جموجوڵی سوپای تورکیا لەسەر سنووری سەرێکانی لە رۆژئاواى کوردستان

دواى ئەوەى تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک هەڕەشەى داگیرکردنى لە رۆژئاواى کوردستان کرد، جموجوڵی سەربازیى سوپا داگیرکەرەکەى لەسەر سنووری سەرێکانی دەستیپێکرد.

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک دوێنێ هەڕەشەى داگیرکردنى ناوچەى رۆژهەڵاتى فوراتى کرد و هاوکات سوپای داگیرکەری تورک لەسەر سنووری سەرێکانیى رۆژئاواى کوردستان دەستى بە جموجوڵ کرد.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، سوپاى تورکی داگیرکەر جموجوڵی سەربازی و گواستنەوەى سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی لە ناوچەى عەلۆک و تل خەلەف تاوەکو نەستەلە دەستپێکردووە.

سەرچاوە هەرێمییەکان راشیانگەیاندووە، جاروباریش دەنگی چەک لە ناوچەکە دەبیسترێت و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیش بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ر.م