هانی و جوان حاجۆ دەنگیان دەخەنە پاڵ دەنگی گەلانی ئێران بۆ ئازادی

پشتیوانییەکان بۆ خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تا دێت فراوانتر دەبن و لە چوارچێوەدا هەر دوو هونەرمەند هانی و جوان حاجۆ پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو سەرهەڵدانە دەربڕی.

لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا، هەردوو هونەرمەندی كورد"هانی مۆجتەهیدی و جوان حاجۆ"، پشتیوانی خۆیان بۆ راپەڕینی گەلانی ئێران بۆ ئازادی لەبەرامبەر بە رژێمی ئیسلامی نیشاندەدن و رایدەگەێنن؛ ئێمەش وەكو هونەرمەندان بەئەركی خۆمان دەزانین وەكو هەستێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆڤی پشتیوانی راپەڕینی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بكەین؛ چۆنكە هاواری گەلانی ئێران بۆ ئازادی لەژێر درۆشمی"ژن، ژیان، ئازادی"، هاواری ژیانێكی پیرۆز و ئازادە.

رۆژبە رۆژ راپەڕینی گەلانی ئێران كە ماوەی سی و شەش رۆژە بەردەوامە، بەرفراوانتر دەبێت و چین و توێژەكانی كۆمەڵگەش بەشێوەی جۆربەجۆر پشتیوانی ئەو راپەڕینە جەماوەریە دەكەن.

هـ . ب