بنەماڵەی هونەرمەندی مەقامبێژ باسۆ ناڕەزایەتییان بەرامبەر تەڕەتە نیشاندا

هونەرمەندی کورد دلۆڤان رایگەیاند، کە تەڕەتە کوردی بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان لێوەربگرێت لەبارەی رەشیدێ باسۆی باوکییەوە بەرنامەیان سازکردووە و تیایدا سوکایەتیان بە مێژوویی گەلی کورد-ئێزدی کردووە.

کەناڵێک بە ناوی تەڕەتە کوردی کە بۆ تواندنەوەی کولتور و زمانی کورد لەلایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە دامەزراوە؛ سەبارەت بە هونەرمەند و مەقامبێژانی کورد بە زانیاری هەڵە و درۆوە بەرنامە ساز دەکات. تەڕەتە کە چەکی تواندنەوەی کولتورییە بە دەست دەوڵەتەوە لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەدا باسی لە مەقامبێژ و دەنگبێژ رەشیدێ باسۆ کرد. بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە تەڕەتە کوردی نیشاندابەهۆی ئەوەی بە بێ مۆڵەت و رێگەپێدان دەرنامەیان دروست کردووە.

بنەماڵەکە کە لە ئاگری دەژیان، ساڵی ١٩١٤ بە ئەنجامدانی جینۆساید لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵاتن و روویان کردە ئەرمینیا. لە کاتی ئەو جینۆسیدەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەی رەشیدێ باسۆ کوژران. رەشیدێ باسۆ ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی کەلەش بەگی سەر بە شاری تالینی ئەرمینیا لەدایکبووە. زیاتر لە ٤٠ مەقامی وەک پەیایۆ، مێڤان، قوربان، فەلەکێ لە رادیۆ یەریڤان تۆمار کردووە. رەشیدێ باسۆ لە نێوان ساڵانی ١٩٦٤-١٩٦٦ لە رادیۆ یەریڤان مەقامی دەگوت، ئەو هونەرمەندە ساڵی ٢٠٠٦ گیانی لەدەستدا.

هونەرمەند دلۆڤان کوڕی رەشیدێ باسۆ ناڕەزایەتی بەرمابەر تەڕەتە کوردی نیشاندا کە لە بارەی باوکیەوە بەرنامەی سازکردووە. هونەرمەند دلۆڤان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات وتیم "گەلی سەربەرزی کوردستان! وەک دەزانرێت بنەماڵەی ئێمە لە مێژووی خۆیدا بەردەوام خزمەتی بە کولتور و هونەری کوردی کردووە، بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەو خزمەتەی. بەردەوام لەپێناو دۆزی شکۆمەندانەی گەلی کورددا تێکۆشاوین ودرێژەش بەو تێکۆشانە دەدەین. بەر لە چەند رۆژ کەناڵی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی تورک بە ناوی تەڕەتە کوردی لەبارەی باوکمەوە بەرنامەیەکی ساز کرد. وەک کوڕی رەشیدێ باسۆ من کەناڵی تەڕەتە کوردی شەرمەزار دەکەم. قەبوڵی ناکەین کە کەناڵێکی وەک تەڕەتە کوردی لەبارەی باوکمەوە مەقامبێژ رەشیدێ باسۆوە بەرنامەی بەم جۆرە ساز بکات".

هـ . ب