مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی چوونی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین و جێگیربوونیان له سنووره‌كان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوا.
قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند، ئێستا ئه‌و عه‌فرینه‌ی كه هێنده‌ی هاتای و دیلۆك نابێت - ته‌نانه‌ت له دیلۆك بچووكتره، ماوه‌ی ٣٤ ڕۆژه له دژی هه‌موو جۆره هێرشێكی ده‌وڵه‌تی توركیای دووه‌مین گه‌وره هێزی ناتۆ خۆڕاده‌گرێت. وتیشی: ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه وای كرد ڕووی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر پیشانی هه‌موو دونیا بدرێت.
قه‌ره‌سوو هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ڕژێمێك و حكوومه‌تێكی دیكتاتۆر هێرشی سه‌ر دێمۆكراتییان كرد.
مسته‌فا قه‌ره‌سوو له وتووێژه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: له دژی ئه‌و داگیركاری و هێرشانه، گه‌لی هه‌موو جیهان و هێزه دێمۆكراتیخوازه‌كان هه‌ستانه سه‌رپێ.
«ئێستا عه‌فرین له‌نێو تێكۆشانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه، چونكه عه‌فرین نه‌ك ته‌نها به به‌رخۆدان، به‌ڵكوو به یه‌كبوونی كوردان بۆ یه‌كبوونی هه‌موو گه‌لانی جیهان به‌رخۆدان ده‌كات. ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی تورك هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. له‌پشتی ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست ڕووسیا هه‌یه، ئه‌و مافی هێرشكردنی پێدا و ئه‌مه‌ریكاش چاوی خۆی لێ داخست.»
قه‌ره‌سوو هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له سه‌ره‌تادا ڕژێمی سووریا و ئێران-یش چاوی خۆیان له به‌رانبه‌ر هێرشی توركیا داخستووه، به‌ڵام به‌رخۆدانی ٣٤ ڕۆژه، دۆخی سه‌ربازی و سیاسی هه‌ژاند.
S.M