دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد، چارەنووسی دوو کەسی بە تەمەن نادیارە

دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک ٥ رۆژە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە لە مێردین، چارەنووسی دوو کەسی بە تەمەن بە ناوەکانی ئیبراهیم و فائیزە دینلەر نادیارە.

لە هەرێمی ئۆمەریانی مێردین سوپای داگیرکەری تورک ٢٢ی تشرینی یەکەم دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. دوای ئۆپەڕاسیۆنەکە دوو کەس بە ناوەکانی ئیبکارهیم و فائیزە گولەر کە تەمەنیان زیاتر لە ٧٠ ساڵە بێسەروشوێن بوون. هاوسەرەکان لە ناوچەی قوردیش دەژیان. خانەوادەی دینلەر نیگەرانن.  لە گوندەکە شەبەکەی تەلەفۆنیش نییە.

یوکسەل گەدیک کچی ئیبراهیم و فائیزە دەڵێت، ئەوان نازانن دۆخی باوک و دایکیان چۆنە. نازانن لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا چی روویداوە. گەدیک داوای هاوکاری کرد کە سەردانی گوندەکەیان بکەن و دایک و باوکیان بدۆزنەوە.

ف.ق