١٧ ڕێکخراوەی تر لە ئەڵمانیا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن

لە ئەڵمانیا رێکخستنەکانی گەنجانی پارتی سەوز وبە گشتی ١٧ ڕێکخراوەی تر بەشداری کەمپەینی 'کاتی هاتووە: بۆ ئاشتی لە تورکیا ، ئازادی بۆ ئۆجالان' بوون.

لە ئەڵمانیا ١٧دەزگا و ڕێکخراو، بەشداریی هەڵمەتی’کات کاتی ئازادییە’یان کرد، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتیی، یەکسانیی لە تورکیا و ئازادیی رێبەر ئۆجالان.

هەڵمەتەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن گروپی خەباتی کو لە ئەفریقای باشوور و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوورەوە دەستپێکراوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، نامە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ‘ئەنتۆنیۆ گۆترێس’ نووسراو و تیادا ڕاگەیەندرا، بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی توندی سەر ئیمرالی، دەبێت کۆمیتەی بەرگرتن بە ئەشکەنجەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمیتەی بەرگرتن بە ئەشکەنجەی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا، بە خێرایی دەست بەکار بن.

لە ئەڵمانیا ڕۆژ بەڕۆژ بەشداربوانی ئەو هەڵمەتە زیاد دەکات و ڕێکخراوی گەنجانی سەر بە پارتی سەوزی ئەڵمانیا، یەکێک لەو ڕێکخراوانەیە، کە بەشداریی هەڵمەتەکەی کردوە.

ک-ش