HRE:٣ داگیرکەر کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش لە ناوبرا

هێزەکانی رزگاری عەفرین – HREرایگەیاند لە عەفرین و دەوروبەری لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامداوە. بە پێی راگەیێنراوەکە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش لەناو براوە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکییەکانی ١٣ و ١٥ی کانونی دووهەم راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ١٣ و ١٥ی کانونی دووهەم گورزی کوشندەیان وەشاند و لەم چوارچێوەیەدا؛

هێزەکانمان رۆژی ١٣ کانوونی دووهەم لە دەوروبەری گوندی کل جبرین-ی سەر بە ناوچەی عەزاز لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا و بە هۆیەوە چەتەیەک کوژرا.

رۆژی ١٥ی کانونی دووهەمیش لە دەوروبەری گوندی ڤیلا قادی-ی سەر بە ناوچەی شەڕا، دوای چاودێرییەکی وردی گروپی چەتەکان، یەکینەکانمان گورزێکی کوشندەیان وەشاند و ئۆتۆمبیلێکیان لەناو برد. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ چەتە کە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون، کوژران و ئۆتۆمبیلەکەش لەناو برا.

هەروەها سوپای داگیرکەران و چەتەکانی، گوندەکانی مالکییە، مەرەناز و شەوارخای سەر بە ناوچەی شەڕایان بە مووشەک و هاوەن بە چڕی تۆپباران کرد. هاوکات جموجوڵی فڕۆکەی کەشفی سوپای داگیرکەران لە ناوچەکە بەردەوامە."

ز.ش