گۆران به‌هادین: ئەرکی سەرەکی ئێمە کۆتایی هێنان بەداگیرکەری تورکیایە

بەربژێری بزوتنەوەی گۆران جەلال تەحسین به‌هادین لە ناوچەی نەوریکان-ی شیلادزێ ئاماژەی بەو ستەمانەکرد لە کە هەرێمەکە کراوە و دەستنیشانی کرد کە لەئەگەری چوون بۆ پەرلمان ئەرکی سەرەکی ئەوکارکردنە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان .

بەربژێری بزوتنەوەی گؤران جەلال تەحسین به‌هادین ناڕەزایەتی خۆی لە هەمبەردەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا و وتی،" لە ساڵی ١٩٩٠ بەم لاوە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی ناوچەی نەورێکان بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە."

به‌هادین وتی بۆ کۆتایی هێنان بەو داگیرکارییە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی پارلمانی کوردستانەوە فشار بخەینە سەرحکومەتی هەرێم و دەسەلاتی عێراق کە کۆتایی بە داگیرکاری وبۆردمانەکانی دەوڵەتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان بهێنن.

'ناوچەکە ستەم لێکراوە'

گۆران به‌هادین ئەوەی خستە ڕوو کە ناوچەی نێورێکان٠ سەربە شیلادزی یەکێک لە ناوچە هەرە پشت گوی خراوەکانە لە باشووری کوردستان. ئەو زیانانەی کە بەرئەم ناچەیە دەکەوێت هەم مادییە وهەمیس گیانی. ئەم ناوچەیە لە بواری ژینگە و بەروبوومەوە دەوڵەمەندە وهەروەها شوێنێکی گەشتیاری ناوازەیە.

' زیانی گیانی لە زیانی مادی زۆرترە'

به‌هادین ئاماژەی بە ستەم و پشتگوێ خستنی ئەم ناوچەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و وتی، " بەداخەوە دەسەڵات ئەم ناوچەیە نابینێت و جێگەی شەرمەزارییە کە هیچ ئاوڕێک لە خاکێکی ئاوەها دەوڵەمەند نادرێتەوە. لەم کاتەدا زیانی گیانی لە زیانە مادییەکان زۆرترە. لە ساڵی ١٩٩٠ بەم لاوە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی ئەم ناوچەیە بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە."

' هەلوێستێک بۆ بادینان'

گۆران به‌هادین دەستنیشانی کرد کە سەرەڕای ئەو هەمووە تۆپباران و بۆردومان و کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە لە پارلمانی عێراق وپارلمانی هەرێمی کوردستان هەلوێستێکی جیدی نەگیراوە.

' نایەکسانی هاووڵاتیانی باشووری کوردستان'

گۆران تەحسین به‌هادین ئاماژەی بە فەرق و جیاوازی لە نێوان هاووڵاتیانی ناوچەکانی باشووردا کرد و وتی،" هەرێمی بارزان نە لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان دەکرێت ونە باخ وڕەزیان دەسوتێت  بەڵام بەداخەوە ناوچەکەی ئێمە بەردەوام لەژێربۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیادایە و تەنانەت ناتوانین باخەکانمان ئاوبدەین."

'  ئێمە کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنین'

به‌هادین ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئەگەری چوونی بۆناو پارلمانی کوردستان یەکەمین کاری هەنگاونان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەباشووری کوردستان دەبێت.

به‌هادین وتی کە ئەوان فشار دەخەنە سەرحکومەتی هەرێمی و دەسەڵاتی ناوەندی بەغداد کە کۆتایی بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان بهێنن.

ک-ش