هیلالی زێڕین گۆرانییەکی لەسەر عەفرین و کۆبانێ بڵاوکردەوە

بزوتنەوەی هیلالی زێڕینی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە گۆرانیەکی نوێیان لەسەر بەرخودنای عەفرین و کۆبانێ بڵاوکردەوە. کلیپی گۆرانیەکەش بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە.

بەر لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات هیلالی زێڕین لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئامادەکارییان بۆ وێنەگرتنی یەکەم کلیپی خۆیان دەکرد. بەڵام کاریگەری بومەلەرزەکە و زیانەکانی لە جندرێس و قەدەغەی رۆیشتنی گروپە فریاگوزارییەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی وایکرد کە ئەو کلیپە دوابکەوێت.

دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بە سەر بومەلەرزەکە، ئەندامانی بزوتنەوەکە کۆتایی مانگی ئایار دەستیان بە راهێنان و تۆمارکردنی دیمەنەکانی کلیپەکە کرد بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە.

زۆزان قامیشلۆ هۆنراوەی گۆرانیەکەی هۆنیوەتەوە و هونەرمەند حەسەن خانێ و محەمەد بلکۆ ئاوازیان بۆدانوە.

گروپی شەهید ڤەژینی سەر بە بزوتنەوەی هیلالی زێڕین گۆرانیەکە دەڵێنەوە.

هـ . ب