پلانى چەپەڵی میت لە دژی پەژاک
چەند رۆژ لەوە پێش ناو و وێنەى بەڕێوەبەرانى پەژاک و کۆدار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرابوونەوە و بانگەشەى ئەوە کرابوو "ئێران بۆ کوشتنى ئەو بەڕێوەبەرانە خەڵاتى داناوە"، دەوترێت ئەو پلانە لەلایەن میت-ەوە ئامادە کراوە.
چەند رۆژ لەوە پێش ناو و وێنەى بەڕێوەبەرانى پەژاک و کۆدار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرابوونەوە و بانگەشەى ئەوە کرابوو "ئێران بۆ کوشتنى ئەو بەڕێوەبەرانە خەڵاتى داناوە"، دەوترێت ئەو پلانە لەلایەن میت-ەوە ئامادە کراوە.
چەند رۆژ لەوە پێش ناو و وێنەى بەڕێوەبەرانى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاوکرابوونەوە. بانگەشەى ئەوە کرابوو "ئێران بۆ کوشتنى بەڕێوەبەرانى پەژاک و کۆدار خەڵاتى داناوە".
ماڵپەڕی بیتاوان، کە نزیکە لە سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەوە پلانى دەزگاى هەواڵگری و سیخوڕیى تورکیا (میت)ە.
ناو و وێنەى زیلان ڤەژین هاوسەرۆکى پەژاک، فوئاد بێریتان و زیلان تانیا هاوسەرۆکانی کۆدار، ئامەد شاهۆ ئەندامى مەجلیسی پەژاک، باران بێریتان، مەزڵوم حەفت تەن و هیوا ئەرگەش لە تێلگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرابوونەوە و بانگەشەى ئەوە کرابوو "ئێران بۆ کوشتنى ئەو کەسانە خەڵاتى دیاریکردووە".
"پلانى میت -ە"
ماڵپەڕی بیتاوان، کە نزیکە لە سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە لەوبارەیەوە هەواڵێکى بڵاوکردەوە. لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەو پلانە لەلایەن دەزگاى هەواڵگریى تورکیا میت-ەوە ئامادە کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەوڵەتى تورکیا هاوشێوەى ئەو لیستە کە لە دژی بەڕێوەبەرانى پەکەکە ئامادى کردووە، لیستێکى لە دژی بەڕێوەبەرانى پەژاک و کۆدار ئامادە کردووە و دەیەوەێت بە کوشتنى چەند کەس لە بەڕێوەبەرانى پەژاک و کۆدار ئاگربەستى ساڵی ٢٠١١ لە نێوان ئێران و پەژاک تێکبدات و شەڕ بباتە ئاست و قۆناغێکى تر.
ئەوەش خراوەتەڕوو، میت دەیەوێت پلانەکەى لە سلێمانى، رانیە، سەنگەسەر و قەڵادزێ، کە ناوچەکانى ژێر کۆنترۆڵى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانن، جێبەجێ بکات.
بەپیى ئەو هەواڵە، دەوڵەتى تورکیا ماوەیەکى زۆرە دەیەوێت یەکێتى هاوشێوەى پارتى بەکار بهێنێت بۆ ئۆپراسیۆن لە دژى پەکەکە.
ر.م