گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلا لە شەمزینان بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى رۆژى ٣ى حوزەیرانى هێزەکانى گەریلاى لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمیرگ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ سەربازى سوپاى تورکیا کوژرابوون.
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى رۆژى ٣ى حوزەیرانى هێزەکانى گەریلاى لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمیرگ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ سەربازى سوپاى تورکیا کوژرابوون.
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "هێزەکانى یەژەئاستار-مان رۆژی ٣ى حوزەیرانى ٢٠١٨ ولە کاتژمێر ١٧:٤٠دا لە ناوچەى بۆغازى چەتەدا لە هەرێمى بێزەلیى شەمزینان لە یەکەیەکى سوپاى تورکیاى داگیرکەریان داوە".
هەپەگە راشیگەیاندووە "لەو چالاکییەدا گورزێکى بەهێز لە پەناگەى یەکەکەى دوژمن دراوە. بەهۆى ئەو چالاکییەوە ٤ سەربازی دوژمن کوژراون و ٣ سەربازى تریش برینداربوون".
ر.م