کەجەکە: زمانی کورد ڕاستیی خۆبوونی کوردە

کەجەکە ڕایگەیاند، لەدژی سیاسەتی سەرکوتکردن، بێ هۆشمەندیکردن، بەرخودان لە دژی سیاسەتی لەناوبردن، لە دژی عەقڵیەتی بێ بیرکردن، ڕۆژی زمانی کوردی رۆژی بوونی خاوەنداریکردنە لە بیری کۆمەڵگە. بۆ ئەوەش زمانی کوردی ڕاستیی خۆبوونی کوردە.

کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ۱٥ی ئایار ڕۆژی جەژنی زمانی کوردی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە  و تیایدا ئاماژە بەوە کردووە، پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک مافێکی ڕەوایە و مرۆڤ دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافە لە هەموو بوارەکاندا خۆی ڕێکبخات و دەست بە جموجوڵ و چالاکی بکات.

بەیاننامەی کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە:

"پەروەردە بە زمانی دایک ڕەواترین مافە، بۆ بە دەستهێنانی ئەم مافە خۆ بەڕێکخستنکرن لە هەموو بوار و لایەنەکانی ژیاندا و جێبەجێکردنی بە کردەوەش، هەم مافێکی ڕەواییە و بۆ دەستبەرداربوون نابێت و هەم پێویستییەکیشە!

ئێمە بە ناوی کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە جەژنی زمانی کوردی سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، کە هیوای ئازادی گەلەکەمانی گەیاندە ئاستی خەباتێکی بێهاوتا و هیچ بەربەستێکی نەناسی و هەموویانی تێپەڕاند، شەهیدە نەمرەکانمان، کە لەبەر هەبوون، زمان، بەها و ئازادی گەلەکەیان بوونە نەمر، هەروەها لە گەلە بەرەنگارەکانمان، کە سەرباری هەموو جۆرە قەدەغەکارییەکان، گوشارەکان، چەوساندنەوە و کوشتن دەستیان بە زمانی خۆیان هەڵنەگرت و لە بەرامبەر نەیار چۆکیان دانەدا، پیرۆز دەکەین.

زمان، بیر و یادەوەریی هاوبەشی کۆمەڵگاکانە

زمان بیر و یادەوەریی هاوبەشی کۆمەڵگاکانە. پاراستن و گەشەپێدانی یادەوەری کۆمەڵایەتی، بە تەواوی پەیوەستە بە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک. ئەو کردارەی، کە لەگەڵ پاکتاوکردن و جینۆسایددا یەکدەگرێت؛ کرداری قەدەغەکردنی زمانە. پێناسەکردنی زمانی کوردی  بە قەدەغە، مەترسی، جیاکاری، دواکەوتوویی و دڕندەیی لە بنەڕەتدا سیاسەتی لەناوبردنی بوونی کوردە. بێگومان گەورەترین داڕمانی کۆمەڵگایەک ئەوەیە، کە ناتوانێت بە زمانی خۆی بدوێت، تاوەکو بڕات لە زمانی خۆی دوور دەکەوێتەوە و زمانی خۆی لەبیر دەکات. ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، کە کۆمەڵگا زمانی خۆی لەبیر کردووە، بێگومان کولتووری خۆی، مێژووی خۆی و ناسنامەی خۆیشی لەبیر دەکات. ئەمە پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتییە ، کە لەلایەن دەوڵەت – نەتەوەوە بە بەردەوامی و بە بێ ڕاوەستان ئەنجام دەدرێت.

لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا و پێش دروستبوونی دەوڵەت - نەتەوە زۆرێک لە وڵاتان بە زمانی خۆیان دەدوان، بەڵام لەبەر هۆکاری سیاسەتەکانی دەوڵەت – نەتەوە، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دامەزراون، دەوڵەت - نەتەوەکانی دوژمنانی دیموکراسی، لە ڕێگەی سیاسەتی جینۆسایدی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پەروەردە و خوێندنیان بە یەک زمان بەسەر کۆمەڵگاکاندا داسەپاند.

لەو مانایە، شۆڕشی زمان، کە دەیان هەزار ساڵ لەمەوبەر لەسەر خاکی کوردستان بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد گەشەی کرد و بەرەوپێشچوو، هەرچەندە مۆری خۆیان لە بەرەوپێشبردنی مرۆڤایەتی داوە، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر هەمان خاک دا، ئەو گەلەی ئێمە، کە  شۆڕشی زمانیان کرد و گەشەیان پیدا، لە خوێندنەوە و نووسین و سیاسەت بە زمانی خۆیان قەدەغەکراون، زمانی کوردی وەک 'زمانی نەزانراو' مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

جینۆسایدی کولتووری

سەرەڕای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی زمانی دایک بە شێوەیەکی ئازاد، ئەوەی لە پەیماننامەکانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە جینۆسایدی کولتووری پێناسە دەکرێت، دەوڵەت نەتەوەکانی تورک، فارسی و عەرەب زمان و کولتووری کوردییان خستە ناوچەپۆکەی  جینۆساید و سڕینەوە و گەلەکەکەمانیان لە هەموو دەرفەتەکانی پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک بێبەش کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە سیاسەتی زمان لە خزمەتی سیاسەتی دەوڵەت - نەتەوەدا بەرەوپێش دەبات، زمانی کوردیی وەک سوکایەتییەک وەک وانەی هەڵبژێردراو بۆ منداڵانی کورد دەستنیشانکردووە. پێویستە هەموو کوردێک ئەوە بزانێت، کە وانەی بژاردە جگە لە سوکایەتیکردن بە کورد و زمانی کوردی هیچی دیکە نییە. زمانی دایک ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک وەک وانەیەکی بژاردە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، وانەی بژاردە زمانی دووەم، لەدوای زمانی دایکییەوە دێت. لە بەرامبەر کردارێکی وەهادا وتەی وەک "بەش ناکات، بەڵام هێشتا بەڵێ" واتە دەستهەڵگرتن لە تێکۆشان. ئەوەی پێویستە لە دژی ئەمە بکرێت، داوای مافی خوێندن و پەروەردەیە بە زمانی دایک وەک بنەڕەتترین و ڕەواترین ماف لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، کە ئەویش لە ڕێگەی چالاکییە بەردەوامەکان و سەپاندنی ئەو داواکارییەوە دەبێت.

ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، کە کورد لە دژی هێرش و پەلامارەکان بۆ جینۆسایدی زمان، کولتووری و جەستەیی، بە ڕەچاوکردنی بەخشینی گەورەترین قوربانی، خاوەندارییان لە زمان، کولتوور و هەبوونی خۆیان کرد. هەم لە هەر چوار بەشی کوردستان و هەم لە زۆربەی وڵاتان پارێزگاری لە زمان و کولتووری خۆیان دەکەن.

پێویستە گەلەکەمان لە ئێستاوە لە وڵات و دەرەوەی وڵات خەبات بۆ پارێزگاریکردن لە خوێندن و پەروەردەی کوردی و لە ناوبردنی هەموو ئاستەنگ و ڕێگرییەکان لە بەردەم خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایک لە هەموو کات زیاتر و بەهێزتر بکەن. لەسەر ئەم خاکە، هێندەی خەباتی دژ بە سەرکوتکاری، دەبێت  رۆژانە لە دژی سەرکوتکاریی خۆبەخۆیش لە تێکۆشانی هەبوونی ئەرکێک، کە گەڕانەوە بۆ نییە، بێیتە خەبات و تێکۆشانی هەموو کوردێکی خاوەن بڕوا بە داهاتوی ئازاد.

زمانی کوردی ڕاستیی خۆبوونی کوردە

جەژنی زمانی کوردی لە دژی سیاسەتەکانی سەرکوتکردن بۆ بەدەستهێنانی هۆشیاری و زانابوون، لە دژی سیاسەتی سڕینەوە و لەناوبردن و لە دژی ئەو تێگەیشتنەیە، کە دەیەوێت بەبێ بیر و هۆشب بین، ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە بیر و یادەوەریی کۆمەڵگە. لەم مانایە، زمانی کوردی ڕاستیی خۆبوونی کوردە، بۆیە پێویستە خاوەنداریکردن، پاراستن و پێشخستنی زمان وەک پێشتر، لە ئەمڕۆ بە دواوە پێویستییەکی سەرەکیی هەبوونی سیاسیی ئێمەیە، نەریتی تیکۆشان و قەرزی مێژیی سەرشانی ئێمەیە.

نابێت ئەوە لەبیر بکەین، کە ئێمە لە بەرهەمدارترین ساتە مێژووییەکاندا دەژین و لە ڕەنگاوڕەنگترین شوێنی مێژووییداین و تیایدا بەشدارین. لەم شوێنەدا کە ناسنامە، کۆمەڵگا، زمان، ئایین و گەل پێکەوە کۆبوونەتەوە، پێکەوەژیانی هەموو هەمەجۆری و فرەیی و دەربڕینیان بە ئازادی و سەربەستی، بۆ هەموو گەلان دەبێتە جەژنێکی مانادار. بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە هەموو ڕوویەکەوە مانای بەرجەستەکردنی ئەم جەژنەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە، مۆدێلی پەروەردەی نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا و باکور - ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ هەموو گەلان، کە لە ناوچەکە و جیهاندا بۆ هەبوون، ناسنامە و زمان تێدەکۆشن، نموونەیەکی بێهاوتای هێز، ئیرادە و ویستی سروشتی و جەوهەرییە. بەهێزترین نیشانەی بە بنەماگرتنی یەکسانی، ئازادی، مافی منداڵان، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە، کە لە بەرامبەر ژیاندا بووەتە ئەرکی سەرشانی ئیمە و نیشانەی بەدیهێنانی ژیانێکی دیکەیە، ژیانێکی فرەزمان و فرەکولتوورییە.

ئیمە ۱٥ی ئایاردا، کە ڕۆژی جەژنی زمانی کوردییە و لە هەمان کاتدا ۹۱هەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری هاوارە، جارێکی دیکە لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتی جەلادەت عالی بەدرخان و هاوڕێکانیدا سڵاو لەو کەسانە دەکەین، کە فیداکاری و قوربانیدانی زۆر گەورە زمانی کوردییان پەرەپێداوە و پاراستوویانە".

ژ.ت