هەدەپە: جگەرخۆێن بە هەڵبەستەکانی خۆێ میراتێکی مەزنی بۆمان بە جێ هێشتووه

پارتی دمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە بارەی شاعیر و نووسەر و رۆژنامەنووس و مێژوو نووسی هەمیشە زیندووی گەلی کورد جگەرخوێن دەڵێت: "جگەرخوێن بە نووسینەکان و شیعرەکانی خۆی میراتێکی گەورەی بۆ ئێمەی کورد بە جێی هێشتووە.

هەدەپە یادی شاعیری نەتەوەیی و نەمری کورد جگەرخۆین دەکاتەوە و دەڵێت: جگەرخوێن بە ووتەکان و شیعرەکان و نووسینەکانی خۆی و هەروها بە خەباتە ڕۆشنبیریەکانی خۆی لە دژی سیاسەتی نەتەوە کووژی و زمان کووژی و سیاسەتەکانی لە ناو بردن خەبات و بەرگری و بەرخوودانی کرد و میراتێکی گەورەی بۆ ئێمە بە جێی هێشت.

 دێرسیم داغ و سەلیم کاپلان هاووتەبێژانی کۆموسیۆنی چاودێری نەخشەرێگای کوردی هدەپە بە بوونەی ٣٧مین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری گەورە و نەتەوەیی کورد مامۆستا  جگەرخوێن، کە  لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە پەیامێکیان بەڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا ڕاگەیەندراوە:  مامۆستا جگەرخۆین  شوێنێکی تایبەتی لە دڵی گەلی کورد دا هەیە، لە بەر ئەوەش هەمیشە لەلایەن ئەو بیرکردنانەی کە دووژمنایەتی گەلی کورد دەکەن تووشی هێرش  و هەڕەشە بووە.

پەیامی کۆمسێونی چاودێری نەخشەرێگای هەدەپە بە شێوەی خوارەوەیە؛

مامۆستای گەورەی هونەری کوردی، ڕۆشنبیری بە توانای سەدەی نۆزدەیەم، چالاکوانی زمان، کوولتور و ئەدەبیاتی کوردی، نووسەر و شاعیری مامۆستا جگەرخوێن ٣٧ ساڵ پێش ئێستا ماڵئاوایی لە ئێمە کرد و کۆچی دوایی کرد.

جگەرخوێن لە ناو دڵی گەلی کورد دا کەسایەتیەکی بە نرخ بوو، کە بە خەبات و بوێری و تێکۆشان و چالاکیەکانی خۆی کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر باری ڕۆشنبیریی کوردی درستکرد.

ئێمە لە ٣٧مین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و یەکێک لە نۆینەرەکانی شیعری نوێی کوردی مامۆستا جگەرخوێن بە ڕێزداری و بە حورمەت و بە شانازی یادی ئەم مامۆستا مەزنە دەکەینەوە.

مامۆستا جگەرخۆین تەمەنی خۆی لە دوورخستنەوەدا بە سەر برد و هەر لە دوورە وڵاتیش کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٩٨٤ بە بەشداربوونی هەزاران لایەنگری خۆی لەشاری قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.

بەسەرهاتی ژیانی مامۆستا جگەرخوێنیش هەروەک بەسەرهاتی گەلی کورد پڕ بوو لە زەخت و زوڵم و کێشە و گرفتی نەتەوەیی.

بەسەرهاتی ژیانی لە مێردین تا ستۆکهۆڵم و لە بەغداد تا لوبنان و لە باشور تا ڕۆژئاوا کاریگەریی خۆی بە سەر کەسایەتی ڕۆشنبیر و سیاسی و ئەدەبی ئەو دا کرد .

لە هەڵبەستەکانی خۆی دا جێگایەکی تایبەتی بۆ بابەتی ئازادی گەلی کورد دانا و هەروەها جگە لە بابەتی زەخت و زۆرداری سەر گەلی کورد، بابەتەکانی وەک حاشالێکردن لە بوونی گەلی کورد لە لایەن زۆرداران و بابەتی ئایین و نایەکسانیەکانی کۆمەڵگا و بابەتی بنەماڵەیی و زۆرداری ئاغاکان بۆ سەر گوندییەکان و چەرخی دەسەڵاتداری و زوڵم و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و ڕەنگێکی تایبەتیان بە هەڵبەستەکانی جگەرخوێن بەخشی و کاریگەریی خستە سەر درووستبوونی کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و وڵاتپارێز و ئاشتیخواز و ئازادیخوازی مامۆستا جگەرخوێن.
جگەرخوێن لە هزر و بیری گەلی کورد دا جێگایەکی تایبەتی گرتووهەیە، لەبەر ئەوەش ئەو هەمیشە لەلایەن ئەو بیرانەی کە لە دژی گەلی کورد بوون تووشی  هێرش وهەڕەشە دەبوویەوە.

بە تایبەت لە ساڵەکانی کۆتایی ئەو هێزانەی کە ئیرادەی گەلی کوردیان داگیر کردبوو هێرشیان کردە سەر میراتەکانی جگەرخوێن. ناوی ئەو کۆڵان و شەقامانە، کە بە ناوی جگەرخوێن بوون گۆڕدران و پارکەکانیان داخست .

تەواوی ئەم داگیرکارییانە لە دژی جگەرخوێن ئەوەمان بۆ دەر دەخات، کە تا چ ڕادەیەک بیر و ماف و دەوڵەمەندیی کۆمەڵگای کوردی و مێژووی کوردی لەلایەن ئەم دەسەڵاتانەوە داگیرکراون.

جگەرخوێن بە هەڵبەستەکانی خۆی و بە چالاکییە رۆشنبیرییەکانی خۆی لە دژی سیاسەتی نەتەوەکووژی و کوولتوو کووژی و زمانکووژی بەرگری و بەرخوودانێکی گەورەی کرد و میراتێکی گەورەی بۆ ئێمە بە جێی هێشت. ئێمە بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو خۆمان لە بەرامبەر کەسایەتی ئەو دەچەمێنین و هەروەها تەواوی خەباتکاران و چالاکاوانەکانی زمان و هوونەری  کوردی بە ڕێز و بە شکۆ بە بیر دێنین.

ژ.ت