لە سوید سمیناریک لەسەر دۆخی کورد بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە لە شاری ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی سوید و ڕۆژی یەکشەمە لەشاری گوتنبێرگ لەسەر پێشکەوتن و فشارەکان لەسەر کورد دوو سمینار بەڕێوە چوو.

 

سمینارەکە بە بۆنەی جەژنی کوردی لە لایەن ئەنێستیتۆی کورد-ی ستۆکهۆڵم وکۆمەڵەی مامۆستایان لە ناوەندی پەروەردەی کار بەرێوە چوو وپارلمانتاری هەدەپەی سێرت، دکتۆر قەدری یەڵدیریم ، نوسەر شاسوار هارشام-ی وزانا فاەقین-ی لە سمینارەکەدا بابەتیان پێشکەش کرد.

لە سمینارەکەی ستۆکهۆڵم لەدەسپێکدا سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد کامەران سیموهەدێلێ قسەی کرد و وەبیری هێنایەوە کە ڕۆژی دەسپێکی بڵاوکرادنەوەی گۆڤاری هاوار لەلایەن کەنەکەوە وەک ڕۆژی جەژنی کوردی دیاری کراوە.

حەقی بالتا سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد کە گرتنی سمینار وکۆنفرانسی لەم چەشنەدا کورد زیاتر دەخاتە بەرچاو و دەبێتە دەرفەتی پیشکەوتن.

پرۆفیسۆر. دکتۆر. قەدری یەڵدیریم باسی لەسەر دۆخی کوردان لە سەردەمی سومەرییەکان تاکو ئیستایی کرد وشرۆڤەی دۆخی ئیستا ی کرد.

یەڵدیریم وتی، حکومەتی ئاکەپە بۆ ئەوەی کە جیهان چەواشە بکات ،هەوڵی ئەوەی دا کە کە وا نیشان بدات پەروەردەی کوردی ئازاد و دەست نیشانی کرد کە پەروەدە لەساڵانی دواییدا لە زانکۆکاندا لە ئاستێکی هەرە نزمدایە.

شاسوار هارشام-ی ئەوی هێنایە سەر زمان کە  زمانی کوردی لە زمانی فارسی کۆنترە، بەڵام بە تێپەربونی ساڵانێکی زۆر کەوتووەتە ژێر کاریگەری زمانی ئێرانی  ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. لەو بارەیەوە چەند وتەێکی وەک نمونە هێنایەوە.

 زانا فارقین-ی وتی ، دوای کودتاکەی ئاکەپە لە دگەل بزوتنەوەی گولەن هێرشەکانی خۆیان لەسەر تەڤگەری ئازادی کورد زۆرتر کردووە و وەبیری هێنایەوە، کە هاوسەرۆکی هەدەپە گیرا، بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکان گیران، و دواتر هێرشیان کردە سەر زمان و میدیا کوردییەکان.

فارقین-ی وتی، " ڕۆژنامەی ئازادی وڵات، ئوزگورلوکجو، دیموکراسی، ئەنیستیتۆی کورد، کوردی-دەر، ڕادیۆ وتلویزیۆنی کوردی داخران. ئەوە ئاشکرای دەکات کە بە جڕی هێرش دەکرێتە سەر زمان وکلتوری کوردان.ئەوە گاریگەری نەرێنی دانا لەسەر ئەو مرۆڤانە کە کاری چان ە هونەرو لیکۆڵین لەسەرزمان دەکن ."

فارقین-ی دوای سمینارەکە بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد و  وتی، حکومەتی ئاکەپە بە سیاسەتی ساڵانی ١٩٩٠ دەجوڵیتەوە.

فارقین-ی دەستنیشانی کرد کە گەل  لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەڕ ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن  و وتی،" گەلی کورد لە سیاسەتەکانی ئاکەپە ڕازیی نییە. گەل لەم هەڵبژاردنەدا ناڕەزایەتی خۆی نیشان بدات."

دکتۆر قەدری یەڵدیریم وەڵامی پرسیاری ئاژانسەکەمانی دایەوە و وەبیری هێنایەوە کە دوایی هەولدانی کودەتای سەربازی لە ١٥ی تەمووز/٢٥ی گەڵاوێژ ئاکەپە هەمو ڕێکخراوەکانی زمان و کلتوری داخست و ناوی کوردی گوندەکانیشی گۆڕا.

یەڵدیریم دەستنیشانی کرد کە کورد هەم لە پارلمان وهەمیش لەدەرەوە لەدژی سیاسەتی قڕکردن و فشار تێکۆشان بکات و وتی، "دۆخەکە بەم ڕەنگە نامێنێتەوە، ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران گەل بە ئاکەپە بلێت ئیدی بەسە."

ک-ش