شەڕی چەتەکان لە عەفرین بەردەوامە

ئۆپەراسیۆنى هێزە داگیرکەرەکانى دەوڵەتى تورک لە دژی گروپە چەتەکانی ئەحرار شەرقییە بەردەوامە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا بە لانیکەمەوە ١١ چەتە لە هەر دوو لا کوژراون.

لە عەفرین لە نێوان چەتەکانی ئەحرار شەرقییە و سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەردا شەڕ روودەدات. دەوترێت، لەو شەڕانەدا ١٠ چەتەى ئەحرار شەرقییە و چەتەیەکى هێزە تایبەتەکانى تورک کوژراون.

بەهۆی راگەیاندنى باری نائاسایى لە عەفرین و قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە هاووڵاتییانى ئەو شارە و رێگە نەدان بە چوونە ناو شاری عەفرین و رێگە نەدان بە هاتووچۆی هاووڵاتییان بۆ دەرەوەى عەفرین، بە روونی زانیاری لەبارەى ژمارەى کوژراو و بریندارەکان لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، هێزەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر داوایان لە فەرماندەکانی گروپی چەتەکانى ئەحرار شەرقییە کردووە، کە خۆیان و چەکەکانیان بکشێنەوە بۆ ئیدلب.

 

ر.م