گۆرانی پارتی چەپی سەوز بۆ هەڵبژاردن: دیسان ئێمە

پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن گۆرانییەکی بە ناوی "دیسان ئێمە" ئامادە و بڵاوکردەوە.

باکوری کوردستان و تورکیا هەنگاو بە هەنگاو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و هەڵبژاردنی گشتیی نزیک دەبنەوە. پارتی چەپی سەوز کەلە ژێر چەتری هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا دەچێتە ناو هەڵبژاردنەوە ئامادەکاری خۆی دەکات.

پارتی چەپی سەوز ئەمرۆ لە هۆتێلێک لە ئەنقەرە بەیاننامە وکارنامەی هەڵبژاردنی خۆی ئاشکرا کرد. هەر لە کۆبوونەوەکەدا گۆرانی کوردی هەڵبژاردنیش ناسێندرا. هۆنراوەی گۆرانیەکە لەلایەن محەمەد پیرۆسی شاعیرەوە نوسراوە و موزیکەکەشیلەلایەن هونەرگەی وڵاتەوە ئامادە کراوە. لە مەراسیمەکەدا ئەو گۆرانیە کە کلیپیش کراوە، ناسێندرا.

هـ . ب