدییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین كه بچنه نێو ڕیزه‌كانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه و له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال خۆیان بپارێزن و ئێزیدخانی خۆسه‌ر بونیاد بنێن كه حه‌سره‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ و مام زه‌كییه.
جارێكی دیكه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه ده‌وڵه‌تی تورك به كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی، له‌ناوچوونی خۆی پێشده‌خات. گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌م تێكۆشانه‌ی خۆیان گه‌شتر ده‌كه‌ن و تۆڵه‌ی ئه‌م هێرشانه ده‌كه‌نه‌وه.»
s.m