'دوای ڕاپەڕینی ١٩ی تەموز، مۆسیقا و شانۆ و هەڵپەڕکێی کوردی گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز'

مامۆستایانی هەڵپەڕکێ، موزیک و شانۆی کوردی ڕایانگەیاند، دوای بڵێسەی ١٩ی تەموز کارکردن لەسەر موزیک، شانۆ و گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

لەرابردوودا هەڵپەڕکێ، موزیک و شانۆ بۆ کورد قەدەغە بوو، بەڵام دوای ڕاپەڕینی ١٩ی تەموز هەڵپەڕکێ، مۆسیقا و شانۆی کوردی گەیشتە بەرزترین ئاست. بۆ ئاشنابوون بەو پێشکەوتنانە ڕوومان لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری کۆبانێ کرد.

مامۆستای بەشی هەڵپەڕکێ ڕایگەیاند، لەدوای شۆڕشی ١٩ی تەمووز ئاستی هەڵپەڕکێ گەیشتە بەرزترین ئاست و وتی: "لە ڕابردوودا هەڵپەڕکێی کوردی قەدەغە کرابوو. تەنیا خۆی لە دەف و زوڕنادا دەردەخست، بەڵام دوای ١٩ی تەموز هەڵپەڕکێی کوردی گەیشتە بەرزترین ئاست. ئێمەش هەوڵ دەدەین مێژووی سەمای کوردی زیاتر بە منداڵان ئاشنا بکەین".

ئەحلام عەبدی ڕایگەیاند، ناتوانێت پێناسە بۆ مۆسیقا بکات و وتی: "لە کۆندا کاتێک باسی گۆرانیی کوردی دەکرا، لە دژی مۆسیقای کوردی پاکتاوکاری و سڕینەوە دەسەپێنرا، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی مۆسیقا و ئۆرکێستراکانی خۆمانەوە گەیشتووینەتە بەرزترین ئاست. لە ڕێگەی مۆسیقاوە هەموو هەستەکانمان دەردەبڕین و هیوام ئەوەیە، کە مۆسیقای کوردی بگاتە بەرزترین ئاست. بە بڕوای من مۆسیقا ژیانێکی زۆر فراوان و فرە رەهەندە".

منداڵێک بەناوی بەیان فەتحی حەسەن پێی وتین، کاتێک بەشداری لە شانۆدا دەکات هەست دەکات وەکو کۆترێک دەفڕێت و وتی: "کاتێک شانۆ دەکەم، لەوە تێدەگەم، کە لە ژیانێکی جیاوازدام. هیوام ئەوەیە شانۆی کوردی گەشە بکات. ئێمە داوا لە منداڵان دەکەین، کە بێن و بەشداری شانۆ ببن".

منداڵێک بەناوی ئەڤین خەلیل-یش پێی وتین، شانۆ شتێکی زۆر جوانە و وتی: "هیوام ئەوەیە ڕۆژێک شانۆی کوردی ببێتە گەورەترین شانۆ. تا ئێستا چەندین جار شانۆمان پێشکەش کردووە و بەردەوام دەبین لە کارەکانمان".

ژ.ت