دەوڵەتی تورک نواندنی شانۆییەکی کوردیی لە تاتوانی بەدلیس قەدەغە کرد

قائیمقامی دەوڵەتی تورک لە شاری تاتوانی پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان نمایشی شانۆگەریی "های دیسانەوە شێوا" هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە ٣١ی ئایاردا لەلایەن شانۆی مەنجەلەوە نمایش بکرێت.

شانۆگەری "های دیسانەوە شێوا" بڕیار بوو لە ٣١ی ئایار لە ناوچەی تاتوانی پاریزگای بەدلیس لە باکووری کوردستان لەلایەن تیپی شانۆیی مەنجەلەوە نمایش بکرێت، بەڵام لەلایەن قائیقامی دەوڵەتی تورک لە تاتوان قەدەغە کرا.

بەبێ خستنەڕووی هیچ پاساوێک شانۆییەکە قەدەغە کراوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستگەیشتوون، قائیمقامی دەوڵەتی تورک وتوویەتی "لە سەنتەری ڕۆشنبیریدا کێشەیەکی تەکنیکی هەیە"،  دوای ئەوەی تیمەکە چوونەتە سەنتەری ڕۆشنبیری و پرسیاریان بۆ کێشە تەکنیکییەکە کردووە، سەنتەرەکە پێی وتون، "هیچ کێشەیەکی تەکنیکییان نییە و ئێوە دەتوانن بێن و شانۆییەکەتان نمایش بکەن" دەرکەوت قائیقمامیەتی قەزاکە بەبێ هیچ هۆکارێک ڕێگەی بە  نواندنی شانۆییەکە نەداوە.

ژ.ت