گەریلایەکی ئینتەرناسیۆنالیست: پەکەکە بە فیکری رێبەر ئاپۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکات

"من لە ناو زۆرێک لە بزووتنەوەى سۆسیالیست، چەپەکان و ژینگەپارێزەکاندا کارم کردووە و بۆ ئازادی تێکۆشاوم. لە ناو هەموو ئەو بزووتنەوانەدا، ئەوەى ژیانی هەرەوەزی و کۆمیناڵ، ژیانی ئازادی کۆمەڵگەى بۆ خۆی کردوەتە بنەما، بزووتنەوەی پەکەکەیە".

"من لە ناو زۆرێک لە بزووتنەوەى سۆسیالیست، چەپەکان و ژینگەپارێزەکاندا کارم کردووە و بۆ ئازادی تێکۆشاوم. لە ناو هەموو ئەو بزووتنەوانەدا، ئەوەى ژیانی هەرەوەزی و کۆمیناڵ، ژیانی ئازادی کۆمەڵگەى بۆ خۆی کردوەتە بنەما، بزووتنەوەی پەکەکەیە".

باران نوژیان گەریلای ئینتەرناسیۆنالیستی پەکەکە رایگەیاند، تێکۆشانی پەکەکە گەردوونییە و وتی، "من لە ساڵی ٢٠١٦دا بزووتنەوەى پەکەکەم ناسی. کاتێک لە ئەڵمانیا و لە ئەوروپا بووم لە گەڕان بە دوای ئازادیدا بووم. لە ناوەندی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دا بە بەردەوامی بە دوای ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ دا دەگەڕام. ژیانی هەرەوەزی و کۆمیناڵ نەبوو، ژیانی کۆمەڵایەتی زۆر لاواز بوو. من بەشداریم لە ناو زۆرێک لە بزووتنەوەکاندا کرد، بەشداری بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان، چەپەکان و ژینگەپارێزەکان بووم. لە ناو ئەو بزووتنەوەدا ئەو شتەم دەستنەکەوت، کە بە دوایدا دەگەڕام و بۆ من نەبوونە وەڵامدەر".

گەریلا باران نوژیان راشیگەیاند، "لە شۆڕشی رۆژئاوادا بەرخودانی کوردان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروستکرد. هەروەها کتێبەکانی رێبەر ئاپۆ گەڕان و تێگەیشتنی منی قوڵتر کرد. من پارێزنامەى 'بەرگریکردن لە گەلێکم' بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە. هۆکاری سەرەکیی بەشداربوونی من بۆ ناو بزووتنەوەى پەکەکە، تێکۆشان و بەرخودانی کوردان بوو لە دژی دەوڵەتی تورک. کورد تێکۆشانێکی مافدارانە و رەوا بەڕێوەدەبات، کورد بەرەنگار و بەرخودێر و راپەڕیون. پەکەکە بە بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ دەتوانێت کێشە بنەڕەتییەکانی گەلان لە رۆژڵاتی ناوەڕاست دا چارەسەر بکات".

'بۆ ئازادی تێدەکۆشم'

گەریلای ئینتەرناسۆنالیست باران نوژیان لە بەردەوامیی قسەکانیدا باسی تێکۆشانی گەریلاکانی کوردی کرد و وتی، "لە چیاکانی کوردستان ژیانێکی مانادار هەیە. لەسەر ژیانی پەکەکە هیچ زانیارییەکم نەبوو. لە ناو هێزەکانی گەریلادا خۆشەویستی لە دڵ و دەرووندایە. هەڤاڵێتی لە ناو پەکەکەدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من دروستکرد. هەڤاڵان کە تێکۆشان گەریلایی بەڕێوەدەبەن، لە هەموو روویەکەوە زانستییانە دەجوڵێنەوە، هەموو ساتێکی ژیانیان واتادارە".

گەریلای ئینتەرناسۆنالیست باران نوژیان لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتیشی، "لە ئەنجامی گەڕان و لێکۆڵینەوەکاندا من جێی خۆم لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە، لەسەر بنەمای پارادیگمای رێبەر ئاپۆ بڕیاری بەشداربوون و تێکۆشانم دا. تێکۆشانی ئێمە تەنها بۆ هەرێمێک نییە، تەنها بۆ گروپێک نییە، تەنها دۆزی پێکهاتەیەک نییە، تێکۆشانی پەکەکە گەردونی و جیهانییە. پەکەکە بۆ ئازادیی مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت. کورد و گەریلاکانی هەپەگە تەنها بۆ خۆیان و کۆمەڵگەى کورد شەڕ ناکەن، پارادیگمای رێبەر ئاپۆ بۆ رزگارکردنی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بزووتنەوەى پەکەکە خاوەنی تێز و دیدی نەتەوەی دیموکراتیکە. منیش بۆ ژیانێکی دیموکراتیک و یەکسان شەڕڤانی ئازادیم و لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشم".

ژ.ت