فیلمی 'کۆبانێ' لە چرا تی ڤی، رۆناهی تی ڤی،ستێرک تی ڤی و ژن تی ڤی نمایش دەکرێت

فیلمی 'کۆبانێ' کە باس لە بەرخودانی مێژویی کۆبانێ دەکات، سبەینێ لە ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێدالە چرا تی ڤی، ستێرک تی ڤی و رۆناهی تی ڤیدا پەخش دەکرێت. رۆژی دواتریش لە میدیا خەبەر تی ڤی و ژن تی ڤی نمایش دەکرێت.

لە هەشتەم ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێدا فیلمی 'کۆبانێ' لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانەوە نمایش دەکرێت.

فیلمەکە ٢٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی کوردستان لە چرا تی ڤی، ٢٠:٠٠ لە ستێرک تی ڤی و کاتژمێر ٢١:٠٠ لە رۆناهی تی ڤی نمایش دەکرێت.

٢٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:٠٠ بە کاتی کوردستان لە ژن تی ڤی بڵاودەبێتەوە.

فیلمی کۆبانێ کە ماوەکەی دوو کاتژمێر و ٣٠ خولەکە لە شارەکانی رەقا، تەبقا، قامیشلۆ، رمێلان و حەسەکە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، شارەکانی درێسدێن، کیەل، کۆڵن، مانهایم، ئەسەن، سارابروکێن، لیڤەرکۆسنی ئەڵمانیا و شاری مارسیلیای فەرەنسا نمایش کرابوو.

فیلمەکە لە لایەن ئۆزلەم یاشار کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لەلایەن کۆمینی فیلمی رۆژئاوا و بزوتنەوەی کولتور و هونەر (تەڤ-چاند) لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرهەمهێنراوە.

هـ . ب