یانی پارچەموزیكێك پێشکەشی گەلی کورد دەکات

موزیكژه‌نی ناسراوی جیھان «یانی» پارچەموزیكێك پێشکەش بە گەلی کورد و گەلی سووریا دەکات.

موزیكژه‌نی ناوداری جیهانی «یانی» لە لاپه‌ڕه‌ فه‌رمییه‌كانی خۆی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پارچەموزێكی نوێی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ کە بە ئامێری پیانۆ ده‌یژه‌نێت. له‌سه‌ر ڤیدیۆی پارچه‌موزیكه‌كه‌ یانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م پارچه‌موزیكه‌ پێشکەشی گەلی کورد و گەلی سووریا ده‌كات. هه‌روه‌ها ناوبراو ھیوای ئاشتی بۆ ھەردوو گەل خواستووه‌.

یانی، پیانۆژەن، ئاھەنگساز و ئاوازدانەری یۆنانی - ئەمه‌ریکییە. له‌ ساڵی ١٩٥٤ ناوبراو له‌ یۆنان له‌دایكبووه‌، به‌ڵام زۆربەی ژیانی لە ئەمه‌ریکا بەسەربردووە. یەکەم ئەلبوومی میوزیکی لەساڵی ١٩٨٤ بڵاوكردۆته‌وه‌ بەناوی "Optimystique".

 

s.m