ده‌نگبێژ مه‌جیدێ سلێمان كۆچی دوایی كرد

كارمه‌ندی ڕادیۆی ئه‌ریڤان، شاعیر و ده‌نگبێژ مه‌جیدێ سلێمان كۆچی دوایی كرد.

شاعیر و ده‌نگبێژی كورد، كارمه‌ندی ڕادیۆی ئه‌ریڤان مه‌جیدێ سلێمان له‌ ته‌مه‌نی ٨١ ساڵیدا كۆچیی دوایی كرد.

مه‌جیدێ سلێمان له‌ ساڵی ١٩٣٧ له‌ گوندی سه‌مه‌نكاش-ی ئه‌رمه‌نستان له‌دایكبووه‌. باوكی مه‌جیدێ سلێمان كه‌ محه‌مه‌دی سلۆی مهۆ زاكاڤكاز بوو، كه‌سێكی هه‌ژار بووه‌ و دوای ته‌واوكردنی خوێندنی مامۆستایه‌تی له‌ گوندی داڤیتاشێن ده‌بێته‌ موختار و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌چێته‌ گونده‌كه‌ و نیشته‌جێ ده‌بێت.

به‌ وه‌ڵاتپارێز ده‌ناسرا

مه‌جیدێ سلێمان ساڵی ١٩٦٤ له‌ په‌یمانگه‌ی كشتوكاڵی ئه‌ریڤان به‌شی ڤێرتێرنه‌ری ته‌واو ده‌كات. مه‌جید به‌ ده‌نگبێژی و شیعره‌كانی سه‌رنجی خه‌ڵك ڕاده‌كێشێت، هه‌ر له‌و ساڵانه‌شدا له‌ ڕادیۆی ئه‌ریڤان ده‌نگبێژی ده‌كات. شیعره‌كانی ناوبراو له‌ ئه‌رمه‌نستان و كازاغستان له‌ كتێبدا كۆده‌كرێنه‌وه‌.

مه‌جیدێ سلێمان له‌ ساڵی ١٩٩٠ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌ره‌و كازاغستان كۆچ ده‌كه‌ن. ساڵی ١٩٩٢ له‌ گوندی ئاشیبوولاك-ی كازاغستان تیپی شانۆ و هه‌ڵپه‌ڕكێ داده‌مه‌زرێنێت. له‌ ڕێكخستنی كوردانی سۆڤیه‌تدا چالاك بوو، به‌شداربوو له‌ دامه‌زراندنی ڕێكخستنی یه‌كبوون كه‌ ڕێكخراوێكی كورده‌كانی سۆڤیه‌ت بوو. مه‌جیدێ سلێمان كه‌ سه‌رسام و له‌ژێر كاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی په‌كه‌كه‌دا بوو، به‌ وه‌ڵاتپارێزی خۆی ده‌ناسرایه‌وه‌.

s.m