جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبول ڕێگای سەرەکیان داخست

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH)ی ئەردال نوودا لە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووهەم لە ناوچەى سووڵتان بەیلێ-ی ئیستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە چالاکییەدا ڕێگەی سەرەکی هاتووچویان داخست و ئاگریان تێبەردا.

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH)ی ئەردال نوودا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیەن بەوەدا کە ،" لە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٢١:٣٠ لە نزیک پردی ٣هەمی سووڵتان بەیلێ-ی ئیستانبوول جەنگاوەرانی تۆڵەسەندنەوەی ئەرداڵ نوودا لە سەر ڕێگەی سەرەکی ئاگریان کردوە و ڕێگەی هاتووچۆیان گرت. بەو ئاگرە کە بە مۆلۆتۆف کرایەوە بۆ چەند کاتژمێرێک ڕێگەی سەرەکی داخرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئیتر بۆ فاشیزم و هاوکارەکانی شوێنێکی ئارام بوونی نامێنێت. هەر جۆرە تاوانێک لەدژی گەل کرێکار، ژن، گەنج و مندالان ، بێ وڵام نامێنێتەوە و سزای تاوانەکانتان وەر دەگرن."

ک-ش