گروپی شەهید ڤەژین کلیپێک پێشکەش بە ڕۆحی هۆزان مزگین دەکەن

گروپی شەهید ڤەژین، کە لە پۆلێک ژنی گەنجی هونەرمەند پێکدێن لە گەرمیان، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆیان بڵاوکردەوە و پێشکەشیانکرد بە ڕۆحی شەهیدی فەرماندە هۆزان مزگین.

ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی هونەرمەند و فەرماندە هۆزان مزگین، لەم ڕۆژەدا گروپی هونەری  شەهید ڤەژین یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆیان بە دروشمی" بە دەنگ و ڕەنگی هونەری تۆ پێهەڵگری ڕێبازی تۆین" بڵاوکردەوە و پێشکەشیانکرد بە ڕۆحی ئەو شەهیدە.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2021-05-11-Behdinan-Koma-Sehit-Vejin-Mizgina-leheng-klibi_1.mp4

ڤیدیۆ کلیپەکە گۆرانییەکی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ شەهید هۆزان سەرحەدە بە ناوی " مزگینی قارەمان" کە بە زاراوەی کرمانجی ژوروو وتراوە و لەلایەن گرووپەکەوە وتراوەتەوە و کراوە بە ڤیدیۆ کلیپ و بە ناونیشانی "بە دەنگ و ڕەنگی هونەری تۆ پێهەڵگری ڕێبازی تۆین" بڵاوکراوەتەوە.

غوربەت ئایدن ناسراو بە هۆزان مزگین، یەکێک لەو هۆنەرمەندانەیە، کە هونەری شۆڕشگێریی نەتەوەیی پێشخستووە و لە ڕێگەی هونەرەوە کۆمەڵگای بە ڕێکخستن کردووە.

لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بلەیدەر سەربە ئێلح لەدایکبوو، پێش کودەتای ١٩٨٠ی تورکیا، بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو، لە شاری ئێلح ئەو کاتە بزوتنەوە و سەندیکا کرێکارییەکان خەباتێکی بەهێزیان بەڕیوەدەبرد، ئەو کاتە مەزڵوم دۆغان یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە کاری رێکخستنی بۆ پەکەکە دەکرد و ماڵ بە ماڵ دەگەڕا و پەکەکەی دەناساند، هەر ئەو کاتە هۆزان مزگین لەگەڵ گروپێک لە گەنجان بەشداری پەکەکە دەبێت و دەبێتە یەکەم ژن کە لەو هەرێمەدا بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە دەبێت.

هۆزان مزگین کە وەک ژنە فەرماندەیەکی هونەرمەند لە هەرێمەکە دەنگی دابووەوە، دەبێتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و نۆکەرەکانی، لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ـدا کاتێک بۆ ئەرکێک لە گارزان بەرەو تاتوان دەچێت، لە ماڵێک کە لەلایەن سیخوڕەکانەوە چاودێریی دەکرێت گەمارۆ دەدرێت، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دووژمن، بە دەمانچەکەی خۆی شەهید دەکات و ڕادەست نابێت.

ژ.ت