حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە بەردەوامە

حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بە بەشداریی ٥٠٠ جوتیار و کۆمپانیا لە یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجە بەردەوامە.

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بووەتە نەریتێکی ساڵانە و لە سەرەتای وەرزی پایزو پێگەیشتنی هەنار لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچیت. ئەمساڵیش بۆ جاری حەوتەمین  بە بەشداریی ٥٠٠ جوتیار و کۆمپانیای بەروبوومی خۆماڵی فێستیڤاڵەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

دەشتی شارەزوور و هەڵەبەجە خاکێکی بە پیت و بەبەرەکەتی هەیە و بەتایبەتەش  هەڵەبجە بە هەنارەکەیی ناسراوە. هەناری  هەڵەبجە تێوکڵ تەنک، سور، ئاودار و خۆشە و ئەوەش وایکردوە داواکارییەکی زۆری لەسەر بێت. ساڵانە جوتیارانی هەڵەبجە ٣٠ هەزار تۆن هەنار بەرهەم دەهێنن. لە سەرەتای وەرزی پایز و لەگەڵ پێگەیشتنی هەناردا جوتیاران لە فێسیتیڤاڵی هەناردا بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

وێڕای ئەوەی فێستیڤاڵەکە بە ناوی هەنارەوەیە، بەڵام ئەو فێستیڤاڵە تەنها لە بەرهەرمی هەناردا خۆی سنوردار نەکردوە، بەڵکوو زیاتر لە ٥٠٠ کۆمپانیا و جوتیار بەرهەمە کشتوكاڵی و ناوخۆیەکانی کوردستانی تێدا نمایش دەکەن، هاوکات ئەو دۆخە، کە ئێستا کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت کاردانەوەی لەسەر فێستیڤاڵەکە هەبووە و بە شێک لە هونەرمەندان بە تابلۆی هونەری سەرنجیان ڕاکێشابوویە سەر هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان و بابەتی ژینگەیی.

ژ.ت